کاک عبدالرزاق ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی لێ بوەتە یەکگرتوو!؟

ئەبو بەکر هەڵەدنی
کاک عبدالرزاق لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاوێنە بە ئەنقەست وێنایەکی شێواوی یەکگرتووی گرتوە کەگوایە د فوادحسین پێشنیازی کردوە یەکگرتوو لەگەڵ تورکمان ومەسیحیەکان سەرۆکایەتی پەرلەمان وەربگرێت،لەو نوسینە پڕناهەقیەدا یەکگرتوو بەلقی یەکی بادینانی پارتی ناوزەد دەکات،من لەکاک عبدلرزاق دەپرسم ئەوە کێ یە بیست وپێنج ساڵ بەرگەی بێبەشی وپەراوێزخستن وئەودۆزەخەی گرتوە کەپارتی لەبادینان دایخستوە جگە لەئەندامە مەبدەئیەکانی یەکگرتوو،وابزانم تۆ محمدحاجی وکاروان ساڵح وباژێروانی دوکان وباژێروانی خەبات وتواناهۆشیاروکێ وكێت لێ بوە بەیەکگرتوو،کاکی برای ئەگەر یەکگرتوو پاشکۆ بوایە بیست وپێنج ساڵە قوربانی دان وبێبەشی وشەهیدو بریندار وبارەگا سوتاندنی نەدەدا وەک باجێک بۆسەربەخۆبوونی،بەچ حەقێ تۆئەندامەپاڵەوانەکا نی بادینانی یەکگرتووبەپارتی ناویان دەبەی،بڕۆخۆت لەبادینان ساڵێک دابنیشە ئینجابۆت دەردەکەوێ یەکگرتوو موعجیزەی سیاسەتی خوڵقاندوە،چاک لەبیرتە لەسەرووبەندی هەڵبژاردنەکان کەئەوکات تۆیەکێتی بووی کاندیدەکانی گۆڕان یان کشانەوە لە بادینان یان لەسلێمانی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان بەڕێوە برد،کورد واتەنی ماڵی خۆت لەشوشە بێت بەردلە ماڵی خەڵـک مەگرە ،هیچ نەبایە چاوەڕێت بکردایە یەکگرتووپێشنیازی لەوجۆرە قبوڵ دەکات ئەوکاتە شەلم کوێرم هیچ ناپارێزم بەدڵی خۆت قسەت بکردایە .
بەداخەوە ساڵێکە هەڵمەتێکی ناڕەوا لەدژی یەکگرتوو پێڕەو دەکەن لە کاتێک دا وەک ئێوە خاوەنی پاکێجی چاکسازی وسیستمی پەرلەمانی وپڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمەوتۆزقاڵێک بەرپرس نیە لە م گەندەڵستانە وپاشاگەردانیەی حکومەتی ناوازەی کوردی.
ئەبوبەکرهەڵەدنی

09/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر