شێرزادەکان..!

پشکۆ ناکام

جارێکی تریش دەرچوانی قوتابخانەی "شمشێر "ی قوڕەیشی عەرەبی ، دووپاتیان کردوە کە ئەوان لە ئاست ئازادی دەربڕین و مافی خاوەنێتی بیر و ڕای تایبەت بە خود لەگەڵ داعیشا دوو دیوی یەک عوملەن بە جیاوازی ئەوەی داعیش بە جورئەتەوە "شەریعەت"ی ئەو قوتابخانەیە جێ بە جێ ئەکا و لە ژێر پەردەی "ئیسلامی سیاسی..!!" بۆ مەرامەکانی لەسەر دەسەڵات خۆی مەڵاس نەیاوە..
 دونیا کاول بوو..چ خێرە ؟ "شێرزاد حسن" ی کافری مولحیدی بێ ئیمانی بێ...بێ .. باسی خوێننی دینی لە قوتابخانەکان کردوە ، جا چونکە ئەو دەرچوانە هەموو لەحزەیەک ترسیان لەوە هەیە باسی داعش بکرێ و یەکسەر ئیسلام ببێتە ئباس و مەترسییەکانی دین لەسەر ژیان و ئایندەی خەڵک دەرگا ئاوەڵا ئەکا بۆ لابردنی ئەو ڕتوشەی گروپە بە ناو ئیسلامیە سیاسیەکان ڕەسمی ڕاسەقینەی دینەکەیا ن بە زۆر پێ جوان کردوە ، شێرزاد خاوەنی ووتارەکەیە بەڵام بڕواتان هەبێ بە هەزاران کەس هەمان ڕا و بۆچونی هەیە بە بەندەشەوە ، کەواتە دەرچوانی قوڕەیش ئەبێ بزانن یەک شێرزاد ووتارەکەی نووسیوە، بەڵام بە هەزاران شێرزاد وا لە پشتی ئەو ووتارەوە ، جا ئەبێ چ قەسابخانەیەک جێ ی ئەو هەمووەی تیا بێتەوە بۆ سەربڕینی ئەو کافر و مولحید و..بێ ..بێ یانە!!

 گەر پەیڕەوانی "حەوت ژن" ئەو هەڵوێست و بۆچونەی شێرزادەکان بە جۆرێک لە ئیعلانی شەڕ دائەنێن، دیارە ئەوە شەڕی قەڵەمە بەرامبەر بە شمشێر ، شارستانی بەرامبەر بە وێرانکاری ، لەدایک بوون بەرامبەر بە سەربڕین ، ڕووناکی بەرامبەر بە تاریکی ، فیکر بەرامبەر بە بێ مێشکی ، یەکسانی بەرامبەر بە پیاو سالاری ، واقیع بەرامبەر بە خەیاڵ ، دیموکراسی بەرامبەر بە دیکتاتۆریەتی دین ، ئینسان بەرامبەر بە سیحر و فاڵ ، خۆشگوزەرانی ژیان بەرامبەر بە خەیاڵ پڵاوی ئەو دونیا..!!، ...هتد.

 بۆ ئیسلامیەکان ئەوە ڕەت ئەکەنەوە کە داعش هەرچییەک ئەکا سەرچاوەکەی یان قورئانە ، یان حەدیسە ، یان شەریعەیە لەگەڵ چەن داهێنانێکی خوێن ڕشتن ، بەڵام ئەوان نەهاتون بە چاکەت و پانتۆڵێک کە بەرگی کافرەکانە ، بە بۆینباخێکەوە کە سیمبوڵی خاچ"صلیب"ە ، بە مۆبایلێک کە بەرهەمی دەوڵەتە کافرەکانە ، بە سەیارەیەک کە لە جێ ی حوشتری ئیسلامی دروست کراوی کافرەکانە باس لە ئیسلام بکەن ، ئەوان ناڵێن ئێمە باوڕمان بە دیموکراسیە وەک چۆن ئیسلامیە بە ناو سیاسیەکان ئیدیعا ئەکەن کەچی بەرامبەر بە ووتارێک کێچ ئەچێتە کەوڵیان و رووی راستەقینەیان لە "جیهاد" دژ بە هەموو دەنگێک جگە لە خۆیان ئەکەوێتە ڕوو ، لای ئەو دەرچوانەی قوڕەیش ئاساییە شێرزادەکان پارە لە "میت"ی تورکی وەربگرن بۆ دروست کردنی گروپێکی ئیسلامی ، ئاساییە سعودیە و قەتەر پشتگیریی مادییان بکا ،ئاساییە کۆمەڵگا هەزاران ساڵ بگێڕنەوە دواوە ، بەڵام خەتی سورە و ئاسایی نیە پەنجە بخەیتە سەر راستییەکان ، ئەو کەسەشی لە ڕاستی بترسێ علوجە ، کۆمەڵگاش بە خەڵکی علوج نابرێ بەڕێوە ، گەر هەر برا بەڕێوە وەزعیان لە ئەفگانستان و ئێران و سعودیە و...و.. باشتر نابێ... نیوەی بەناو هەرێم وا لەژێر ئینتیدابی تورکیایە ، گروپ و کەسە دەرچوەکانی قوڕەیش نوتقیان لێوە نایە ، بەڵام شێرزادێک جورئەت بکا باس لە ئایندەی تاریکی قوتابی بکا لە سایەی ئەو مەنهەجە دینیەی کە ئەخوێنرێ ، ئەوە قیامەتە ، چۆن دەم ڕووتێک زات ئەکا بەرواردی داعش و ئیسلام ئەکا؟ بەڵام گەر ئەو شێرزادە لێکۆڵینەوەیەکی بنووسیایە لەسەر ئەوەی نەک هەر نۆ ساڵ ، حەوت ساڵیش حەڵاڵە لە ئیسلاما بیهێنی ، ڕەنگە خەڵاتی وەربگرتایە بە خەڵاتی "ئەزهەر" یشەوە، ....کاتی ئەوە هاتوە کە شێرزادەکان خیتبای بۆچونەکانیان یەکخەن و یەک بە دە بەرامبەر ئیرهابی دینی بوەستنەوە و لە بەرامبەر هەر سووکایەتی کردنێک بە ئەهلی قەڵەم و بەرەو پێش چوون دەیان ڕووی ڕاستی نەیارەکانی ئازادی و مافەکانی ئینسان بخەنە ڕوو بە تایبەتی ئەو کون و قوژبنانەی ئیسلامیە علوجەکان ئەیانەوێ بە مکیاجی سیاسی دایپۆشن...ڕەنگە لەسایەی سەری دەسەڵاتی کوردییەوە بتوانن شێرزادێک ، دووان ، سێیان دەم کوت بکەن ، ئەی ئەو هەموو شێرزادانەی تر..!! دیستۆفسکی ئەڵێ:" كاتێ ئیمانە " مزەوەر" علوجەکەتانم بینی ، عاشقی گوناهەکانی خۆم بووم...".


16/12/2021



وتارەکانی تری نوسەر