_ گەر چی زۆر دەربارەی سەردانەکەی والی تورکیا لە هەولێر بۆ ئیمارات
نووسرا و باسی لێکرا ، بەڵام ڕاستی سەردانەکە. تا ئێستا شاراوەیە و ئەوەیە کە دڵخۆشی
حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کڕینی" بەلەم" چوە بۆ ئیمارات بەو پێ یەی ئیمارات
و خودی ئەبو زەبی لە دروست کردنی بەلەمی بچووکی ڕاوە ماسی توانایەکی باشیان هەیە ،
کڕینی ئەو بەلەمانەش بۆ دابەش کردنێتی بەسەر هاووڵاتیانی هەولێرە تا ێێسلە کاتی
لافاو ( یان ئ کۆبۆنەوەی ئاو کە ناوێکی تازەی داهێنراوی حکومەتە بۆ لافاو ) بەکار
بهێنن بۆ هات و چۆ و گواستنەوە ، ئەو بەلەمانەش گەرەنتی دە ساڵیان لەگەڵە چونکە
حکومەتی هەرێم پێ ی وانیە لە بێ پارەیی و بەتاڵی قسەکانی بتوانێ کێشەی " ئاو
کۆبونەوە " چارەسەر بکا ، لەبەرامبەر ئەم سەفقەدەریا- بازرگانییە سەرۆکە خەم
خۆرەکەی حکومەتی بێ خەمی هەرێم!! "ۆرک شۆپ" یان دەورەیەک بۆ حکومەتی هەرێم
ئەکاتەوە بە ناو و نیشانی" چۆن مووچە بە چل یان پەنجا ڕۆژ دابەش ئەکرێت
" بەمەش لە جیاتی ئەوەی هەرێم ببێ بە دوبەی ، دوبەی ئەبێ بە هەرێم..........
_. سەرچاوەیەک لەبەر نەبوونی هەویە نەزانرا
ناوی چیە ، وای ڕاگەیانوە کە دوای خۆ گیف کردنەوەی یەکێتی و پەیڕەو کردنی سیاسەتی
خێسە بە خێسە و پاشقول بە پاشقول بەرامبەر بە بنەماڵەی بارزانی و پارتی پاشکۆی ، ئێستا
گوایا لەناو پارتی و خودی بنەماڵە بۆچوونێک هاتۆتە پێشەوە کە باس کردن لە بەرنامەی
یەک ڕیزیی کورد بکەن بە دوو ڕیزیی کورد ئەویش بە پێشنیازکردنی بوونی دوو کەس بە سەرۆک کۆمار ، یەکێکیان لە پارتی و دووەمیان
لە یەکێتیی ، واتا سیستەمی " هاوسەرۆکی کۆماری عێڕاق " بێتە کایەوە بەشێوەیەک
هەر یەکێکیان هەفتەیەک دەوام بکا و هەفتەکەی تر هاوسەرۆکەکەی ئەولا ، بەمەش هەر یەکەیان
لە ساڵێکا بیست و شەش هەفتە سەرۆک کۆمارن ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیەکە هەنێک لە ئەهلی
سنگ "سەدرییەکان" ڕازی نین بە بوونی هاوسەرۆکەکەی سەر بە بنەماڵە ، چونکە
ئەو چەن ساڵانەی لە بەغا کار بەدەست بوە زۆر دەست بڵاو و هەموو قائیمە و حساباتەکانی
بە"ناقیس" بوە ئەترسن ئەمجارە" کۆشکی سەلام"ی سەرۆکایەتی کۆمار
ئیفلاس بکا....................
_. لە دەوروبەری سێ سەد ساڵێک لەمەو وپێش لە بەریتانیا و دارستانەکانی
ناوچەی "نۆتینگهام" داستانی"
رۆبین هوود" هاتۆەتە ئاراوە و ئەو کەسە خۆی و گروپەکەی لە دارستانەکانا خۆیان
حەشار یاوە و بە دزی و ڕاو و ڕوو ژیاون ،بەڵام بەشێکی زۆری دەستکەوتی چەتەییەکەی کە
لە دەوڵەمەنەکای بردوە بەسەر خەڵکی هەژار و بێ دەرامەتا دابەش کردوە و لای ئەوان خۆشەویست
و پاڵەوان بوە ، ئەم بەسەر هاتا ئەمڕۆ لە کوردستانا دووبارە بۆتەوە بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە
، ڕۆبین هوودەکەی لای ئێمە هەر ڕۆژەی باج و زەریبەیەک ئەخاتە سەر خەڵک و کۆمپانیا
و مەسئولە وورگ زل و گیرفان قورسەکانی پێ دەوڵەمەن گەندەڵ تر ئەکا جگە لەوەی بەشێکی
نەزانراوی بۆ خۆی و بنەماڵەکەیەتی ، جێ ی خۆیەتی ئەم حکومەتە بە " حکومەتە پێچەوانەکەی
نۆتینگهام" ناو ببرێ...........