[ لە ئیسلاما کەسێک لەبەر نەبوونی و بە ناچاری
دزییەک بکا ئەچێتە جەهەننەمەوە ، بەڵام
ئیسلامییەکی دز و گەندەڵ و قۆڵبڕ وەک زۆربەیان
لەبەر ئەوەی حەجی کردوە ئەچێتە بەهەشت....
د . نوال السعداوی ]
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
.....لە ئیسلاما جگە لە "فرە ژن"ی ڕێگە بە هیچ فرەییەکی تر نادرێ و حەرامە و موسڵمانەکان وەک فەریزەیەک ئەبێ دژی بن و بە لایا نەچن ، بۆ نموونە ؛ فرە بۆچوون..فرە ئایینی..فرە کولتووری..فرە شارستانی کە نەک نابێ بەڵکو هەر نابێ !! فرە ژنی لە هەر هەموو ئیسلام حەڵاڵە چونکە پێغەمەری ئیسلام خۆی ئەم داهێنانەی کردوە و خودی خۆی لە فرە فرەتر ژنی هەبوە..!! کەواتە بۆ پەیڕەوەکانیشی هەنگوینێکی بێ غەل و غەشە.. کە فرەژنی خۆی جگە لە مەفهومە سێکسێکەی هیچ تەعبیرێکی تری نیە لە پاڵ وێران کردنی کۆمەڵگا و زیاتر بە شەریعەت کردنی بە سووک سەیرکرنی ئافرەت نەبێ، هەر بۆیە ڕق و دژایەتی بەرامبەر بە عیلمانیەت لای ئیسلام بە پلەی یەکەمە چونکە عیلمانیەت شەرحێکی زانستی و سایکۆلۆجی و سیکسۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی[ کە هەر چواریان لای ئیسلام گوێز ژماردنە] هەیە بە تایبەتی لە ڕووی نا ئینسانیەتی فرە ژنی و کاریگەرە کارەسات هێنەرەکانی لە ناو کۆمەڵگایا ، مەلا و فەقێ و مێزەر بەسەرەکان ئەوەنە لە عیلمانیەت ئەترسن کە بۆ ئەوەی خەڵک لە زیانە کۆمەڵایەتی و ئایندەیی و ئەخلاقی فرەژنی تێنەگا وەعز تا حەدی فتوا ئەیەن کە کەس گوێ لە عیلمانییەکان نەگرێ چونکە لە خوا و پێغەمەر و ئیسلام دووریان ئەخاتەوە و عاقیبەتەکەی بێ شک و شوبهە مەقەڵی و تەنوورەکانی جدهەننەمە...
تا ئێستا هیچ مەلایەکمان نەدیوە و قەتیش نایبینین پێداگری لە کردنەوەی چوار مەکتەب یان چوار خەستەخانە بکا بەڵام ئامادەیە بۆ بەرگری کردن لە فەریزەی هێنانی چوار ژن لە یەک کاتا چوار مانگ قسە بکا و چوار جاریش قوڕگی بنووسێ بێ ئەوەی تەنیا یەک پاساوی ئەخلاقی و کۆمەڵایەیی هەبێ جگە لەوەی تاکە سوودی فرە ژنی بەستراوەتەوە بە " ناوگەڵ" و هیچی تر، گەر بووترێ ئەی بۆ ژن مافی "فرە پیاوی" نەبێ ؟ جاران ئیسلامییەکان ئەیان ووت :کە مناڵ کەوتە بەینەوە مەعلەم نیە کێ باوکێتی ، بەڵام ئێستا عیلم و "طب" ئەو پاساوەشی نەهێشتۆتەوە کە بە ئاسانی و پشکنینی تایبەت ئەزانرێت کێ باوکەکەیە..ئەمەش بەو مانایایە نایەت کە بە فرەپیاوی بەامبەر فرە ژنی بوەستینەوە بەڵکو هەر خۆی " فرە" ەکە نا ئینسانی و دژی هەموو بەهاکانی وەک ئینسان و بەهای سەربەخۆیی ئینسان و نەبوون بە سینیەک پاقلاوەی حازرکراو بۆ کاکی مەلا و غەیرە مەلا و وەک جاریە کۆیلەکانی جاران مامەڵە بە کەسایەتی و لەش و پێگە و مافی لە یەکسانیا بەرامبەر بە پیاو و کە ئەڵێین پیاو مەبەستمان پیاوە بە مەفهومە ئەخلاق "موراڵ" و فەلسەفەکەیەتی نەک پیاو لە دوور بینی ئیسلامەوە چونکە عەدەسەی دووربینەکە هەر ئەچێتەوە سەر "ناوگەڵ" !ئەوەش بۆ کۆڵگا لە بۆمبی ئەتۆمی خەتەر و پڕ کارەسات ترە.........
هەر بۆیە سەیر نەبێ کە تێڕوانینی ئایین لەسەر سێکس و خێزان بە شێوەیەکە لە ئاستیا تووشی واق ووڕمانن ئەبین بەوەی کە خوێن بەرامبەر بە سێکسە !!..کاتێ کە قورئان و حەدیس و شەرع و مەکتەبە جیاوازەکانی ئیسلام " ئیخوان ، داعش ، سەلەفی ، قاعیدە " ڕێگا ئەیا بە کوشتنی کافر یان مونافیقێک کە پاداشتەکەی سێکسی بێ قەید و شەرتە لەگەڵ حۆرێکانی بەهەشتا بە بێ ئەوەی ترسی موحاسەبەی قیامەتی هەبێ ، کە ئیسلام بەوە وەسفی ئەکا کە: ئەو کەسەی مولحیدێک ئەکوژێ دەستی سەوز ئەبێ !! کە لە ڕاستیا ئیسلام ئەبێ بڵێ دەستی سوور ئەبێ چونکە خوێن سوورە و سەوز نیە مەگەر ڕەنگی ئاڵاکەی قوڕەیشییەکان کە لە ژێریا خەڵکیان پێ ئەنفال کردوە..
لەوانەیە بەهانەی ئیسلام بۆ چوار ژنیی ئەوەبێ کە حەماواتی ناوگەڵی موسڵمان ئەوەنە گەرمە چوار پەرەمێزی حەمام دائەگیرسێنێ...