له‌دوای رووخانی سه‌دامه‌وه، به‌هۆی سه‌قامگیریی هه‌رێم و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كانی عیراق، له قۆناخی جیاجیادا عه‌ره‌بی سوننه و شیعه، روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد. به دیاریكراویش له هاتنی تیرۆریستانی داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه سوننه‌نشینه‌كان، لێشاوی هاتنی عه‌ره‌ب شێوازێكی فراوانتری به‌خۆیه‌وه بینی، له شێوه‌ی ره‌وێكی به‌كۆمه‌ڵ روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه ژماره‌یان بە نزیكەی دوو ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرا.
ئیداره‌ی هه‌رێم و رێكخراوه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو (ئاواره) مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌م لێشاوه‌دا كرد، به‌شی زۆریان له كه‌مپی كاتی نیشته‌جێ كران. دوای شه‌ڕی داعش به‌شێك له‌م ئاوارانه گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵام به‌شێكیشیان له‌لایه‌ك به‌هۆی وێرانبوونی ناوچه‌كانیانه‌وه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و ژیان له زێدی پێشوویان، له لایه‌كی دیکەشەوە به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانیان دروستیانكردووه، نه‌یانوێراوە بگه‌ڕێنه‌وه و به یه‌كجاری بڕیاری مانه‌وه‌یان دا و له‌ناو شار و شارۆچكه و لادێكانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوون.
ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌شێكی دیكه‌یشیان له كه‌مپه‌كاندا ماونه‌ته‌وه و نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان له زێدی خۆیان بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه شێوازێكی دیكه‌ی هاتنی عه‌ره‌ب رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه. لێشاوی ئه‌مجاره خه‌ڵكه ده‌ستڕۆ و خاوه‌ن سه‌رمایه و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عه‌ره‌بن، بۆ كڕینی خانوو و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون و موڵكی بازرگانی و بازاڕ، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌پێی ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویانده‌كاته‌وه، به سه‌تان هه‌زار خانوو، شوقه، ئوتێل، مۆڵ، چێشتخانه و بازاڕ، له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه كڕدراون و وه‌كو باسده‌كرێت، هه‌ندێک كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ن به ته‌واوی خاوه‌ندارێتییان به‌ناوی عه‌ره‌به‌وه تۆماركراون. ژماره‌یان به ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆر بووه کە له هه‌ندێک ناوه‌ندی شار و شارۆچكه‌كان رێژه‌یان گه‌یشتووەته چاره‌كی دانیشتووان.
پرسیاره‌كه لێره‌دایا، ئایا گومان ده‌كرێت ئه‌مه پلانێكی ورد و به‌رنامه بۆ داڕێژراو بێت؟ یاخود هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا هاتن و مانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات؟ ده‌كرێت ئه‌م لێشاوه وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ته‌عریب ته‌ماشا بكرێت؟
بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان ده‌ستبكه‌وێت، سه‌ره‌تا پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كۆمه‌ڵگەی عه‌ره‌بی ئایا هیچ نیازێكی داگیركارییانه‌ی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دروستمان ده‌ستكه‌وێت كه عه‌ره‌ب چاویان له داگیركردنی كوردستانه، ئه‌وه ده‌كرێت گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، هه‌موو ئه‌وانه‌ی رووده‌ده‌ن پلان و به‌رنامه‌ی عه‌قڵێكی نادیارن له پشتی پرۆسه‌ی ناردنی عه‌ره‌به‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان. خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌یش كه هیچ نیه‌تێكی وا له ئارادا نییه، ئه‌وه ده‌كرێت وه‌كو حاڵه‌ت و دۆخێكی كاتی و ناچاری لێی بڕوانرێت كه له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا په‌نایان بۆ كورد هێناوه و هه‌ركات ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دروستبوو، ده‌چنه‌وه شوێنی خۆیان.
بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی دروستی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی ئه‌م كێشه‌یه، پێویستمان به‌وه‌یه عەره‌ب بناسین. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كورت و خێرای مێژووی عه‌ره‌ب ئه‌و وه‌ڵامه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵگەی خێڵه‌كیی عەره‌ب له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تاوەکو هاتنی ئیسلام و له‌دوای قۆناخی هاتنی ئیسلامیشه‌وه به هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین، به‌رده‌وام هه‌وڵی داگیركردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیان داوه. له جوگرافیایه‌كی بچووكی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه بوون به خاوه‌نی جوگرافیایه‌كی فراوان له نیشتمانی عه‌ره‌بی. ئه‌گه‌ر سنوور بۆ هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دانه‌نرایە، چاویان له‌وه بوو ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا بگرن. ئایین و عه‌قڵیه‌ت و دونیابینیی كۆمه‌ڵگە خێڵه‌كییه‌كه‌یان یارمه‌تیده‌ره بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام چاویان له فراوانبوونه‌وه بێت.
ئه‌گه‌ر مێژووی ته‌عریب و قۆناخه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له كوردستان بهێنینه‌وه به‌ر نیگای خۆمان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست (ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگەی عه‌ره‌بی)، هه‌ردووكیان پێكه‌وه و به جیاجیاش پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنیان به‌ڕێوه‌بردووه. بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و وه‌ڵامه لای من روونه كه عه‌ره‌ب نیازی داگیركارییان هه‌یه. كاتێك له‌م وه‌ڵامه‌ش دڵنیام كه‌واتە ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت به پلان و به‌رنامه‌ی ورد و هه‌نگاو له‌دوای هه‌نگاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئیمكانیاتی ماددی و به‌شه‌ری بۆ جێبه‌جێكردنی دانراوه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوویه‌كی نزیك بكه‌ین ئه‌وكاته‌ی داعش په‌لاماری ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی عێراقی دا و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرت، به‌شێكی زۆر له‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره بوون، روویان كرده به‌غدای پایته‌خت، سه‌تان هه‌زار خێزان له رومادییه‌وه گه‌یشتنه به‌غدا. پلانه‌كه ئه‌وه بوو ئه‌م لێشاوه رووبكاته هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا ده‌رگاكانی پایته‌ختی بۆ نیشته‌جێبوون به‌ڕوودا داخستن، هه‌موویانی برده ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له‌وێوه به فڕۆكه گوێزایانیه‌وه بۆ هه‌ولێر. له‌سه‌ر زه‌مینیش ئاراسته‌ی كاروانی ئاواره‌كانی رووه‌و هه‌رێمی كوردستان گۆڕی.
ئه‌و ناوچانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا وێران نه‌كرابوون، به پاساوی كێوماڵی داعشه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كران، ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی داعش به سه‌پاندنی حوكمی عورفیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌جیانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه و ده‌رفه‌تی نیشته‌جێبوونه‌وه‌ی له زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه گرت، ئامانجه كاتییه‌كه ئه‌گه‌ر له رووكه‌شدا ململانێی مه‌زهه‌بی بوو، به‌ڵام ستراتیژه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ته‌عریبه له هه‌رێمی كوردستان.
ره‌نگه كه‌سانێك بپرسن یاخود گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ ته‌عریبه، بۆچی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نیشته‌جێی نه‌كردن، یاخود بۆ لێشاوه‌كه‌ی ئێستا رووی له‌وێ نییه و رووی له هه‌رێمی كوردستانه؟ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قۆناخه‌كانی ته‌عریب بكه‌ین له موسڵ و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای كوت و دیاله، سه‌ره‌تا ژماره‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێنراونه‌ته ئه‌و ناوچانه زۆر كه‌م بوون، به‌ڵام به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی ته‌عریب له‌لایه‌ك و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیش بۆ زیادبوون و گه‌شه‌كردنی ناسرووشتیی خێزانه‌كانیان، ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه هه‌ندێک ناوچه‌ی كوردستان به‌ته‌واوی به‌عه‌ره‌ب كراون. ئێستا ئه‌و به‌شه‌ی باشووری كوردستان كه له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی عه‌ره‌به‌كاندایه، ته‌نها ئه‌و ژماره عه‌ره‌به‌ی له‌وێن مانه‌وه‌یان و گه‌شه‌كردنی ناسرووشتییان بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دیكه زامنی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌كات. بۆیه پێویستیان به‌وه‌یه گه‌رای ته‌عریب بگوێزنه‌وه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی باشووری كوردستان كه له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی كورد خۆیدایه.
بۆ كه‌سانێك ئاگاییان له‌باره‌ی مێژوو و قۆناخه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردنی كوردستانه‌وه هه‌بێت، ده‌زانن كه هاتنی عه‌ره‌ب بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به ژماره كه‌میش بن، نه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگەكه‌دا ناتوێنه‌وه، به‌ڵكو له داهاتوویه‌كی دوورمه‌ودا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خودی كۆمه‌ڵگەكه. هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه ته‌عریبكراون، سه‌ره‌تا چه‌ند خێزانێك و بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌ب رووی تێكردووه، ئه‌و پاڵنه‌ر و هۆكارانه‌یش كه پێشتر باسمان كرد بۆ زیادبوونی ژماره‌یان، وایكردووه به خێرایی ببنه زۆرینه.
بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستانیش بوونی ئه‌م ژماره‌یه له عه‌ره‌ب كه له سه‌رووی یه‌ك ملیۆن كه‌سه‌وه‌یه، چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی كه‌می پێویسته ژماره‌یان له رێژه‌ی كورد زیاتربێت و ببنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان و ناسنامه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی. بۆیه هیچ نه‌بێت پێویسته هه‌رێمی كوردستان له قۆناخی یه‌كه‌مدا ده‌رگا دابخات له‌به‌رده‌م هاتنی لێشاوی دیكه. بۆ ئه‌وانه‌شی له‌ناو هه‌رێمن، پێویسته بخرێنه ژێر باری یاسا و رێساكانی هه‌رێمه‌وه، كه یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه كه چوار ژن ده‌هێنن. له‌ناو كه‌مپ و له‌ژێر خێوه‌تدایه له هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌شه‌ر، ساڵی چوار منداڵ ده‌خاته‌وه. ده‌بێت به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم رێگه له فره‌ژنیی عه‌ره‌بیش بگیرێت له هه‌رێمی كوردستان.
به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریی دانپێدانراوه و زمانی فه‌رمیی هه‌رێمیش زمانی كوردییه، ئه‌و رێكار و رێنوێنییانه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆیان بگونجێنن و فێری زمانی كوردی ببن. به كورتی و كوردییه‌كه‌ی، پێویسته هه‌رێم سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات یاخود له‌ناو كورددا بیانتوێنێته‌وه، یاخود وابكات هه‌ستبكه‌ن به هه‌ڵه له هه‌رێم ده‌ژین و بیر له چوونه‌وه بكه‌نه‌وه.