له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌ردوو رێككه‌وتنی سیڤه‌ر 1920 و لۆزان 1923 سزا و مه‌رجێكی زۆریان به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌ڵام له هیچ ده‌قێكی ئه‌و دوو رێككه‌وتنه‌دا هیچ به‌ند و بڕگه‌یه‌كی تێدا نییه رێگری ئه‌وه‌ی له توركیا كردبێت، كه تاوەکو ماوه‌ی 100 ساڵ مافی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌بێت له سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه‌كه‌ی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی.
نازانم سه‌رچاوه‌ی ئه‌و قسه‌یه له كوێوه هاتووه، كه هه‌ندێجار له میدیای كوردی و عه‌ره‌بی باس له په‌یوه‌ستبوونی توركیا ده‌كرێت، كه تاوەکو ساڵی 2023 ئه‌و مافه‌ی نییه به‌دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێت، به‌ڵام تاوەکو ئه‌ندازه‌یه‌ك جێی تێڕامانیشه سه‌ده‌ی رابردوو كه سه‌ده‌ی نه‌وت بوو، له ته‌واوی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری توركیا ده‌ست به گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت كرا، توركیا تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی بۆ ئه‌م سامانه نه‌برد. له كاتێكدا وه‌كو ئه‌ڵقه‌ی بازنه‌یه‌ك جوگرافیای چوارده‌وری توركیا له جۆرجیا و ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ئێران و عێراق و سووریا و تاوەکو قوبرس زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی سرووشتیی تیدا دۆزراونه‌ته‌وه، لۆژیك نییه له‌ناو جوگرافیاكه‌ی توركیادا ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی وزه نه‌بن. له كاتێكدا توركیا یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره‌كانی به‌كاربه‌ری نه‌وت و گاز و ساڵانه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كڕێت بۆ پێویستییه نێخۆییهكانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه چه‌ند مانگێكه توركیا به چڕی له باكووری كوردستان ده‌ستیكردووه به گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا و تاوەکو ئێستا له پارێزگاكانی مێردین و سێرت و جۆله‌مێرگ و شرنا‌خ و چه‌ند ناوچه‌كی دیكه‌ی باكووری كوردستان نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستكراوه به پرۆسه‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی.
توركیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌ستیكرد به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گازی سرووشتی، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی و وڵاتانی ئه‌وروپا، شكستی به خه‌ونه‌كه‌ی هێنا. ئێستا له باكووری كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستپێكردووه، له ئاسته‌كانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت سه‌رۆككۆماریش زۆر به گرنگییه‌وه سه‌رنجیان خستووەته سه‌ر و ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه دروستكردووه له ئایندهی نزیكدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ سه‌تان هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته بۆ گه‌لی كورد پرسێكی دوولایه‌نه‌یه، چه‌ند گرنگه له‌ناو خاكی كوردستان سامان و سه‌رچاوه كانزاییه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌و په‌ره به ژێرخانی ئابووری بدرێت، له هه‌لومه‌رجێكدا كه هێشتا كورد خۆی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و جوگرافیایه نه‌بێت، دوو هێنده مه‌ترسیداره، چونکە رەفتار و تێڕوانینی دەوڵەتانی نەتەوەی سەردەستەی تورک و عەرەب و فارس بەو جۆرەیە، هەر ناوچەیەکی کوردستان پێگەی ئابووری بەهێزتربێت، لەبری ئەوەی ئەو ژێرخان و پێگە ئابوورییە ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئیعتیباری زیاتری بۆ دابنێن، زیاتر خەڵکەکەی دەچەوسێننەوە، دەکەونە دەرکردنی کورد و نیشتەجێکردنی نەتەوەکانی دیکە لەسەر ماڵ و حاڵی کورد. بۆیە بۆ تورکیا لەمە زێدەتر چاوەڕوانکراوە. هه‌ر له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه بوونی نه‌وت له‌ناو جوگرافیای كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كوردستان هه‌بووه. له سه‌ده‌ی رابردووش‌دا بوونی نه‌وت له كه‌ركووك و خانه‌قین یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پرۆسه‌كانی ته‌عریب و ئه‌و لێكه‌وته داگیركارییانه‌ی بووه له‌سه‌ر باشووری كوردستان. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، به‌تایبه‌تی له كرماشان، نه‌وت هۆكاری په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی له كوردیخستنی شاره‌كه‌یه. بۆ توركیاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی له باكووری كوردستان سامانی ئاو بایه‌خی له سامانی نه‌وت زیاتر بووه، به‌ڵام كه چاوی له‌سه‌ر داگیركردنی ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستانه تاوەکو موسڵ و كه‌ركووك، به‌هۆی بوونی نه‌وته‌وه‌یه.
بوونی نه‌وت له‌ناو جوگرافیای كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له داڕشتنی ستراتیجی داگیركارییانه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه. رێگرییه‌كانی به‌رده‌م هه‌ر چاره‌سه‌رێكیش بۆ كێشه‌ی كورد له عێراق و ئێران و سووریا به‌هۆی نه‌وته‌وه بووه. دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتیش له‌ناو جوگرافیای باكووری كوردستان بۆ ئێستا ده‌بێته به‌ڵایه‌كی دیكه بۆ دۆزی كورد له‌و وڵاته.
هه‌ریه‌ك له سووریا و عێراق و ئێران، جگه له‌و یه‌ده‌گه نه‌وتییانه‌ی له‌ناو جوگرافیای كوردستانی بن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كانیان هه‌یه، زیاتر له‌و رێژه‌یه خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وتین له ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كانیاندا. به‌ڵام چاوی ته‌ماحیان بۆ نه‌وتی كوردستان ئه‌و رووداوانه‌ی خوڵقاندووه كه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی به خوێن سوور كردوون. بۆیه بۆ توركیایه‌ك كه لانی كه‌م هێشتا له شوێنی دیكه یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له جوگرافیای كوردستان، ستراتیجی داگیركاریانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ دۆخێكی ترسناكتر له‌وه‌ی عێراق و ئێران به‌سه‌ر كورد و ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانیان هێناوه كه كێڵگه‌ی نه‌وتیان تێدایه.
پێشتریش ره‌وشی كورد له توركیا خراپ بوو، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت بارودۆخی كورد خراپتر ده‌كات. ئه‌م سه‌رچاوه‌ی وزه و سامانه گرنگه نه‌ك نابێته هۆكاری بووژاندنه‌وه‌و ره‌خسانی ده‌رفه‌تی كار و دروستكردنی هه‌لومه‌رجێك كه مرۆڤه‌كان خۆشگوزه‌رانتر بكات، ره‌نگه ببێته هۆكار بۆ قۆناخێكی تاریكتری پرۆسه‌ی ته‌تریك و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورد له‌و ناوچانه.
ده‌بێت ئه‌و كوردانه‌ی له باكووری كوردستان خه‌ریكی سیاسه‌تن به وردی بیر له‌م كێشه‌یه بكه‌نه‌وه. ئه‌زموونی تاڵی كه‌ركووك و كرماشان به‌باشی ببینن. ده‌بێت چاره‌سه‌ری پێشوه‌خته بدۆزنه‌وه بۆ پێشهات و لێكه‌وته‌كانی، یان دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك كه رێگه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بگرێت، كه نه‌وت به‌سه‌ر كوردی هێنا له عێراق و له ئێران.