له‌دوای بڕیاری دادگه‌ی نێوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی پاریس، تایبه‌ت به سكاڵای عێراق له‌سه‌ر توركیا بۆ رێگه‌دان به به‌كاربردنی بۆریی نه‌وتی (عێراق - جه‌یهان) بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی كوردستان، ئه‌گه‌ر له په‌یج و ئەكاونتی كه‌سیی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی هاووڵاتییه‌كه‌وه تاوەکو گوتاری میدیایی حیزبه‌كان و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی فه‌رمیی به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان بڕوانیت، هه‌ست به دابه‌شبوونێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌یت به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا؛ به‌ره‌یه‌كیان چۆكیان شكاوه و به‌شێكیان به‌هاریان هێناوه‌ته ئه‌ژنۆ.
ئه‌وانه‌ی چۆكیان شكاوه، پێیان وایه ئه‌م بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه كۆتایی به‌وه ده‌هێنێت كورد مافی به‌سه‌ر سامانی سرووشتیی خاكه‌كه‌یه‌وه بمێنێت. به‌ره‌ی دووه‌میش شادومانن به‌وه‌ی ده‌ست و هه‌ژموونی به‌غدا به‌سه‌ر سامانی سرووشتیی كوردستاندا زاڵ ده‌كات و بۆ هه‌میشه (نه‌وت له ده‌ستی ئه‌و گرووپانه ده‌رده‌هێنێت كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاریان بردووه).
زۆرترینی ئه‌و كاره‌كته‌ره سیاسی و په‌رله‌مانتار و نوخبه رۆشنبیر و میدیاكاره‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژ به بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی كوردستان بوون و به‌رده‌وام هان و دنه‌ی به‌غدایان ده‌دا بۆ دروستكردنی رێگری له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ستراتیجه‌ی كوردستان، ئێستا خۆیان به براوه ده‌زانن و لۆمه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ده‌كه‌ن بۆ به قسه‌ی ئێمه‌تان نه‌كرد تاوەکو واتان به‌سه‌ر نه‌یەت. ئه‌وانه‌شی پشتیوانی ئه‌و ئاراسته‌یه بوون كه هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی برسێتیی میلـله‌تیش بێت، سازشی ستراتیجی بۆ به‌غدا نه‌كات و نه‌چێته‌وه ژێر هه‌ژموونی ناوه‌ند، تووشی داڕووخان هاتوون و ئه‌گه‌ر دان به شكستی ئه‌و ئاراسته و سیاسه‌ته ئابوورییه‌شدا نه‌نێن، پێیان وایه وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا خیانه‌تیان لێكردوون و جارێكی دیكه كوردستانیان به ته‌نها جێهێشت.
به‌ڵام پێناچێت ئه‌م هاوكێشه‌یه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه كاتی زۆر نه‌بات سه‌ما و شادیی ئه‌وانه‌ی به‌هاریان هێناوه‌ته ئه‌ژنۆ، ببێته‌وه به شین، چونكه پێناچێت (ئه‌سڵی مه‌قسه‌د) له بڕیاری دادگه‌ی نێوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی پاریس بۆ ئه‌وه بێت رێگه له هه‌نارده‌ی سامان و وزه‌ی كوردستان بگرێت، ره‌نگه حه‌قیقه‌تی پشتی بڕیاره‌كه بۆ شه‌رعیه‌تپێدان و كردنه‌وه‌ی رێگەی گه‌یاندنی گازی كوردستان بێت به بازاڕه‌كانی جیهان.
راسته عێراق له مانگی چواری ساڵی 2014وه له‌م دادگه‌یه سكاڵای له‌سه‌ر توركیا تۆمار كردووه. چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن عێراق خۆیه‌وه سكاڵاكه سڕ كراوه و كارا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ (وزه) وه‌كو خۆی ببینین. هه‌روه‌ها له‌وه‌ش بگه‌ین كێ هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئه‌م دادگه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا زاڵه. ئه‌وكات به‌رچاومان روونتر ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له ئامانجه نهبیندراوهكانی بڕیاری ئه‌م دادگه نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌وه‌ی له جیهاندا ئیداره‌ی سیاسه‌تی وزه ده‌دات، به ته‌نها ئه‌و وڵاتانه نین كه به‌رهه‌می ده‌هێنن. ئه‌مریكا و ئه‌وروپا تاوەکو ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جڵه‌وی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان كۆنترۆڵ كردووه. هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهانی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان له‌وه‌دایه رێژه‌ی زیاتری نه‌وت بخرێته بازاڕه‌وه و رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌ن. به‌تایبه‌تیش دوای جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا، به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی خستوویانه‌ته سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی رووسیا، به‌رده‌وام گوشاریان له‌سه‌ر وڵاته دۆسته‌كانیان له‌ناو ئۆپیك ئه‌وه‌یه نه‌وتی زیاتر به‌رهه‌م بهێنن. بۆیه هیچ لۆژیك نییه له‌م بارودۆخه دژوار و پڕ له ململانێیه‌ی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كارێك بكه‌ن هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان كه‌م بكرێته‌وه.
گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌م دۆخه جیهانییه‌ی ئێستا، نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر نرخ و سیاسه‌تی وزه‌ی جیهانییه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت رێگری له هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بكرێت، هاوكێشه‌كان به زیانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه‌وه. هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌ندێک راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی پێناچێت زۆر ته‌با بن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و دۆخی ناوخۆیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه خۆڵ به‌سه‌ر خۆیاندا بكه‌ن.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان رۆڵی زیاتر بگێڕێت له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌هۆی گه‌مارۆ له‌سه‌ر وزه‌ی رووسیا بۆ ئه‌وروپا دروست بووه. له ماوه‌ی ئه‌م سیانزه مانگه‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا، چه‌ندین نێرده‌ی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی تایبه‌ت بۆ پرسی گازی كوردستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كردووه و ده‌یانه‌وێت رێگەیه‌كی ئاسان و سه‌لامه‌ت بۆ گه‌یاندنی گاز له كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وروپا بدۆزنه‌وه كه هیچ كه‌س نه‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بكات (مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا گازی كوردستان هه‌نارده بكرێت). بۆیان ده‌ركه‌وت له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و له عێراقیشه‌وه دژبه‌ری زۆر هه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی كوردستان.
به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ر عێراق گرتیه‌به‌ر، تاوەکو ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر لایه‌نه (عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران) له‌وه تێگه‌یشتن ناتوانن له‌وه زیاتر دژ به ستراتیجی ئه‌مریكا بن له ناوچه‌كه. بۆیه به‌دوور نازانرێت رێككه‌وتنی عێراق و ئه‌مریكا كه (فوئاد حوسێن) عهڕابهكهی بوو، ئه‌وه‌ی لێكه‌وتبێته‌وه به ئاگاداریی عێراق و توركیا بڕیاری دادگه‌ی نێوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس ئه‌و رێگەیه بێت كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان به‌هۆیه‌وه گازی كوردستان بگاته ئه‌وروپا.
ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه‌كان كێشه‌یان نییه كێ پاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، هه‌رێم یان به‌غدا، یاخود به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئامانجی رۆژئاواییه‌كان ده‌ستخستنی نه‌وت و گازهكهیه. ئه‌و گوشارانه‌ی له ئێستاشدا له‌سه‌ر توركیا و عێراق هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به چاودێری و ئاگاداریی عێراق وزه‌ی كوردستان بگاته‌وه بازاڕه‌كانی جیهان، به دیوێكی دیكه‌دا لابردنی ئه‌و كۆسپ و تهگهرهیهیه كه له شووباتی ساڵی رابردوو دادگەی فیدراڵیی عێراق له‌ژێر گوشاری سیاسیی لایه‌نی ده‌ره‌كیی دژ به وزه‌ی كوردستان ده‌ریكرد.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاراسته دروسته‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و رێككه‌وتن ده‌بات سه‌ركه‌توو بێت كه عێراق ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی بدات به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و وزه‌ی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو سامانی عێراق دروستبكه‌ن، كوردستان ده‌باته قۆناخێكی گهشهكردووترهوه و ره‌نگه تاوەکو ئه‌ندازه‌یه‌ك جۆرێك دڵنیایی دروستبكات بۆ مووچه‌خۆران و بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان.