وشكەساڵی توركیاش دەگرێتەوە

بورهان شێخ رٶوف
تورکیاش بەرەو رووی قەیرانێکی قورسی یٔاو بۆتەوە بەھۆی کەشوھەوای وشک و بێ بارانی و دابەزینی یٔاستی یٔاوی رووبار و دەریاچە و یٔاوی ژێر زەوییەوە، یٔەمەش وادەکات یٔەو وڵاتە لە داھاتووی نزیکدا ناچار بە ھاوردەکردنی بەشی زۆری مادە خۆراکییەکان بێت لە دەرەوە، ھەروەھا یەکێک دەبێت لەو وڵاتانەی کە بەسەختی وشکەساڵی دەیگرێتەوە.

یٔاستی یٔاوی ھەموو بەنداوە گەورەکانی تورکیا بەتایبەتی یٔەوانەی یٔاوی خواردنەوە بۆ شارە گەورەکانی یٔەو وڵاتە دابین دەکەن وەک یٔیستانبوڵ کە (دانیشتووانەکەی ١٥ ملیۆن کەسە)، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی لە وەرزی زستانی رابردوودا، یٔەمەش مایەی مەترسیی گەورەیە بۆ کەمی سەرچاوەکانی یٔاو لە تورکیا.

ھەرچەندە بارینی کەمێک بەفر و باران بۆ ماوەیەکی کورت ترس و نیگەرانییەکانی خەڵکی رەوانەوە، بەڵام شارەزایانی کەشوھەوا و یٔاو ھۆشداری دەدەن کە ھێشتا مەترسی گەورە ھەیە و لەو بڕوایەدان کە ھەندێک لە بەنداوەکانی وڵاتەکە خۆیان بەشێکن لە گرفتەکە.

لەلایەکی دیکەوە شارەزایانی بواری یٔاو و وشکەساڵی باس لەوە دەکەن کە حکومەتی تورکیا لە بری کارکردن بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ کەمتر بەکارھێنانی یٔاو و چارەسەرکردنی ھەموو یٔەو لیک و بۆرییە شکاوانەی تۆڕەکانی یٔاو کە یٔاوێکی زۆر بە فیڕۆ دەدەن، کەچی بیر لە بنیاتنانی بەنداوی زیاتر دەکاتەوە.

ھۆکاری زیادبوونی خواست بۆ یٔاو
١.گەشەکردنی زۆری ژمارەی دانیشتووان.

٢.فراوانبوونی شارەکان.

٣.گۆڕانکاریی کەشوھەوا.

٤.خراپ بەڕێوەبردنی پڕۆژە و دامەزراوەکانی تایبەت بە یٔاو.

رێکارەکانی تورکیا بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی

لە ١٨ ساڵی رابردوودا یٔەنقەرە زیاتر لە ١٠٠٠ بەنداوی بنیاتناوە، چاوەڕوان دەکرێت لە یٔەمساڵیشدا (٩٠) بەنداوی تر تەواو بکات، یٔەمەش بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یٔاوەدانکردنەوەی ھایدرۆلیکی لە تورکیا. لەلایەکی دیکەوە بەڕای شارەزایان یٔەم پڕۆژە ھایدرۆلیکیانە کاریگەریی زۆری لەسەر سیستمی ژینگە و کۆمەڵگە ھەیە لەوانە کۆچپێکردنی خەڵک و وێرانکردنی دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکان.

ھەر یٔامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری یٔاوەدانکردنەوەی ھایدرۆلیکی حکومەتی تورکیا باس لەوە دەکەن کە سەرچاوەکانی یٔاوی تورکیا بە شێوەیەکی زۆر کەمی کردووە لە دوو دەیەی رابردوودا لە ١٦٥٠ مەتر سێجا بۆ تاک لە ساڵی ٢٠٠٠ دا بۆ کەمتر لە ١٣٥٠ مەتر سێجا لە ساڵی ٢٠٢٠دا.

تورکیا و سوریا و عیراق و قەیرانی یٔاو

لەبارودۆخێکی لەو جۆرەدا کە سەرچاوەکانی یٔاوی سەرەکی عیراق و سوریا لە تورکیاوە دێن، بەتایبەتی ھەردوو رووباری دیجلە و فورات، تورکیا بەدەر لە ھەموو عورف و یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان ھەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی یٔاوی یٔەو دوو وڵاتەدا دەکات، بە جۆرێک لە جۆرەکان یٔاو بەکاردەھێنێت وەکو کارتی گوشار بۆ جێبەجێکردنی مەرامە سیاسییەکانی خۆی، پێدەچێت لە یٔایندەدا ببێتە سەرچاوەی گەلێک کێشە و قەیرانی یٔاڵۆز لە نێوان یٔەو وڵاتانەدا، ھەرچەندە ساڵانێکە پێشبینی دەکرێت کە سەدەی ٢١، سەدەی جەنگی یٔاو بێت، بەڵام ھەرچۆن بووە تایٔێستا کێشەی گەورە دروست نەبووە، بەڵام پێناچێت یٔەمە تاسەر وابێت.

چونکە ھەڕەشە و لێداوانەکانی رەجەب تەیب یٔەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەکاتی کردنەوەی یٔاھەنگی یٔەنجومەنی یٔاوی پەرلەمانی تورکیادا لە مانگی یٔازاری ٢٠٢١دا کە وتی: «جیاوازی لە نێوان پاراستنی نیشتمانەکەمان و یٔاوی وڵاتەکەماندا نییە)، ھەر لەو بۆنەیەدا یٔەردۆغان بەڵێنی یٔەوەی دا کە (٦٤٥) ملیۆن دۆلار وەبەرھێنان لە بواری دروستکردنی بەنداوی نوێ و چارەسەرکردنی یٔاو و سیستمی یٔاودێریدا بکات.

سەرچاوەکانی رێکخراوی (فاو) سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە دەکەن ٪٧٥ یٔاوی تورکیا بۆ کشتوکاڵ پشت بە یٔاوی بەنداوەکان و یٔاوی ژێرزەوی دەبەستێت.

تایٔێستا لە تورکیا سیستمی دڵۆپ دڵۆپ بۆ یٔاودێریی لە کەمتر لە سێ یەکی زەوی کشتوکاڵی بەکاردەھێنرێت کە ٦.٧ ملیۆن ھێکتار زەوی بەگوێری رێکخراوی فاو.

ھەرچەندە ھەوڵەکان لە تورکیا بەردەوامن بۆیٔەوەی بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ یٔاودێری بکرێت، بەڵام یٔەمەش وزەی پێویستی گەرەکە کە یٔەمەش بۆ جوتیاران لەوە ناچێت یٔاسان بێت، چونکە جوتیاران ناخوازن خەرجی کارەبا و پاراستن و یٔیدامەی یٔامێرەکان بدەن و پاڵپشتی حکومەتیش یٔامانجەکەی نەپێکاوە، بۆیە ھیچ گۆڕانکارییەکی گەورە نەھاتۆتە یٔاراوە .

لەبەریٔەوە پێدەچێت قەیران و کێشەکانی یٔاو لە تورکیا روو لە زیادی بکەن بە زیاتربوونی ناکۆکی و توندتربوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوھەوا .

چارەسەرییەکانی حکومەتی تورکیا

حکومەتی تورکیا لە زۆر بۆنە و کاتی جیاوازدا بەڵێنی یٔەوەی داوە کە رووبەڕووی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا ببێتەوە، ستراتیژێکی نوێی داناوە کە لە ١٤ خاڵ پێکھاتووە لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا، گرنگترینیان گرنگیدانی زیاترە بە بەکارھێنانی تیشکی خۆر بۆ بەرھەمھێنانی وزە و وزەی با، کەمکردنەوەی بەکارھێنانی سووتەمەنی بەردین لە بینا و باڵەخانەکاندا بە ڕێژەی ٪٢٥ تا ساڵی ٢٠٢٣ .

کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوھەوا وەکو وشکەساڵی لافاو زیاد دەکەن کە یٔەمەش بەرووبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی تورکیا کەم دەکات بە تایبەتی بەرھەمی گەنم بەڕێژەی ٪٤٠ لە ساڵانی داھاتوودا.

یٔەمەش لە کۆتاییدا جوتیارەکان ناچاردەکات بۆیٔەوەی پارووە نانێکیان دەست بکەوێت پێی بژین، کۆچ بکەن بۆ شارە گەورەکانی تورکیا، وەکو یٔیستانبوڵ و یٔەنقەرە و یٔەزمیر و یٔەو شارانەی کە لەسەر کەناری دەریای یٔیجەن.

زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی دانیشتووان داخوازیی لەسەر یٔاو زیاتردەکات و شارەوانییەکانی یٔەو شارانە ناچار دەکات کە بە دوای سەرچاوەی نوێی یٔاودا بگەڕێن، یٔەویش بنیاتنانی بەنداوی نوێ و تۆڕی بۆرییە کە یٔەمەش ناوچەیەکی زۆر واتە گوندەکان دادەپۆشێت بە یٔاو و کۆچی پێچەوانە بۆ شارەکان دەستپێدەکات .

چارەسەرێکی تر یٔەوەیە کە حکومەت ھانی جوتیاران بدات کە یٔەو رووەک و دار و درەختانە بڕوێنن کە یٔاوی کەمی دەوێت بە تایبەتی زەیتون کە بەرگەی کەشوھەوای وشک دەگرن و سیستمی یٔاودێری نوێ بەکاربێنن کە فێڕۆدانی یٔاو کەم دەکاتەوە.

یٔەمە دۆخی تورکیا بێت، کە لە ماوەی ١٨ ساڵدا زیاتر لە ھەزار بەنداوی دروست کردبێت و خۆی وڵاتێکی پیشەسازیی بێت و کارگەی گەورەی بەرھەمھێنانی زۆر کەلوپەل و پێداویستی سیستمی یٔاودێریی ھەبێت، یٔەی دەبێت دۆخی عیراق و ھەرێمی کوردستان چۆن بێت کە بە بارودۆخێکی یٔێجگار نالەباری یٔابووریی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و یٔەمنییدا رەت دەبێت؟ باسی سوریا ھەر ناکەین، چونکە دۆخی یٔەوێ زۆر لە عیراقیش خراپترە.

لە کۆتاییدا پێویستە حکومەتی عیراق و ھەرێمی کوردستان قەیرانی یٔاو بەھەند وەربگرن، بەڵام ھێشتا نەچووە بچێت و دەتوانرێت یٔێستاش زۆر پرۆژە و کاری پێویست بکرێت ھەر لە بنیاتنانی ھەزاران بەنداو و سیستمی یٔاودێریی و یارمەتی جووتیاران و کۆمەکردنی سێکتەری کشتوکاڵ بە گشتی.

01/06/2021



وتارەکانی تری نوسەر