بە هەڵپەركێی نەورۆز وەڵامی شەكرشكاندنی مەلاكە درایەوە

عیماد عەلی

مێژووی نەورۆز و شانازی و باوەربوون بە تایبەتمەندی كوردبونی ئەم جەژنە و بەرزی و باڵایی مانەوەی و بە سەربڵندی كورد و  بەستنەوەی ئەم یادە بە نەتەوەی كورد و خۆچەسپاندنی وەكو نەریتێكی پیرۆز، خۆی لە خۆیدا لەسەر ئەرزی واقیع جێگەی خۆی گرتووە، سەرەرای چەندین راوبۆچونی جیاواز و هەڵوێستی هەمەچەشن، هەوڵی بەستنەوەی ئەو رۆژە بە یادی دیكە و تێكەڵكردنی بە بابەتە هەمەچۆرەكان لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر و ئاڵوگۆركردنی یادەكان و خاوەنەكانیان، بێ كاریگەر مایەوە و تا ئێستا نەورۆز بە خۆراگری وەكو جەژنێكی كورد و كوردستانی ماوەتەوە. ئێرە جێگەی باسكردنی لایەنە قووڵەكەی مێژوو نیە و زۆر كونوكەلەبەری تێدایە و سەرچاوەی هەمەجۆری كوردیمان لەبەردەستدا نیە بۆ یەكلاییكردنەوەی سەرجەم راوبۆچونە هەمەجۆرەكان كە هەر یەكە و بە پێی پاڵنەرێكی سیاسی ئایدیۆلۆجی فكری ئایینی خراوەتە بەرچاوە و بێگومان هەوڵی دەوژمنانیش بەدەر نیە لە چەواشەكاری و ئاڵۆزی ئەم تاكە یادەی كە بەرەسەنایەتی بۆ كورد ماوەتەوە و تەنانەت هەڵوێستە دژ و خراپەكانی  نەتەوەكانی سەردەست و وڵاتانی خاوەن مێژووی هاوبەش ئەوەندە زیاتر نەورۆز و كوردی بەیەكەوە بەستۆتەوە لە خودی كورد زیاتر( لێرەدا قسە لەسەر خاوەندارێتی رەسەنی نەورۆز نیە بەقەد ئەوەی تێكئاڵانی ئەم جەژنە بە سیاسەت و ئایدیۆلۆجیا و ئایینەوە كراوە و هەموو چەواشەكاری و تێكچرژان و ئاڵاندنی ئایین و نەورۆز  و بەرژەوەندیە هەمە رەنگەكان پێكەوە، خۆبەستنەوەی كوردی بەم جەژنە زیاتر كردۆتەوە).

بۆیە زۆر جار دوژمنان لاچەمكە تەنكەكە دەگرن بۆ دابرانی كورد لە باوەر و مێژووەكەی و هەوڵی لێكدابرانی ئەم میلەتە بە كۆڵەكە سەرەكیە زیندوەكانیەوە دەدەن، پەنا بردن بۆ بەكارهێنانی لاپەری لاواز و چەمكی تەنك و ئاشكرا لە نێو گوشارەی بیروهۆشی لاوازی كورد بۆتە كاری لەمێژینەی دوژمنان و جارجاریش خەڵاكی بیرهەژاری و نۆكەرنی هەمەجۆری ئایینی بێت یان سیاسی رۆڵی تایبەتی دوژمنانیان لەوبارەوە گێراوە .

پەنابردنە بەر پیرۆزیە ئایینی و مەزهەبیەكان بۆ لێدانی پیرۆزیە نەتەوەیی و ئیتنیەكان شتێكی تازە نیە و دوژمنان لەو بارەوە قسوریان نەكردووە و مێژووی كورد زۆر لاپەرەی لەم جۆەری تێدایە.

ئەمسالّیش بینیمان زۆر كەسی لاپەر و غەرقی تاریكی و بێ قورسایی خۆیان كردە كەوا سوری بەرلەشكری دوژمنان و بەدڵی ئەوان قسەیانە كرد و جوڵانەوە. بەڵام لە رەوشێكی سیاسی و ئابووری لەم شێوەیەی تێداین، دەسترۆیشوو و كاربەدەست خۆی نەكردە خاوەنی و وەڵامێكی پر بە پیّستی خۆی نەدرایەوە و نەكرایە عیبرەتێك بۆ ئەوەی جارێكی تر هیچ كەسێك نەوێرێت دەست بۆ پیرۆزیە نەتەوەییكان ببات و بە هەمان شێوەی پیرۆزیی ئایینی تەماشا بكریّت. ئەمساڵ مەلایەكی لاپەری نەناسراوی كونوكقوشبنێك لەبیركراو لە كۆیەی سەربەرز و  لاپەرێكی ئەم كوردستانە بۆ مەرامگەلێك هاتە پێشەوە و شەكرێكی شكان و شەكری بن بنجێكی خانەقینیانەی خوارد.
وەك دەركەوت كورد بە بێ ویستی خۆی زۆر جار رێرەوی مێژوو و لە رەوتی ژیان و بە بێ هیچ پلانێك وەڵامی ناحەزانی داوەتەوە و كاردانەوەی كەمەرشكێنی لەسەر ئەرزی واقیع خۆی فەرز كردووە.

بەڵێ ئەمساڵیش سەیران و گۆرانی و سرودی ئەم رۆژی ساڵی تازەی نەورۆز و هەڵپەركێی خەڵكی هەرچوار پارچەی كوردستان كەمەری نۆكەرانی شكاند و دەمكوتی هزرلاوازانی كرد.


27/03/2022



وتارەکانی تری نوسەر