دەشێت كورد متمانە بە رەوتی صەدر بكات ؟

عیماد عەلی

نەك بۆ هاوپەیمانێتیەكی چەند رۆژەی تەكتیكی و كورتخایەن بەڵكو بۆ پرسێكی ستراتیجی دوورخایەن و بەرژەوەندیەكی گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانی كوفرە كورد متمانە بە صەدر و رەوتەكەی بكات. بۆچی؟ كۆمەڵێك هۆكاری دروست هەن واتلێدەكەن تەنانەت لە رێكردنی چەندهەناگوێكدا گومان لە بیركردنەوە و رەفتار و سیاسەتی صەدریەكان بكەیت . كە تەماشای رەفتاری رۆژانەی ئەم پیاوە و ئەو ئامرازەی دەستی وەك رەوتێكی سیاسی دەكەیت، كە لە پەیوەندی و رەفتارەكانی لەگەلً هاوپەیمانەكانی و لایەنە نزیك و دوورەكانی  لە روخانی صەدامەوە تاوەك ئەمرٍۆ دەكەیت ، كە گوێ لە و قسانە دەگریت باس لە مامەلەی لەگەڵنەیارەكانی لەم ماوەیە كردووە، كە لە پەیوەندیە ناوەكی و دەرەكیەكانی دەكۆڵیتەوە، كە بیر لە بیروباوەری سیاسی و ئایینی دەكەیتەوە ، كە رەفتار و مامەڵەی لەگەڵ هاورێ و كەسە نزیكەكانی دەكەیتەوە، كە دەچیتە بنجوبنەوان و ئەصل و فەصلی و چۆنێتی كاركردنی باوكی و بە میراتی مانەوەی سیاسەتەكانی بۆ كورەكەی بۆت دەردەكەوێت كە  چیان لەبەرچاو گرتووە و نەگرتووە و چۆن سیاسەتیان كردووە و ئاینیان بۆ چی بەكارهێناوە و خەڵكیان بۆچی بەكارهێناوە و چیان لەبەرچاو گرتووە. ئەوسا كە تەماشای عەقڵیەتی سیاسی كوردەكەی لای خۆمانیش دەكەیت ، كە چەند خۆشباوەرٍن بە دۆست و دوژمن، كە چۆن و چەند پەیوەندی ستراتیجی و تەكتیك لەبەرچاو ناگرن و بەیەك ئاراستە و سیاق سیاسەت دەكەن، كە لە خۆخۆری بەردەوامن و دوژمن پەرستن، كە تەنها بیر لەو كاتە دەكەنەوە كە تێیدان، كە پشتی برای خۆیان لە ئەرز دەدەن و دوژمن پەرستن، كە پارەپەرست و بیركردنەوەیان لە دەرگای حزبەكانیان تێپەرناكات و لە یاری نێوان ئەو دوو لایەنە چ هاوپەیمان بن یان نەیاری یەكتر كێ براوە و كێ دۆراوە. ئەوسا بۆت دەردەكەوێت كە بەو سیفەتانەی ئەودوو لایەنە كورد صەدریەكان پەیوەندیان لەسەر حەبلێكی باریكی پەرینەوەی بردێكی خەتەرناكی نێو جەنجاڵی دارستانێكی پر لە جرٍوجانەوەرە و بە هیچ شێوەیكی تەنانەت بۆ ماوەیەكی كورتی قۆناغێكی گوزەر و تێپەریش دڵنیایی مسۆگەر ناكەیت و متمانە لەنێوانیاندا بەرجەستە نابێت، ئەوە ئەگەر ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت كە لە سیاسەتدا هاورێیەتی بەردەوام نیە بەڵكو بەرژەوەندی بەردەوام هەیە و دەكرێت لە بوونی بەرژەوەندی بەردەوامیش لەگەڵ رەوتی صەدردا متمانە بە بەردەوامی هاوپەیمانێتی نەكەیت و لە ئاراستەی كاری تەنها سەعاتێكی رەوتی صەدر لە رەفتارەكانی دڵنیا نەبێت و نەتوانیت متمانەی پێبكەیت.

كەوا بێت لەم كاتەدا پێویستە چی بكرێت؟ با لە باسكردنی نزیكبونەوە و هاوپەیمانێتی و برایەتی كورد خۆی لێگەرێین، بەم عەقڵیەت و پێكهاتە و كەرەستە و پەیوەندیە دەرەكیانە, ئەو كارە وا بەئاسانی ناكرێت، بەڵام ئەوەی ئاسانە و دەكرێًت كورد بەم حاڵەشەوە ئەو رێگەیە بگرێتەبەر ئەوەیە كە تەنها وەكو خۆیان بمێننەوە و هیچ پەیوەندیەكی تایبەت لەگەڵ هیچ لایەنێكی نێوخۆیی عیراقی نەبەستن و خۆیان یەكلایینەكەن و نەبنە هاوپەیمانی لایەكیان بەتەنها ، لەم كاتەدا ئەو هەلە لە ئارادایە، ئەوان بەخۆیان بەرژەوەندیەكانیان رێگە بە كورد نیشان دەدەن بۆ چۆنێتی رەفتاری جیاواز و ئەمان تەنها بۆ ماوەیكی كورتیش بێت  لە سیاسەتی گشتی كوردانە هاوكاری یەكتر بكەن بۆ هەڵبژاردنی راستترینیان. 

لێرەدا دەكرێت كورد بزانێت كە یەكلاییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان هەركامەیان بێت یەكێتی یان پارتی لەگەلچ تاكە لایەنی عیراقی ، هەماهەنگی بێت یان رەوتی صەدر لوتكەی نەزانی و لێدانە لە خۆ ، بە تایبەتی لەم كاتەدا كە هەلی بەخۆداچونەوەی كورد هاتۆتە ئاراوە.
بۆیە، لەم باردۆخ و روشەی لایەنەكانی عیراق و صەدر بە تایبەتی لەم كاتەدا پێویستی بە هاوپەیمانیەكی كوردە بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی، واباشترە پارتی دارەكە لە ناوەراستدا بگرێت و بریاری هاوپەیمانی یەكلایی نەدات و یەكێتیش خۆی لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی یەكلایی نەكاتەوە و تا دەكرێت لەوبارە خۆی بدزێتەوە با ئەوان هەمیشە پێویستیان بە هەردوولایەنی كوردی بێت.


09/09/2022



وتارەکانی تری نوسەر