كۆنگرەیەك بەو شێوە دیموكراسی و هەڵبژاردنەوە بێت !

عیماد عەلی

ئەوەی چاودێری چواردەهەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردبێت، ئەوەی زۆر جوان بۆ روون دەبێتەوە كە ئەم حزبە دێرینە لە پاش زیاتر لەدە ساڵ لە نەبەستنی گۆنگرە، دیسان كتومت جوان وەكو خۆی مایەوە و ئەم كۆنگرەیەش تەنها بوو بە وێستەگەیەكی پەرٍینەوەلە قۆناغێكەوە بۆ ئەویتر، بۆ بەفەرمی كردنی بوونی حزبەكە بە پێی یاسای عیراقی و بۆ ئاهەنگ گێرٍان و خۆتازەكردنەوەی رووكەشی دۆگمای بێ گۆرٍان، وەكو ئەوەی ئەم دەیە هیچ گۆرٍانكاریەك لە كوردستان و ناوچەكە و كاروباری حزبی و بیركردنەوەی خەڵكیش رووینەدابێت. ئەگینا ئەوەی تا رادەیەك دەسەلاتی راستەقینەی هەبێت لەنێو پارتی لە سەرووی هەرٍەمەكەوە بە سەرۆك و هەردوو جێگرەكەی و مەكتەبی سیاسی و كەسو كار و خزم و ناسیاو، هەمووی بە تەزكیە و چەپڵە رێزان جێگەی خۆیان گرتەوە و توند دەستیان بە كورسیەكەوە گرت،ئەوەی مایەوە خەڵكە بی پشتو پەناو دوور لە ناسیاوی بنەمالًَەیە كە بەكورسیەكی نزمەوە لە خوارەوە و بە دەسەڵاتی دیاریكراوی كورتمەوداوە چووە ناو ململانێ و هەلًَمەتی یروپاگەندە و هەڵبژاردنەوە و، بۆ ئەوەی هیچ ساختە و تەڵەكەبازی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی  ئەمانەدا نەكرێت،بە ئەلیكترۆنی هەڵبژێردران و وا دێنەسەر كورسیەنزمەكەی حزب . ئەگینا ئەوەی تۆزقاڵیك دەسەڵاتی هەبێت و توانای رێژەیەك لە گۆرٍٍین و قسەی هەبێت، بە قودرەتی قادر و پاڵپشتیی مەرجەعی شێوە (ولایەتی فەقێ) خرایەوە سەر كورسیەكەی و بۆ قۆناغێكی دیكە جێگیربوو.

ئەمەیە حزبایەتی رۆژهەڵات و جۆنێتی پەیرەوكردنی ئەو بەناو دیموكراسیە راستەقینەی كوردانەی حزبی پێشرٍەو. ئەگەر دیموكراسیەت و ئامرازەكانی پەیرەوكردنی ئازادی و دیموكراسی وا بێت، دەكرێت بڵێین شورای ئیسلام و هەڵبژاردنە سااختەكانی دیكتاتۆرەكانی ناوچەكەش هەر یەكە و بە پێی بارودۆخ و پێویستی وڵاتەكانیان ئەنجامیان دەدا، دیموكراسیەكی راست بووە و ئەو پاساوە حازربەدەستەی كە دەوترا بەو شێوەیە نەبێت، دەبێت چاوەرٍێی روودانی پشێوی هەمیشەیی وڵاتەمانیان بكەین، پاساوێكی راست بووە،  بۆیە  ئەو دسكتاتۆرانە حەقیان بووە نزیك نەبوونەتەوە لە دیموكراسی راستەقینە. 


04/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر