بەدەم رێگەوە موچە بڕین

رێبوار كەریم وەلی

رەنگبێ زۆربەی ئەھالی بە قسەی ھەندێک لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات شاگەشکە بووبن و سەت بارەکەڵلایان بۆ ناردبن، لاکین ئەو ماستە بێ گوریس نەبوو.
*
ھەمووی پار و پێرار بوو کە لەسەر ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ حزبەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەتیان کردبوو، لە سەرانسەری دەڤەری بادینان قەڵاچۆیان کردن و لە چاوتروکانێکدا پۆستیان پێوە نەھێشتن!
*
ئەو بابەتانەی باس کران، یەک بڕگەشیان پەیوەندیی بەو وەزیرانەوە نەبوو. چونکە یەکەم، ھەموو بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ و بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران دەردەچێ و دووەمیان ھەرچی حکومەتیش دەیکات ئەم پەرلەمانتارە بەڕێزانە لەپەرلەمان بە زۆرینە بۆی تەسدیق دەکەن. کەواتا تا دز خاوەنماڵی گرت.!
*
ئی مایەوە چی؟
*
ھا...دەرفەتە کابینەی پێشوو بکوتی! بۆ نا؟ نا نا بوەستن ئەم کابینەیەش بە دووساڵ چوار ملیار و نیو دۆلار قەرزدارە! خۆ ئەگەر نرخی نەوت وەک سەردەمی شەڕی داعش بایە، ئێستا چوار ئەوەندە قەرزار دەبوو. چاکی مەکە تا تێکی نەدەی!
*
لەوە زیاتر؟
*
قسەکان کران و تەواو. چونکە مەبەست قسەکردن بوو و بەس. ئەگەرنا وەک ھەمیشە بە کۆی دەنگ  لێبڕینی موچەتان کۆتایی پێھێنابایە. یان ئەگەر بە ڕاستتان بوو، دوای پرساندنی سەرۆکی حکومەتتان کردبایە!
*
وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان رەزیل کران. 
*
کابرای ئاکرەیی کە ئێستاش نەمزانی بە چ زمانێک قسە دەکات لەو گۆڕە بووە پاڵەوان! راستییەکەی دوای قسەکانی لە جیاتی چەپڵەڕێزان دەبوایە بدرێتە دادگا، چونکە ھەڕەشەی پارچە پارچەکردنی لە کەسانێک کرد کە لە روانگەی ئەوەوە(نەک قانون) گەندەڵن!
*
دەرکەوت مەسەلەی بڕیاری پێش دادگا بە سەر ھەمواندا تەعمیم کراوە!

تێبینی: لەمەودوا مووچە بە یەک واو بنووسن، چونکە واوێکی بڕاوە.

29/06/2021



وتارەکانی تری نوسەر