ژیان ته‌نها یه‌ك دۆخ و یه‌ك ڕه‌نگ نیه، واته دوانه‌یه لهڕهنگهكانیشدا ته‌نها ڕه‌ش و سپی نیه ، دوانه‌ی سروشت سه‌یربكه‌ن له ژیانی ڕۆژانەماندا جگه لهجێگۆڕكێی وه‌رزه‌كان له‌به‌رامبه‌ر سارددا گه‌رم هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ر شه‌ودا ڕۆژ هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر چاكدا خراپ هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر كاراییدا ته‌مبه‌ڵی هه‌یه. ده‌كرێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته سه‌یربكه‌ین به‌تایبه‌تی مرۆڤێك كه‌كارده‌كات ده‌كرێت هه‌ڵه‌ش بكات بۆ كاره چاكه‌كان ده‌ستخۆشی پێویسته‌و بۆ خراپه‌كانیش ڕه‌خنه‌ی بونیادنه‌ر پێویسته، ده‌مه‌وێت لێره‌دا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌وتنه ته‌قه له سه‌ر نێچیره‌ڤان بارزانی قسه‌بكه‌م ، نێچیره‌ڤان وه‌ك جێگری پارتی نا كه به‌نده كادرێكی ئه‌و حزبهم نێچیره‌ڤان وه‌ك ژماره‌یه‌كی تر كه سه‌رۆكی حكومه‌ته، به‌نده‌ش وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ئه‌م وتاره ده‌نووسم، سه‌رچاوه‌ی نووسینی ئه‌م وتاره‌شم وه‌ك ویژدان نووسیومه وه‌ك پابه‌ند بوون به‌ئه‌خلاقی سیاسی و كوردانه‌مه‌وه نووسیومه، ئه‌م بابه‌ته ناچێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یان پیاهه‌ڵدان چونكه خۆم نێچیرهڤانم له‌نزیكه‌وه نه‌دیوه‌و له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردووه ته‌نها هاوئامانجم له‌گه‌ڵی كه‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌ربه‌رزی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یه.
نمونه‌یه‌ك هه‌یه نامه‌وێت لێره باسی بكه‌م به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه قسه‌بكه‌م ماوه‌یه‌كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه خۆیان ساغ نه‌كردۆته‌وه كه‌ئایا ئۆپۆزسیۆنن یان ده‌سه‌ڵات؟ كه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵییه‌ك هه‌یه له‌ناو پێكهاته‌ی خۆیاندا وه‌ك چێشتی مجێو‌ر ده‌بێت پێی بڵێین حزبی مجێو‌ر گرنگه ده‌ستی بكه‌وێت ئیتر هه‌رچۆن و ههرجۆربێت گرنگ نیه ئه‌م براده‌ره به‌ڕێزانه ماوه‌یه‌كه كه‌وتوونه‌ته ته‌قه لهنێچیرهڤان بارزانی و حكومه‌ت من ناڵێم حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی بێ كه‌م و كوڕی نیه ، وه ههمووشتهكانی باشه ، وه‌ك چۆن پێشتر ئاماژه‌م پێدا ژیان یه‌ك دۆخ نیه كرداریش یه‌ك جۆر نیه ئه‌وه‌شی كاربكات هه‌ڵه‌ده‌كات نێچیره‌ڤان كاری زۆری كردووه بۆیه ده‌كرێت هه‌ڵه‌شی كردبێت به‌ڵام ئێوه قسه‌ی زۆرتان كردووه ئه‌وه‌شی زۆر بڵێت خراپیش ده‌ڵێت و جارجاریش باش ده‌ڵێت ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه كهبهڕهنجی یه‌ك سه‌ده‌ی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو ڕه‌نگ و دهنگهكانهوهو به‌سه‌ر فه‌رشی گوڵدا نه‌گه‌شتۆته ئێره ئێستاش ناوچه‌كه لهمهنجهڵیكی كوڵاو ده‌چێت نه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و نهسهریشیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه ئه‌مه به‌ده‌ست ئێمه نیه پەیوەندی به به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ی كورده مامه‌ڵه‌ی عه‌قڵانی و ڕیكخستنی به‌رژه‌ه‌وه‌ندی خۆمانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تر ئیتر ئه‌م كه‌وتنه ته‌قه له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورده بڕۆن له‌گه‌ڵی دانیشن هه‌ڵه‌كانی بخه‌نه پێشچاو خۆ ئه‌گه‌ر بۆ مزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه میلله‌ت له‌وه هۆشیارتره ئه‌وه‌ی من له خه‌ونی نێچیرڤان تێگه‌شتبم سێ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌بووه (ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی) ئیتر به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو یاخود حزبه‌كان و به‌شدارانی حكومه‌ت برایه‌كی باش نه‌بوون دیاره لای خۆشیه‌وه هه‌ر كه‌م و كوڕی هه‌بووه بۆیه دۆخه‌كه گه‌شته ئێره ئه‌گینا وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ لایهنهسیاسهكان و كۆمه‌ڵگا ده‌كرد نه‌ك وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه بڕۆن له‌وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانتان بپرسن بزانن نێچیره‌ڤان وه‌ك ده‌وڵه‌ت مه‌دار مامه‌ڵه‌ی كردوه یاخود وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی؟ جیاوازی ده‌وڵه‌تمه‌دارو سیاسه‌تمه‌داریش ئه‌وه‌یه كه فازیڵ جاف نووسیبووی ده‌ڵێت جیاوازی نێوان سیاسهتمهدارو ده‌وڵه‌تمه‌دار ئه‌وه‌یه سیاسه‌تمه‌دار كار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات به‌ڵام ده‌وڵه‌تمه‌دار كار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوودهكات یه‌كه‌میان پێش هه‌ڵبژاردن به‌په‌له پڕوزێ حزبێك یان ڕێكخراوێك دروست ده‌كات تا ده‌سه‌ڵات و پۆست وه‌ربگرێت ده‌وڵه‌تمه‌دار ستراتیجی گه‌ش و خۆشگوزه‌رانی بۆ داهاتوو ده‌وێت ده‌كرێت دره‌ختێك بچێنێت كه‌خۆی فریا نه‌كه‌وێت له‌ژێر سێبه‌ریا بحه‌سێته‌وه، بۆیه نێچیره‌ڤان بارزانی به‌نه‌فه‌سی ده‌وڵه‌تمه‌داری هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌وانیتر ئه‌و كه‌وتنه ته‌قه لێی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پله‌و پۆست وده‌سه‌ڵات بۆیه له‌ڕێی شه‌ڕێكی میدیایی ناشرینه‌وه دێن و چه‌قۆ ده‌ده‌نه ده‌ستی و وێنه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌نه‌وه. من له‌پشتی قسه‌كه‌ی نێچیرڤان تێده‌گه‌م ده‌زانم چی له‌پشته‌وه‌یه به‌ڵام له‌وه‌ش تێده‌گه‌م و دڵنیاشم مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ی خۆپێشانده‌رانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران نیه خۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و چه‌قۆیان به‌فۆتۆشۆپ داوه‌ته ده‌ستی گه‌ر سه‌یری دوێنێی خۆیان بكه‌ن نه‌ك به‌فۆتۆشۆپ به‌كردار به‌به‌ردو ته‌قینه‌وه‌و ته‌ورو ته‌وراس مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانی خۆیان كردووه بۆیه كه‌سمان شه‌یتان و كه‌سیشمان فریشته نین به‌ڵام دیاره هه‌ندێ كه‌س زاكیره‌ی سیاسی لاوازه‌و یارمه‌تی نادات بگه‌ڕێته‌وه بۆڕابردوو ئه‌و قسه‌یه‌ی نێچیره‌ڤان وه‌ك قسه‌ی ئه‌و باوكه وایه بۆ منداڵه‌كه‌ی كاتێك چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌بینێت ده‌ڵێت ڕۆڵه واز له‌و چه‌قۆیه بێنه ده‌ستت ده‌بڕێت خۆ ئه‌گه‌ر سیاسیه‌ك حزبێك ده‌سی خۆی ببڕێت هه‌وڵی چاك بوونه‌وه‌ی ده‌ده‌رێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسیه‌ك ده‌سی میلله‌ت ببڕێت ئه‌وا چاكبوونه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته بۆیه پێویسته بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه چی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات چی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تێكی واقعی و دروست و دووربین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان بگرنه به‌ر چونكه واقع شتێكه‌و خه‌ونی ئێوه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی تره مه‌رج نیه ئه‌و خه‌ونانه كه‌خه‌ونی گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له‌واقعدا جێگای ببێته‌وه یان واقع ئه‌وه‌نده به‌سوك و ئاسانی بچێته ژێر ڕكێفی ئه‌و خه‌ونانه بۆیه واباشه هه‌موومان خه‌ونی گه‌وره‌مان هه‌بێت و خه‌ونه بچوكه‌كانیش له‌خه‌وێكی خۆش و ئارام‌دا بكه‌ینه واقع ، بۆیه ڕاكردن له‌به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م حكومه‌ته‌ی كهناوتان ناوه ٢٦ ساڵ شكست به‌شێكی ئێوه‌شن وه‌زیرو سه‌رۆكی حكومه‌ت بوون سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن له‌هه‌ولێر پارتی ڕێگربووه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پارتی هیچی به‌ده‌ست نه‌بووه وهتهنهاش پارتی و یه‌كێتیش به‌رپرس نین به‌تایبه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی كهپێموایه زۆربه‌تان سودمه‌ندبوون له‌و جوامێره. براده‌رێك پێی وتم جارێك چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حزبی چونه‌ته لای نێچیره‌ڤان دواتر ئه‌ویش هاوكاریان بووه یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه وتبووی له‌ڕاستیا عه‌داله‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی وه‌ك عه‌داله‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وایه كه‌چی ئه‌مڕۆ بهچهقۆكیش ناوی ده‌به‌ن بۆیه واباشه له‌سیاسه‌تدا ئاگاتان له‌كارو كاردانهوهبێت چونكه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كار‌و كاردانه‌وه نه‌بینن واته هه‌ر كاردانه‌وه‌كان ببینن لهبهرامبهرهكانتان ئه‌وا ئه‌و شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دوور له‌ڕاستی ده‌بێ و ئه‌نجامی سیاسی مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت ، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌وه تێبگات ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت جاران هونه‌ری مومكین بوبێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ هونه‌ری هاوسهنگیهكانیشه ئه‌م هاوسهنگهییه به‌گفتوگۆ ده‌بێت نهبهبڕوخێ و بژی وه‌نابێت هێنده خود ئه‌ڤین (نێرجسی) بین وه‌كو (نیرۆن به‌دیار سوتانی ڕۆماوه مۆسیقا بژه‌نین) ، كه‌واته ده‌بێت چی بكه‌ین :
یه‌كه‌م، حكومه‌ت و خه‌ڵك : ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌ركی خۆی بزانێت و میلله‌ت ئه‌ركی خۆی بزانێت ئه‌ركی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌كه ده‌بێت حكومه‌تێكی وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌بێت بۆ داواكاریه‌كانی خه‌ڵك واته داوای ئاسایش و ئارامی و بژێوی و خۆش گوزه‌رانی له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت میلله‌ت ئه‌ركی هاوڵاتی بوونی ئیجابی جێ به‌جێ بكات كه میلله‌تی ئێمه درێغی نه‌كردووه له قوربانیدان و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڵام ده‌بێت ئێستایش سكاڵاوڕهخنهی بنیادنه‌رانه‌ی خۆی له‌حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی بگرێت له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی ئارامی وڵات له‌بیرنه‌كات و نه‌كه‌وێته ژێربهرژهوهندی حزبیه‌وه ئیتر هه‌ر حزبێكه له‌ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ركوێیه‌ك هه‌یه.
ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت پاره‌ی هه‌بوو سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵیش خه‌ڵك هه‌ر خۆشگوزه‌ران ده‌ژیا ئه‌مه وایكردبوو وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ئیره‌یی پێببه‌ن بۆیه به‌پیلانی شه‌یتانانه به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی ژیانی گشتی خه‌ڵك ده‌كرد هاوڵاتی كوردستان مافی هه‌موو ناڕهزایهتیهكی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا له‌حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌ڵام دڵنابن دروشمی بڕوخێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌نا به‌خوا زۆركارهسات بارده‌بێت وه دوژمنان هه‌لی بهدبهختكردنی كوردیان زۆرتر ده‌بێت بۆیه داوام له ئێوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا ڕوبه‌ڕوی نێچیره‌ڤان بارزانی ده‌بێته‌وه شه‌ڕی ئێوه نیه مه‌یكه‌نه كیشه‌ی خۆتان چونكه نێچیره‌ڤان چه‌قۆ ههڵگرنیهو چه‌قۆش بۆ میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت و هیچ قسه‌یه‌كی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌ی ناكات وه دڵنیابن ئه‌م دۆخه ده‌گۆڕێت كێشه‌ش ته‌نها هه‌رئێمه نین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ناهۆشیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه هه‌یه ئه‌وانه‌ش ئیستا دژی گه‌نده‌ڵی قسه‌ده‌كه‌ن و كاندیده نوێیه‌كانیان دێننه ناوخۆپیشاندهرهكان دوێنێ په‌رله‌مانتاره‌كانیان نه‌یانهێشت یاسای خانه‌نشین كردنی په‌رله‌مان جێ به‌جێ بێت.
دووه‌م، حكومه‌ت و حزبه‌كان : ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌كوردستان دیموكراتی و فرهییتان ده‌وێت ئه‌وه‌ش بزانن فره‌یی (التعددیه) به‌مانا مه‌عریفیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه وه‌ستاوه كه‌ده‌ڵێت هیچ كه سێك خاوه‌نی حه‌قیقه‌تێك نیه به‌مه‌ش هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نیه كه ڕاوبۆچوونه‌كانی ئه‌وانی دی ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌نیگای تۆیشهوهڕاست نه‌بێت ده‌ستی به‌سه‌را بگری واقع وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زمان لێیه ئه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌كه كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان ده‌وێت پێویسته حزبه‌كان هاوكاری حكومه‌ت بن بۆ چاككردن ودوركه‌وتنه‌وه له‌خراپی بڕۆن به‌رۆكی نێچیره‌ڤان باررانی و قوباد تاڵه‌بانی بگرن ڕه‌خنه‌ی جددیان لێ بگرن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رتان لایه چارهسهرهكانتان بخه‌نه‌ڕوو داوای لێ بكه‌ن كاتی هه‌ڵبژارنی نوێ دیاریبكرێت بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نوێ دروستبكرێت دیدیكی هاوبه‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵی كورد پێكبهێنن گه‌ر به‌یه‌كگرتوویی ئه‌م یاریه نه‌كه‌ین دۆڕاودهبین وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت (( اذا توحدنا وفنا وه اذا
انفصلنا سقطنا) بۆ ناو ماڵی خۆشمان شێوازێكی شیاو بۆ گه‌مه‌ی سیاسی بدۆزینه‌وه نه‌ك یاریه‌كه وه‌ك یاری (بوزكاشی) به‌ڕێوه به‌رین چونك گهروابكهین كه‌س براوه نابێت و كه‌سێكی تر ده‌بێته خاوه‌نی كوردستان كه دوژمنی كوردستانه له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت لهئیستغلالكردنی خه‌ڵك خۆمان به‌دوربگرین بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات چونكه ئیستغلالكردنی خه‌ڵك دواتر سهردهكیشێت بۆ ئیستبدادكردن بۆ سه‌رخه‌ڵك بۆیه پێویسته قوڵتر‌و هه‌مه‌لایه‌نه تر‌و دورتر بڕوانین پێشم وایه دۆخی عێراق و كوردستان بهوئاراستهدا ناڕوات كهبهڕێزتان لێی تێده‌گه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر دیموكراتیهتیشمان ده‌وێت ئه‌وا دیموكراتیه‌ت واته به‌شداری زۆرینه نه‌ك ئازادی زۆرینه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت كێش بڕوای به‌خۆیه‌تی كام حزبیش بڕوای به‌خۆیه‌تی بابڵێت ئه‌وه عه‌رزو ئه‌وه ده‌نگ ئه‌وه‌یشی زۆرینه‌ی هێنا له‌وه‌رگرتنی رای خه‌ڵك پیرۆزی بێت هه‌ركه‌س ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵنهبوو ئه‌وا دوژمنی دیموكراتیه. له‌هه‌مانكاتدا دیموكراتیه‌ت له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه داده‌مه‌زرێت یه‌ك ئابوری دوو په‌روه‌رده دۆخی ئابووری له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و پیلانی دوژمنان ئه‌وه‌یه كهدهیبینن به‌ڵام ئێوه‌ش بوونه‌ته هۆی دواخستنی په‌روه‌رده لهدووپارێزگای كوردستان كهلهئایندهدا كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ویت. له‌كۆتاییدا زۆر وتن ڕاستی خۆشه نه‌ئه‌و چه‌قۆیه‌ی ئێوه بهفۆتۆشۆب داوتانه‌ته ده‌ست نێچیره‌ڤان بارزانی و نه‌ئه‌و ده‌مانچه‌و به‌ردو ته‌وه‌ره‌ی ده‌ستی ئێوه‌ش، باشتر وایه گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن به‌بێ میدیا له‌ڕێگه‌ی میدیاوه گفتوگۆ مه‌كه‌ن باهه‌موو حزبه‌كان و خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی و دڵسۆز دانیشن بۆ چاره‌سه‌ی ئه‌م دۆخه پێویسته هه‌موومان دوو شه‌ڕی هاوبه‌ش بكه‌ین شه‌ڕێك دژی داگیركه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له‌ناوبه‌رن شه‌ڕێكی تریش دژی گه‌نده‌ڵی به‌رپابكه‌ین و بهڕێوهیببهین پێویسته ئه‌وه‌یش بزانین دۆخی عێراق پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان یان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌چێت بۆیه نابێت به‌كێشه لاوه‌كیه‌كانه‌وه كێشه سه‌ره‌كیه‌كان له‌بیربه‌رینه‌وه لێره‌دا مه‌به‌ستم كێشه‌ی لاوه‌كی كێشه‌ی ژیانی خه‌ڵك نیه تكایه باچیتر كای كۆن بهبانهكهین و كایهنی تازه‌یش دروست نه‌كه‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ عه‌قڵ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات دان به‌وه‌شدا بنێین هه‌ر لایه‌نێك له‌لای خۆیه‌وه چاكه‌و خراپی خۆی هه‌یه به‌پێی زۆری كاره‌كان و به‌شداری له‌كاره‌كان ئیتر میلله‌ت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه ناگرێت بیكه‌نه ئاوی ئاشی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م جۆره شه‌ڕه فۆتۆشۆپه كه‌ده‌یكه‌ن دواجار حه‌قیقه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت بۆیه باهه‌موومان له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی عه‌داله‌ت و كوردایهتیدابین.
تێبینی : سودم له‌كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه وه‌رگرتووه.