کۆنفرانسى دابڕان و ڕاست کردنەوەى هەڵە فیکرییەکان

فارس نەورۆڵی
یەکێک لە هۆکارەکانى بڕیارى دروست و ئەقلانى لە ڕێگاى سەنتەرەکانى لێکۆڵینەوە و ناوەندە ڕوناکبیرییەکانن لەم بارەیەوە ئەگەر زیادەڕۆیم نەکردبێت کورد هەژار ترین نەتەوەیە بەڵام لە دواى ڕووخانى بەعس لە کوردستان ژمارەیەکى زۆر سەنتەرى توێژینە وە و ناوەندى ڕۆشنبیرى کرانەوە ئەگەر چى زۆرێکیان کرچ و کاڵ بوون و هیچیان بەرهەم نەهێنا بۆیە هێندێکى خۆى نەگرتوو ژمارەیەکى هەرمان و  خۆیان ڕا گرت بە پێى توانا خۆیان لە بوارى خۆیان خزمەت دەکەن نمونەیەکى دیارى ئەو ناوەندە (خانەى حیکمەت) کە لە چالاکییە ڕۆشنبیریەکانى گەشە پێدانى فیکر و فەلسەفە کارێکى (متواچعانه ى) جوان دەکات سەرەڕاى نەبوونى پشتگیرى دارایی جگە لەوەى لێرە و لەوێ بە ناوى سەنتەرى جیاوە کۆنفرانسى جۆراو جۆر بە ڕێوە دەچێت ، ئەوەى ژمارەیەکى دیارەو بە بەردەوامى ساڵانە کۆنفرانسى تایبەتى بوارى فیکرى بەڕێوە دەبات (پلاتفۆرمى دابڕانە) ئەمساڵ چوارەمین کۆنفرانسی (ئاین بۆ تاک و دیموکراسى بۆ هەمووان) بەڕێوە برد ، لێرەدا قسەمان لەسەر ئاڕاستەى سیاسى بەڕێوە بەرانى (پلاتفۆرمەکە) نیە ئەوەنەى قسەمان لەسەر لایەنە ئەرێنى و نەرێنیەکانێتى .

(پلاتفۆرمى دابڕان) لەو کاتەوەى خۆى ڕاگەیاندوە قسەى جیاواز جیاوازى  لەسەر کراوە چ بە ئەرێنى چ بە نەرێنى  بەڵام ئەبێت ئەوە بزانرێت هەموو کارێک یان دیاردەیەک دووانەیە دەبێت هەر واش وەرى بگرین ، چۆن سارد و گەرم تاریک و ڕوون هەیە بۆ هەموو بابەتەکانى دیکەش دەبێت هەر وا سەیرى بکەین ئەگەر چى بە لاى منەوە ئەم جۆرە جوڵانە بۆ ئەمڕۆى کوردستان زۆر پێویستە بۆیە ئەگەر ڕەخنەش هەبێت  باشتر وایە ڕەخنەى بونیات نەرانە بێت ئیتر ئەو ڕەخنانە لە لایەن ڕۆشنبیرانەوە بێت یان لە لایەن هەر ناوەندێکى ترەوە بێت پێویستە پرەنسیبى لێک گەیشتن ڕەچاو بکرێت بۆ گفتوگۆیەکى لۆژیکى ، دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەمساڵیش ئێمە حزورمان هەبوو لە هەردوو ڕۆژى کۆنفرانسەکە لە مان کاتدا  کارنامەى (پلاتفۆرمەکە) و تایبەتمەندیەکانى (پلاتفۆرمى دابڕان)م خوێندەوە کە بەرنامەکانى لەسەر ئاستى تیۆرى جوان و گرنگن  ئومێدەوارم دواجار سەرى لە حزبەوە دەر نەچێت  یان نەکرێتە ئاو بۆ ئاشى هیچ حزبێک جگە لەوەى خزمەت بە ئامانجە ڕۆشنبیر و فکریەکانى کوردستان بکات ، من دەمەوێت بڵێم کۆنفرانسى دابڕان چى پێ وتین هەرچەندە ژمارەیەک پانێڵى لە خۆ گرتبوو لێرەدا ناکرێت قسە لەسەر هەمووى بکەین بەڵام لە ڕاستیدا بابەتەکانى لەسەر فیمینیزم لاواز بوون و هەندێک زیادە ڕەویشى تێدا بوو ئەوەى گرنگ و پێویستە هەڵوێستەى لەسەر بکەین بابەتەکەى  (د . کارزان) بوو بە ناوى (داروین و خودا) کە دەکرێت لێرەوە زۆر هەڵەى دیکەى مێژووى ڕاست بکەینەوە بە کورتى (د.کارزان) وتى بۆ ماوەى شەش ساڵ خوێندن لە (بەریتانیا) و گەڕان بە دواى سەرچاوەکاندا و خوێندنەوەى ڕەچەڵەک و جۆرەکانى داروین هیچى ناڵێت مرۆڤ لە مەیمونەوە گەشەى کردبێت کەواتە هەموو ئەو کتێبانە و هەموو ئەو وتارانەى لە مزگەوتەکان و لە کۆڕە ڕۆشنبیریەکان و گفتوگۆى واعیزەکان و سەبارەت بە داروین هەمووى هەڵە بوو دەیان ساڵە مێشکى خەڵکى پێ دەشێوێنن کە داروین وتوێتى مرۆڤ لە مەیمونەوە سەرچاوە دەگرێت واتە پێشتر مرۆڤ مەیمون بووە و لە ئەنجامى پەرەسەندنەوە بووە بە مرۆڤ .

لێرەدا لە (پلاتفۆرمى دابڕان)  د . کارزان وتى (هەموو ئەو سەرچاوە ئینگلیزیانە بە کتێبەکەى داروینیشەوە ناڵێن مرۆڤ مەیمون بووە بەڵکوو دەڵێن چۆن درەخت ڕەگ و ڕیشەى هەیە پەل و پۆى هەیە دروست کراوەکان واتە مەخلوقەکان هەمووى پەل و پۆ و گەڵاى درەختێکن یەک ڕەگ و ڕیشەیان هەیە ) دواتر (فوئاد مەجید میێرى) بۆ پشتگیرى ئەم بۆچوونە ئاماژەى بە یەکەم نوسین کرد لەسەر ئەم بابەتە کە (جمال الدینى ئەفغانى) بووە کە بە بێ خوێندنەوەى واقیع و قوڵ لەسەر بنەماى بیستن یەکەم کتێبى لەسەر نوسیوە  کەواتە کۆى یان زۆربەى ئەو بابەتانەى کە لە زمانەکانى دەوروبەرەوە کراون بە کوردى یان وەرمانگرتوون دەبێت پێداچوونەوەیەکى جدى پێدا بکەین ئەگەر سەیرى زانستى پزیشکى بکەین کاتێک نەخۆشێک ئەچێت بۆ ئەوروپا عەلاگەیەک عیلاج لێرەوە لەگەڵ خۆى بردووە دکتۆرەکان پێى دەڵێن ئەم عیلاجە پەیوەندى بەم نەخۆشیەى تۆوە نیە ، ئەى ئەگەر بابەتێکى فیکرى یان زانستى لە لایەن ڕۆشنبیران و واعیز و خەڵکانى گەلانى ئەم ناوچەیە قسەى لەسەر کرابێت دەبێت بە هەمویدا بچینەوە چونکە ئەمانە بە ویستى سیاسى ئاینى کۆمەڵایەتى خۆیان بابەتەکانیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانى خۆیان یان بە بێ ئەوەى خوێندنەوەیەکى فەلسەفى بۆ بکەن هاتوون کردویانە بە کوفر بۆ ئەوەى کەس بە لایدا نەچێت کەواتە کۆنفرانسى دابڕان  پێى وتین لە هەموو کایەکاندا بە هەڵە گەیاندن هەیە هەر  بۆیە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئارامى بە خۆیەوە نابینێت چونکە لە ئەقڵەوە دەست بۆ کایەکان نابەن و فەلسەفیانە ناى خوێننەوە بۆیە تا ئێستا لەسەر ناوى جیاواز و مەزهەب و ڕایى جیاواز  قەتڵ و عام دەکرێن و تیرۆر دەکرێن کەواتە ئێمە وەک کورد چى بکەین ؟

لە ئەنجامى تێگەیشتن لە پانێڵەکانى (پلاتفۆرمەکە) بە تایبەتى پانێڵەکانى ڕۆژى دووەم  دەبێت ڕوناکبیرانى کورد لە دەرەوەى جیهانبینى عەرەب و فارس و تورک خوێندنەوەیەکى نوێ و ئەقڵانى بۆ هەموو کایەکانى زانست و فەلسەفە و ئاین و پەروەردە بکەینەوە وەک خۆى کایەکان لە ڕێگەى کتێبەکان و کۆنفرانسەکان بگەیەنینە کۆمەڵگاى کوردستان و لە دەستى یەکەمە و کتێبەکان بکەینە کوردى و فەیلەسوفەکانى جیهان و ناوەندە ڕۆشنبیریەکانى جیهان کە لە ئاستى باڵادان بە کوردیان بناسێنین و کوردیش بەوان بناسێنین ئەمەش ئەرکى (پلاتفۆرمى دابڕان)  و ناوەندەکانى دیکەى ڕۆشنبیرییە لەگەڵ هاوکارى دارایی حکومەت و سەرمایەدارەکان بۆ ئەم مەبەستە پێویستە لایەنى پەیوەندى دار لە حکومەت گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەو سەنتەر و ناوەند و ماڵ و خانە و ئەوانەى سەروکاریان لەگەڵ کایە فیکرییەکاندا هەیە بخاتە سەر ڕێ.


24/02/2019



وتارەکانی تری نوسەر