نێچیرڤان دوای جەژن دەیەوێت چی بکات؟

فارس نەورۆڵی
جەژن مانای تایبەتی خۆی ھەیە، ئیتر جەژنی ئایینی بێت یان نەتەوەیی، جەژنەکان واتای شادی و پێکەوەبوون و خۆشەویستی و لێبوردنیان ھەیە، ئەگەر ژیان پڕبوو لە ڕق لێبوونەوە ھیچ لەو جوانییانە بوونیان نابێت، کەواتە فەلسەفەی جەژنەکان، واتە ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی جیاواز لە دوێنێ ، کەئێمەی کورد.

زۆربەی دوێنێیەکانمان ڕقبوونە لە یەکتر و سووککردنی یەکتر و شکاندنی یەکترە، بۆیە ئەگەر جەژنەکان بۆ گەلانی دیکە شادی بێت وھەرمانایەکی ھەبێت، بۆ کورد بەخۆداچوونەوەیە لە ئەخلاقدا (ئەخلاق بەو تەفسیرەی خۆمان نا) بۆیە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بۆنەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکەی کورد وەکوو چۆن دوکتۆرێک بەردەوام دەگەڕێتەوە سەر نەخۆشیی نەخۆشەکەی بۆ چارەسەرکردنی، ھەربۆیە پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کەبەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانە وە ئاراستەی خەڵکی کوردستان و ئێراقی کرد، دروست ھەموو بەھا و ماناکانی فەلسەفەی جەژنی تێدا بەیانکردووە کە داوای چارەسەری کێشەکان و ھەڵکردنی پێکەوەی دەکات لەھەموکایە کا ندا ،بۆئەوەی جەژن مانا راستەقینەکەی خۆی وەربگرێتەوە، ئەویش کۆتاییھێنانە بە ڕق و یەکتر ڕەتکردنەوە لە پێناوی ڕەتکردنەوەدا، چونکە سەرۆک  دەزانێت کورد لە کێشەیەکدایە، نە دەکرێت وازی لێ بێنین و نە دەکرێت بە ئاسانی  و بە تەواوەتیش چارەسەر بکرێت، بەڵام کۆڵنەدان لە پێناوی چاکەدا دواجار دەمانگەیەنێتە جێگایەک. ڕۆحی پەیامەکەی سەرۆک دەڵێت: (با ھەمووان مانا و چەمکەکانی جەژن بکەینە ئاشتەوایی و لێبوردەیی و پێکھاتنەوە لەتەک خۆمان و دەوروبەرمان، ھەمووان جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ ھەڵسوکەوت و پێوەندی و ھەنگاوەکانی داھاتومان، با ھەموومان لاپەڕەیەکی نوێی پێکەوەبوون و یەکتر قبووڵکردن بکەینەوە).

سەرۆک لەم پەیامەیدا ئاماژەی بە چەمکی جیاجیا داوە کە ھەریەکەیان  ئێمە کێشەمان لەتەکیدا ھەبووە وھەیە، ئەگەر ئەمانە وەک چەمکی فەلسەفیی تەماشا بکرێن قسەی زیاتر ھەڵدەگرن، کە ئاماژەیە بە کێشەی قووڵی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی پێوەندییە سیاسییەکان، پێوەندییە سەربازی و ئاسایشییەکان و پێوەندییە ئایینی و مەعریفی و ئابوورییەکانی ناو ھەناوی کۆمەڵگای کوردی. دواجار پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێم، حەقیقەتی فەلسەفەی ھەموو جەژنەکانە.

بۆیەلە پەیامەکەی جەژنی دا لەناو گوتاردا مەترسی و چارەسەرەکانی بەیانکردووە، بەڵام لە پراکتیزەکردنی گوتارەکەیدا تەنیا بە خۆی ناکرێت، بەڵکوو دەبێت کۆی ھێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەعریفی و میدیایی و سەربازییەکان لە پشتی ئەم پەیامە بن ئەگەرنا نابێتە کردار، بەڵام بۆ مێژوو بوترێت کە سەرۆک نێچیرڤان لە گوتاردا ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەری بنەڕەتیی و پراکتیزەکردنی پەیامەکەی ، کۆی ھێزەکانیش لە پراکتزە کردنی بەرپرسیارن.

سەرۆک یەکێک لە سێ ڕێگا چارەسەرییەکەی سۆکراتی ھەڵبژاردووە، سۆکرات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و چارەسەرکردنیان، سێ ڕێگای دیاریکردووە و دەڵێت:ر(کاتێک مەترسییەک ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بە سێ ڕێگا بەرەنگاری دەبینەوە:

١. زێدەڕۆیی لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا دەکەین

٢. بێباکانە پێشوازی لێدەکەین

٣. لەسەرخۆ و بە میانەڕەوی و ئازایەتیی بەرەنگاریی کێشە و مەترسییەکان دەبینەوە

میانەڕەوی و کۆڵنەدان لە باشترین ڕێگاکانن بۆ سەرکەوتن، باوەڕموایە سەرۆک نێچیرڤان ڕێگای سێھەمی کردووەتە نەخشە ڕێگای خۆی، بۆ  یە بەھێزی نەرم و بێماندوبون دەیەوێ  بەسەر تەواوی کۆسپەکاندا بە ئاسانی زاڵببێت. تا ئەودۆخە چەقبەستوە تێپەڕێنیت ماڵی کوردستانی کۆ کاتەوە.

15/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر