چەواشەکاری!

ئارێز عەبدولآ

یەکەم:

 
چەواشەکردن یان شێواندنی ڕاستی شت و ڕووداوەکان دیاردەیەکە لە هەندێ قۆناغی تایبەتی مێژوویی گەشە دەکا، بۆ نموونە لەسەردەمی هێتلەر، گۆبلز دەیگوت: درۆ بکە، درۆ بکە تا بڕوات پێ دەکەن. لە هەندێ سەردەمی تر بەناوی پیرۆزی یٔایینی مەسیحی یان یٔیسلام گەورەترین تاوان کراون، نموونە فرۆشتنی پسولەی لێبوردنی خوایی لەلایەن کلێساوە، یان یٔەنفالکردنی کورد بەناوی یٔایەتێکی قوریٔانەوە. 

 
یٔەو قۆناغانەی چەوشاەکارییان تیادا دەبێتە دیاردە یٔاسایی نین و بە باجێکی گرانیشەوە کۆتاییان دێ. دیارە هەر جۆرە دەسەڵاتێک یٔەگەر بەبێ خواستی خەڵکەکەی بسەپێنرێ لە پێناوی هێشتنەوەیدا پەنا بۆ ستەم و چەواشەکاری دەبردرێ. 

 
هەر کاتێکیش یٔاماژەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی قۆناغی چەواشەکاری بەدەرکەوتن، یٔەگەر زوو رێگری لێ نەکرێ یٔەوا تەشەنە دەکا و لە یٔەنجامیشدا وڵات بەرەو وێرانە دەبا. 

 
سەدام حسین بەناوی عروبە و بەرگریکردن لە دەروازەی نیشتیمانی عارەبی سەدان هەزار کەسی لە شەڕی عێراق - یٔێران بە کوشتدا، بەڵام دوای باجێکی زۆر گەورە یٔینجا خەڵکی لەو چەواشەکارییە هوشیار بوونەوە. 

 
راستی یٔەو بابەتە یٔەوەیە کە یٔەو دەسەڵاتانەی بە خواستی گەلەکانیان دروست نابن، بە پێوەرە سەردەمیەکان گەشە ناکەن، لە رێگای کودێتا یان شۆرش دروست دەبن و دواتریش بە پاساوی شەرعیەتی شۆرشگێڕانە و بەردەوامی شۆرش کارێک دەکەن خەڵکی رەحمەت بۆ کفن دز دەنێرن.

 
بچوکردنەوەی شتە گەورەکان، گەورەکردنی شتە بچوکەکان، دووکردنەوەی کارە نزیکەکان، هێنانە پێشەوەی یٔەنجامە مەحاڵەکان، گۆڕینی رووداوە مێژووییەکان، کەم کار کردن و زۆر قسەکردن، نیشاندانی رێگا و هەنگاو نەنان، شاردنەوەی ڕاستی و پیشاندانی وەهم بەڕاستی، بێ بایەخکردنی شتە بەهادارەکان، بە بەها نیشاندانی شتە کەم بایەخەکان، بێ بایەخ پیشاندانی هەلە گەورەکان، خستنەڕووی ناوی بێ ناوەڕۆک و میکیاجکردنی وێنە ناشیرنەکان.... هەموو یٔەوانە چەواشەکاری و یٔاماژەی قۆناغێکی مەترسیدارن. 

 
یٔێستا لە کوردستان یٔاماژەکانی یٔەو قۆناغە بەزەقی دیارن و یٔەگەر پێشیان پێ نەگیرێ بەدڵنیاییەوە دوا رۆژێکی گەش نابینین. لەبەشی داهاتوو یٔەم بابەتە بەنمونەوە باشتر ڕوون دەکەینەوە.


09/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر