لە سەرەتای شۆڕشی نوێوە دروشمێکی شۆڕش و پێشمەرگە بریتی بوو لە: خەبات دەکەین دژی ئیمپڕیالیزم لە سەرووی هەمووشیەوە ئەمەریکا. ساڵ هات و ساڵ چوو ئیمپڕیالیزمی جیهانیی نەبایە لە ساڵی ١٩٩١ بە تایبەت دوای کۆچڕەوەکە ئەوا فاتیحا لەسەر مەرگی گەلێك دەخویندرا.
هەر ئەوەش نا، بەڵکو ئەمەریکا و هاوپەیمانان و ئێرانیش نەبان دەوڵەتی ئیسلامی واتە داعش داروبەردی کوردستانی بەسەر یەکدا دەڕوخاند.
ئیستا ئەو پیرە ئیمپڕیالیزمە جیهانیە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری و پشتیوانی هەرێم بەگشتی و هێزی پێشمەرگەش بە تایبەت دەکا، بۆ یەکخستنەوە و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە فشاری زۆر دەخاتە سەر حکومەت و لایەنە سیاسیەکان، بەلام فشارەکان تا ئیستا بێ سوودن، چونکە ئیمە دەمانەوێ وڵاتەکەمان فرە میر و میرنشین بێ، چەندی پێمان بکرێ چەك و تفاقی هاوپەیمانان بۆ لیوا و هیزە تایبەتیەکانی ئەم میر و ئەو میر دەکێشینەوە!
ئیمە باسی سەربەخۆیی دەکەین، کەچی نامانەوێ دەوڵەتداری بکەین!
ئێمە سەر زمان و بنی زمانمان پێشمەرگە و و ئازایەتی پێشمەرگەیە، بەلام لە کۆتاییدا پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی حزب و کەس لا مەبەستترە!
من دەپرسم ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ هەرێم و پێشمەرگە دڵسۆزترن ، یان سەرکردە و بنکردەکانی خۆمان؟!