یه‌كێتی ئۆروپا واده‌رده‌كه‌وێت و واش خۆی نمایش ده‌كات كه‌پڕۆژه‌یه‌كی پێكه‌وه‌بوونی مرۆیی وهه‌ماهه‌نگی ژیانی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه، كه هه‌موو ئه‌و تێزانه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه شوناسی ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی داخراو به‌سه‌ر یاندا زاڵه.
گوتاری یه‌كێتی ئۆروپا زمانی حاڵی ده‌یوت "كه‌ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت له‌م پڕۆژه مه‌زنه‌دا كه لایه‌نگری به‌های مرۆییه، خۆی بسڕێته‌وه‌و له‌قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌تری ته‌بایی و یه‌كبوون و هه‌ماهه‌نگی پڕله دادوه‌ری لایه‌نگری مرۆڤایه‌تی دا داهێنه‌ری شێوازێك بێت كه له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤایه‌تی پێی نه گه‌یشتووه".
تائێستاش ته‌نانه‌ت ئه‌وبیرمه‌ندانه‌ی كه خۆیان به میراتگری ڕۆشنگه‌ری وێناده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه ڕه‌خنه له ڕۆشنگه‌ری ده‌گرن و له سه‌روڕوانین و بۆچونه‌كانی ڕۆشنگه‌ریه‌وه‌ن و وه‌ك كه‌و بۆبه‌ها به‌رزه‌كان ده‌خوێنن، له هێندێك بۆچوونیان دا له په‌یامی باڵای مرۆیی بوون مرۆترن، ناتوانن له جوغزی ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌ربازببن.
((یورگان هابرماز)) له پێشه‌نگانی قوتابخانه‌ی ((فرانكفۆرت))، بێ گومان له‌وفیلۆسوفانه‌یه كه زۆرله پێش سیاسیه‌كانه‌وه‌یه، سه‌باره‌ت به‌مافی مرۆڤ ویه‌كسانی ولایه‌نگری دادوه‌ری و به هێند نه‌گرتنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی وئاینیه، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دێنه ئه‌ڵمانیا به‌لای كه‌مه‌وه فێری زمانی ئه‌ڵمانی ببن ئه‌وسا مافی په‌نابه‌ریان پێ بدرێت"!
من ناڵێم ئه‌مه ناهه‌قیه، به‌ڵام دڵنیام ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكیشم قه‌ناعه‌ت پێ ناكرێت كه بڵێم "هه‌قه عه‌ره‌ب كه‌دێن وله‌كوردستان جێگیرده‌بن فێری زمانی كوردی بن، نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ی مافیان هه‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی به به پێی ده‌ستوری عێراقی فیدڕاڵ زمانی كوردی وه‌كوزمانی عه‌ره‌بی زمانێكی فه‌رمیه"!
به‌ته‌نها چونه ده‌ره‌وه‌ی زلهێزێكی وه‌كوبریتانیا، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌نیه كه یه‌كێتی ئۆروپا پرۆژه‌یه‌كه له سه‌ربه‌های مرۆیی به‌هێز بونیاد نه‌نراوه، به‌ڵكو زۆر نمونه‌ی ترهه‌ن كه داخرانی ئه‌م یه‌كێتیه به‌سه‌رزۆر بیركردنه‌وه‌دا ده‌سه‌لمێنن كه نه مرۆییه‌و نه فڕی به دادوه‌ریه‌وه هه‌یه‌و، نه‌له‌باریشی دایه جیاوازیه‌ك بسه‌لمێنێت كه له‌مه‌وبه‌ربوونی نه‌بووه و له‌سه‌روشوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیشه‌وه‌یه!
ڕوداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه كه له په‌لاماردانی ڕوسیادا به‌رجه‌سته‌یه بۆسه‌روڵاتی ئۆكراین، بێگومان نه جوانه‌و نه نمونه‌ییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕوسیاش كراوه له‌مه‌وبه‌رجوان ونمونه‌یی نیه!
وه‌ك كوردێكی بێ سه‌روسه‌ودا كه‌سیستمی جیهانی هیچ لایه‌نگری نه‌بووه له‌وه‌دا كه ئاشتیخواز وبێ لایه‌ن بووه له كێشه گه‌وره‌كاندا و هه‌رده‌میش له‌به‌ره‌ی دادوه‌ری وهه‌قپه‌روه‌ری وساغڵه‌می بیركردنه‌وه‌ی مرۆیی دابووه، ناخوازم له‌ململانیه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رده‌رگای خۆرئاواوئۆروپادایه لایه‌نگری بكه‌م به‌بار به‌سه‌رشان ومله‌وه، به‌ڵام پرسیارێك هه‌یه‌و ڕه‌هه‌ندی پڕگرنگی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌تێگه‌یشتن له ودروشم وبه‌هایانه‌ی كه پێویسته باشتر لێی تێبگه‌ین، پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌بریتیه،" ئێمه كه‌سه‌رسامین به‌و به‌ها مرۆیانه‌ی ئۆروپا‌و خۆرئاوا، تاچه‌ند ڕاستگۆده‌بین له‌گه‌ڵ خۆماندا له كاتێكدا ئه‌وان خۆیان ڕاستگۆنین و باوه‌ڕیان پێی نیه" ؟!
بێگومان له ململانێی ورچێكی زه‌به‌لاحی ڕوسی وڵاتێكی وه‌ك ئۆكرایندا هیچ پاساوێك بۆ لایه‌نگیری ڕایه‌كی كوردی نیه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی به‌شێك بیت له مرۆڤایه‌تی وبه‌كوردیش بیربكه‌یته‌وه ده‌رفه‌ت بۆ قسه‌كردن و سه‌رنج تۆماركردن نابێت به‌روتا به قفڵ وزنجیر به‌داخراوی بهێڵدرێته‌وه.
لێره‌دا بادوو سه‌رنج تۆماربكه‌م:
یه‌كه‌م:
ده‌رگاداخستن به‌ڕوی سه‌ر ڕه‌شه‌كاندا.
بۆ زۆر دورناگه‌ڕێمه‌وه، بۆ داگیركاری وڵاتانی خۆرئاوا‌و ئۆروپاش ناگه‌ڕێمه‌وه كه چیان به‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، ته‌نانه‌ت ره‌ِنگه لایه‌نگری هێندێك تێزنه‌بم كه ڕه‌خنه له‌م دیده ڕۆشنگه‌ریه‌ده‌گرن، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی زۆرنیه كاتێك ڕه‌شه‌بای به‌هاری عه‌ره‌بی هێندێك له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرته‌وه، هه‌مووبینیمان، كه چۆن فه‌ره‌نسایی قیبله‌ی شۆرش وئازادی ده‌رگاكانی خۆی به‌ڕوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و باكوری ئه‌فریقیادا دا خست و چۆنیش سنوره‌كانی هه‌ڵپه‌سارد بۆئه‌وه‌ی سه‌رڕه‌شه‌كان وه‌ك په‌ناهه‌نده ڕوی تێ نه‌كه‌ن و چۆن ئۆروپاش كه باوه‌ڕی به سنور‌و دیوار نه‌مابوو، دیواره‌كانی بڵند كرده‌وه!
بینیمان ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی به سه‌رسامبوون به به‌هاكانی ڕۆشنگه‌ری ئۆروپا گره‌ویان له‌سه‌رسه‌روسامانیان كرد، چۆن ته‌فره‌دران و بێ پشتیوان مانه‌وه؟!
چۆن كێشه‌ی په‌نابه‌ران كرابه كێشه‌یه‌كی جیهانی و چۆن وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن ئۆروپاوه فوی تێكرا!
بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رسامی به‌هاكانی ئۆروپابوون گره‌وی مه‌رگ و ژیانیان كردبوو، به‌هه‌زار شێواز نه‌یان ده‌توانی جێ پێیه‌ك له ئۆروپادا بدۆزنه‌وه! خه‌ونیان به داڵده‌دانه‌وه ده‌بینی و له نێوسه‌دان هه‌زاردا یه كێكیان شوێن پێیه‌كیان بۆ نوایی سه‌ریان له‌ئۆروپادا نه‌ده‌دۆزیه‌وه!
ئه‌وه دوره‌و له‌ونزیكترئه‌وه‌بوو وه‌خت بوو چه‌ند هه‌زاركوردێكی ئاواره، بكرێنه بابه‌تێكی سیاسی وهه‌رگیز ئۆروپا ده‌رگای به‌ڕویاندا نه كرده‌وه!
دووه‌م:
ده‌رگاكردنه‌وه به‌ڕوی چاوشینه‌كاندا!
گومان ناكه‌م له‌وه‌ی یه‌كێك له جوانترین هه‌ڵوێسته‌كانی ئۆروپا هاوخه‌می و به‌روپیره‌وه‌چوونی لێقه‌وماوانی ڕوداوی په‌لاماردان و هێرشكاری ڕوسیایه بۆسه‌رئۆكراین. كاتێك دیمه‌نی هاوخه‌می ئۆروپایه‌كان ده‌بینم وفریاد ڕه‌سیان ده‌بینم بۆئه‌وانه‌ی جه‌نگ و ده‌رگیری په‌لامارن، هیچم له‌ده‌ست نایه جگه له‌وه‌ی نێوچاوانی مرۆڤایه‌تی ماچ بكه‌م.
ناخۆشی ئه‌م خه‌یاڵه مرۆڤپه‌روه‌رانه‌یه‌ی من سه‌رمه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌یه، بۆچی ئۆروپا په‌رۆشی بۆئۆكراینه كرستیانه چاوشین و قژزورده‌كان، سه‌د جارزیاتره له هاوڵاتیه موسڵمانه سه‌رڕه‌ش وچاو ڕه‌شه‌كان؟!
ده‌رگاكانی ئۆروپا بۆئۆكرانیه‌كان كراوه‌یه له سه‌رهه‌قبن یان ناهه‌ق، بۆ خۆرهه‌ڵاتیه‌كان داخراوه ئه‌گه‌ر لایه‌نگری ئه‌و به‌هایانه‌ش بن كه ئۆروپای له‌سه‌ردامه‌زراوه!
ئه‌وه‌ی واده‌كات ڕوسیابه هێزبێت، ئه‌م بێ دادییه كه ئۆروپا و خۆرئاوای له پشته. ئه‌وه‌ی واده‌كات خۆرئاوا‌و ئۆروپا لاوازبێت، خیانه‌ته له‌وه‌ی گوایا باوه‌ڕی پێیه‌تی وداكۆكی لێ ده‌كات وهێندێك له‌وانه‌ش به‌هاكانی ڕۆشنگه‌رییه!
له‌ڕاستیدا له‌به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تی ئۆكرایندا، ئۆروپا سه‌لماندی زۆرمرۆییه، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رامبه‌رنه‌هامه‌تی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وله به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تی سه‌رڕه‌ش وچاوره‌شه‌كاندا، نووشوستیه‌كی نواندبوو كه ئه‌م میهره‌بانیه‌ی وه‌ك بێ ئابڕووبوونێكی گه‌وره ده‌ربكه‌وێت.
ناخۆشی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ورچی به‌چه‌پۆكی وه‌ك ڕوسیا‌و دێوی وه‌ك چین دایه، له‌وه‌ش ناخۆشترئه‌وه‌یه ئۆروپا به‌وهه‌موو دروشمه‌وه كه‌مرۆییه له نووشستی دایه!
نازانی چی بڵێییت جگه له‌وه‌ی، قسه له‌گه‌ڵ چاوشین و قژزه‌رده‌كاندا بكه‌یت و ده‌ردی دڵ له‌گه‌ڵ سه‌رڕه‌ش و چاوڕه‌شه‌كان باس بكه‌یت !
هه‌میشه كاره‌سات بۆمان ده‌سه‌لمێنێت ئێمه وه‌ك مرۆڤ كاره‌ساتمان چاره‌سه‌رنه‌كردووه، بۆیه ڕوبه‌ڕوی كاره‌ساتی گه‌وره‌ترده‌بینه‌وه!