یه‌كێتى ئۆروپا واده‌رده‌كه‌وێت و واش خۆى نمایش ده‌كات كه‌پڕۆژه‌یه‌كى پێكه‌وه‌بوونى مرۆیى وهه‌ماهه‌نگى ژیانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تیه، كه هه‌موو ئه‌و تێزانه‌ى تێپه‌ڕاندووه كه شوناسى ئاینى ونه‌ته‌وه‌یى داخراو به‌سه‌ر یاندا زاڵه.
گوتارى یه‌كێتى ئۆروپا زمانى حاڵى ده‌یوت "كه‌ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت له‌م پڕۆژه مه‌زنه‌دا كه لایه‌نگرى به‌هاى مرۆییه، خۆى بسڕێته‌وه‌و له‌قه‌واره‌یه‌كى گه‌وره‌ترى ته‌بایى و یه‌كبوون و هه‌ماهه‌نگى پڕله دادوه‌رى لایه‌نگرى مرۆڤایه‌تى دا داهێنه‌رى شێوازێك بێت كه له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤایه‌تى پێى نه گه‌یشتووه".
تائێستاش ته‌نانه‌ت ئه‌وبیرمه‌ندانه‌ى كه خۆیان به میراتگرى ڕۆشنگه‌رى وێناده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه ڕه‌خنه له ڕۆشنگه‌رى ده‌گرن و له سه‌روڕوانین و بۆچونه‌كانى ڕۆشنگه‌ریه‌وه‌ن و وه‌ك كه‌و بۆبه‌ها به‌رزه‌كان ده‌خوێنن، له هێندێك بۆچوونیان دا له په‌یامى باڵاى مرۆیى بوون مرۆترن، ناتوانن له جوغزى ئاینى ونه‌ته‌وه‌یى ده‌ربازببن.
((یورگان هابرماز)) له پێشه‌نگانى قوتابخانه‌ى ((فرانكفۆرت))، بێ گومان له‌وفیلۆسوفانه‌یه كه زۆرله پێش سیاسیه‌كانه‌وه‌یه، سه‌باره‌ت به‌مافى مرۆڤ ویه‌كسانى ولایه‌نگرى دادوه‌رى و به هێند نه‌گرتنى شوناسى نه‌ته‌وه‌یى وئاینیه، له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى دێنه ئه‌ڵمانیا به‌لاى كه‌مه‌وه فێرى زمانى ئه‌ڵمانى ببن ئه‌وسا مافى په‌نابه‌ریان پێ بدرێت"!
من ناڵێم ئه‌مه ناهه‌قیه، به‌ڵام دڵنیام ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكیشم قه‌ناعه‌ت پێ ناكرێت كه بڵێم "هه‌قه عه‌ره‌ب كه‌دێن وله‌كوردستان جێگیرده‌بن فێرى زمانى كوردى بن، نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ى مافیان هه‌بێت، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ى به به پێى ده‌ستورى عێراقى فیدڕاڵ زمانى كوردى وه‌كوزمانى عه‌ره‌بى زمانێكى فه‌رمیه"!
به‌ته‌نها چونه ده‌ره‌وه‌ى زلهێزێكى وه‌كوبریتانیا، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌نیه كه یه‌كێتى ئۆروپا پرۆژه‌یه‌كه له سه‌ربه‌هاى مرۆیى به‌هێز بونیاد نه‌نراوه، به‌ڵكو زۆر نمونه‌ى ترهه‌ن كه داخرانى ئه‌م یه‌كێتیه به‌سه‌رزۆر بیركردنه‌وه‌دا ده‌سه‌لمێنن كه نه مرۆییه‌و نه فڕى به دادوه‌ریه‌وه هه‌یه‌و، نه‌له‌باریشى دایه جیاوازیه‌ك بسه‌لمێنێت كه له‌مه‌وبه‌ربوونى نه‌بووه و له‌سه‌روشوناسى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینیشه‌وه‌یه!
ڕوداوه‌كانى ئه‌م ماوه‌یه كه له په‌لاماردانى ڕوسیادا به‌رجه‌سته‌یه بۆسه‌روڵاتی ئۆكراین، بێگومان نه جوانه‌و نه نمونه‌ییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ڕوسیاش كراوه له‌مه‌وبه‌رجوان ونمونه‌یى نیه!
وه‌ك كوردێكى بێ سه‌روسه‌ودا كه‌سیستمى جیهانى هیچ لایه‌نگرى نه‌بووه له‌وه‌دا كه ئاشتیخواز وبێ لایه‌ن بووه له كێشه گه‌وره‌كاندا و هه‌رده‌میش له‌به‌ره‌ى دادوه‌رى وهه‌قپه‌روه‌رى وساغڵه‌مى بیركردنه‌وه‌ى مرۆیى دابووه، ناخوازم له‌ململانیه‌كى ئاڵۆزى وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌رده‌رگاى خۆرئاواوئۆروپادایه لایه‌نگرى بكه‌م به‌بار به‌سه‌رشان ومله‌وه، به‌ڵام پرسیارێك هه‌یه‌و ڕه‌هه‌ندى پڕگرنگى هه‌یه سه‌باره‌ت به‌تێگه‌یشتن له ودروشم وبه‌هایانه‌ى كه پێویسته باشتر لێى تێبگه‌ین، پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌بریتیه،" ئێمه كه‌سه‌رسامین به‌و به‌ها مرۆیانه‌ى ئۆروپا‌و خۆرئاوا، تاچه‌ند ڕاستگۆده‌بین له‌گه‌ڵ خۆماندا له كاتێكدا ئه‌وان خۆیان ڕاستگۆنین و باوه‌ڕیان پێى نیه" ؟!
بێگومان له ململانێى ورچێكى زه‌به‌لاحى ڕوسى وڵاتێكى وه‌ك ئۆكرایندا هیچ پاساوێك بۆ لایه‌نگیرى ڕایه‌كى كوردى نیه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى به‌شێك بیت له مرۆڤایه‌تى وبه‌كوردیش بیربكه‌یته‌وه ده‌رفه‌ت بۆ قسه‌كردن و سه‌رنج تۆماركردن نابێت به‌روتا به قفڵ وزنجیر به‌داخراوى بهێڵدرێته‌وه.
لێره‌دا بادوو سه‌رنج تۆماربكه‌م:
یه‌كه‌م:
ده‌رگاداخستن به‌ڕوى سه‌ر ڕه‌شه‌كاندا.
بۆ زۆر دورناگه‌ڕێمه‌وه، بۆ داگیركارى وڵاتانى خۆرئاوا‌و ئۆروپاش ناگه‌ڕێمه‌وه كه چیان به‌وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه، ته‌نانه‌ت ره‌ِنگه لایه‌نگرى هێندێك تێزنه‌بم كه ڕه‌خنه له‌م دیده ڕۆشنگه‌ریه‌ده‌گرن، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكى زۆرنیه كاتێك ڕه‌شه‌باى به‌هارى عه‌ره‌بى هێندێك له‌وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرته‌وه، هه‌مووبینیمان، كه چۆن فه‌ره‌نسایى قیبله‌ى شۆرش وئازادى ده‌رگاكانى خۆى به‌ڕوى وڵاتانى عه‌ره‌بى و باكورى ئه‌فریقیادا دا خست و چۆنیش سنوره‌كانى هه‌ڵپه‌سارد بۆئه‌وه‌ى سه‌رڕه‌شه‌كان وه‌ك په‌ناهه‌نده ڕ‌وى تێ نه‌كه‌ن و چۆن ئۆروپاش كه باوه‌ڕى به سنور‌و دیوار نه‌مابوو، دیواره‌كانى بڵند كرده‌وه!
بینیمان ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ى به سه‌رسامبوون به به‌هاكانى ڕۆشنگه‌رى ئۆروپا گره‌ویان له‌سه‌رسه‌روسامانیان كرد، چۆن ته‌فره‌دران و بێ پشتیوان مانه‌وه؟!
چۆن كێشه‌ى په‌نابه‌ران كرابه كێشه‌یه‌كى جیهانى و چۆن وه‌رگرتنى كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن ئۆروپاوه فوى تێكرا!
بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌رسامى به‌هاكانى ئۆروپابوون گره‌وى مه‌رگ و ژیانیان كردبوو، به‌هه‌زار شێواز نه‌یان ده‌توانى جێ پێیه‌ك له ئۆروپادا بدۆزنه‌وه! خه‌ونیان به داڵده‌دانه‌وه ده‌بینى و له نێوسه‌دان هه‌زاردا یه كێكیان شوێن پێیه‌كیان بۆ نوایى سه‌ریان له‌ئۆروپادا نه‌ده‌دۆزیه‌وه!
ئه‌وه دوره‌و له‌ونزیكترئه‌وه‌بوو وه‌خت بوو چه‌ند هه‌زاركوردێكى ئاواره، بكرێنه بابه‌تێكى سیاسى وهه‌رگیز ئۆروپا ده‌رگاى به‌ڕویاندا نه كرده‌وه!
دووه‌م:
ده‌رگاكردنه‌وه به‌ڕوى چاوشینه‌كاندا!
گومان ناكه‌م له‌وه‌ى یه‌كێك له جوانترین هه‌ڵوێسته‌كانى ئۆروپا هاوخه‌مى و به‌روپیره‌وه‌چوونى لێقه‌وماوانى ڕوداوى په‌لاماردان و هێرشكارى ڕوسیایه بۆسه‌رئۆكراین. كاتێك دیمه‌نى هاوخه‌مى ئۆروپایه‌كان ده‌بینم وفریاد ڕه‌سیان ده‌بینم بۆئه‌وانه‌ى جه‌نگ و ده‌رگیرى په‌لامارن، هیچم له‌ده‌ست نایه جگه له‌وه‌ى نێوچاوانى مرۆڤایه‌تى ماچ بكه‌م.
ناخۆشى ئه‌م خه‌یاڵه مرۆڤپه‌روه‌رانه‌یه‌ى من سه‌رمه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌یه، بۆچى ئۆروپا په‌رۆشى بۆئۆكراینه كرستیانه چاوشین و قژزورده‌كان، سه‌د جارزیاتره له هاوڵاتیه موسڵمانه سه‌رڕه‌ش وچاو ڕه‌شه‌كان؟!
ده‌رگاكانى ئۆروپا بۆئۆكرانیه‌كان كراوه‌یه له سه‌رهه‌قبن یان ناهه‌ق، بۆ خۆرهه‌ڵاتیه‌كان داخراوه ئه‌گه‌ر لایه‌نگرى ئه‌و به‌هایانه‌ش بن كه ئۆروپاى له‌سه‌ردامه‌زراوه!
ئه‌وه‌ى واده‌كات ڕوسیابه هێزبێت، ئه‌م بێ دادییه كه ئۆروپا و خۆرئاواى له پشته. ئه‌وه‌ى واده‌كات خۆرئاوا‌و ئۆروپا لاوازبێت، خیانه‌ته له‌وه‌ى گوایا باوه‌ڕى پێیه‌تى وداكۆكى لێ ده‌كات وهێندێك له‌وانه‌ش به‌هاكانى ڕۆشنگه‌رییه!
له‌ڕاستیدا له‌به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تى ئۆكرایندا، ئۆروپا سه‌لماندى زۆرمرۆییه، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رامبه‌رنه‌هامه‌تى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا وله به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تى سه‌رڕه‌ش وچاوره‌شه‌كاندا، نووشوستیه‌كى نواندبوو كه ئه‌م میهره‌بانیه‌ى وه‌ك بێ ئابڕووبوونێكى گه‌وره ده‌ربكه‌وێت.
ناخۆشى ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ورچى به‌چه‌پۆكى وه‌ك ڕوسیا‌و دێوى وه‌ك چین دایه، له‌وه‌ش ناخۆشترئه‌وه‌یه ئۆروپا به‌وهه‌موو دروشمه‌وه كه‌مرۆییه له نووشستى دایه!
نازانى چى بڵێییت جگه له‌وه‌ى، قسه له‌گه‌ڵ چاوشین و قژزه‌رده‌كاندا بكه‌یت و ده‌ردى دڵ له‌گه‌ڵ سه‌رڕه‌ش و چاوڕه‌شه‌كان باس بكه‌یت !
هه‌میشه كاره‌سات بۆمان ده‌سه‌لمێنێت ئێمه وه‌ك مرۆڤ كاره‌ساتمان چاره‌سه‌رنه‌كردووه، بۆیه ڕوبه‌ڕوى كاره‌ساتى گه‌وره‌ترده‌بینه‌وه!