وێرانه گوند ! -٢-
خەلآت عومەر
به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی برۆكینگ ((جۆن ئێڵن )) قسه‌ی بۆگۆڤاری ((فۆڕین پۆڵه‌سی)) ئه‌مریكایی كردووه وده‌ڵێت ؛
مێژوو ئه‌وانه ده‌ینووسنه‌وه كه به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌ون .
جۆن ئێڵن جهڕاڵێكی خانه نشینی ئه‌مریكایه و پۆستی دیبلۆماسی وسیاسیشی دیوه. سه‌ڕه‌رایی هه‌رشتێكی تریش له كۆتایدا له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكایه‌كه‌وه ئه‌م قسیه ده‌كات كه له‌سۆنگه‌ی نیولیبرالیزمه‌وه جیهان ده‌بینێت .
ڕاسته وه‌ك هه‌موو جارمێژوو سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌ینووسنه‌وه. له‌جه‌نگی كۆرناشدا هه‌روا یه ،به‌ڵام پرسارهكه ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌یه، به ڕاست سه‌ركه‌وتوه‌كان كێن و دۆڕاوه‌كانیش كێن ؟!
سه‌ركه‌وتوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه به‌په‌تای كرۆنانادهمرن و ئه‌وان ده‌مێننه‌وه ؟
دۆڕاوه‌كانیش ئه‌وانه‌ن كه به‌رگه‌ی ناگرن وده‌مرن ؟!
بێگومان له‌ڕوی ئاكاره وه ههرگیزڕهوانیه مردن وه‌كو شتێكی واسهیربكرێت كه دزێوی ونه‌نگیه. به‌وپێیه‌ش كه بوونه‌وه‌ره‌كان مه‌حكومن به‌مردن، كه‌واته مردن خۆی به‌شێكه له ژیان وناكرێت هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی لێباربكرێت .
بۆكهسانێك كه سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ فكردا هه‌یه ،پێویستی به ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا نه‌ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی كه بزانین ئه‌م سیستمه‌ی ئێستای مرۆڤایه‌تی پێ به‌ڕێوه‌ده‌برێت چه‌ند فشۆڵ و چه‌ندیش پوچه‌ڵه .
نه‌ك به‌ته‌نها بیرمه‌نده‌كان به‌ڵكو زاناكانیش له‌وانه‌ی كه به‌یه‌كجاری ڕامنه كراون و سپۆنسه‌ری كۆمپانیا نه‌یتوانیوه ئه‌مانه‌تی فیكر‌و زانستیان لهكهداربكات ،شایه‌تی پێش وه‌خته‌یان داوه كه ته‌ندروستی ئه‌م سیستمه نه‌ك هه‌رباش نیه ،به‌ڵكو بهرهونادیاری ترسناك ده‌چێت .
ته‌نانه‌ت هه‌ره پێشكهوتنهزانستیهكانیش ئه‌وانه‌ی كه نوقڵانه‌ی فكری نیولیبرازمی سپۆسهنكراوی بازاڕیستیش به گرنگی له قه ڵه‌م ده‌ده‌ن ، له‌لای زانا‌و بیرمه‌ندانێك كه به‌ته‌نگ مرۆڤایهتیهوهن ،گومانی گه‌وره‌یه‌یان له‌سه‌ره .
مرۆڤ لهسهربوردهی خۆیدا له‌گه‌ڵ زه‌وی ،له‌وه‌ده‌چێت پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌زه‌وی بهێنێت، كۆتایی به‌خۆی بهێنێت .
له‌ڕاستی دا پاش تێرامانێكی زۆر و پاش خولانهوهبهدهوری ته‌ونی ههزارجارچنراوی پرسیارێكی زۆر دا ده‌كرێت بڵێم، كێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی مرۆڤ له گه‌ڵ زه‌وی دا نیه .یان به ده‌ربڕینێكی تر. باشتره بڵێم مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی مه‌ترسی بێت بۆگهردون و زه‌وی ،مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆخۆی و له‌سه‌رخودی خۆی!
ئه‌م سیستمه‌ی ئێستا زه‌وی پێ به‌ڕێوه ده‌برێ وگهیاندونیهته ئه‌وه‌ی كه بهجهانگیری پێناسه ده‌كرێت ، نه‌ك ههرسروشتی وێرانكردووه و ژینگه‌ی شێواندووه ،بهڵكولهدهرهنجامدا ئه‌وه‌ی كه‌دڵی پێخۆشهوداهێنان وپێگهیشتنی زانستیه بهتراجیدیایهك كۆتایی دێت .
جیهانگیری ئێستا دیوێكی دیاری ده‌دره‌وشێته‌وه ،دیوهتاریكهكهی به‌كه‌می فۆكه‌سی ده‌خرێته سه‌رو وداهاتووشی ،داهاتووی سه‌دساڵه‌ی ترنا،به‌ڵكو داهاتووی چه‌ند ده‌یه‌ی تری ،هیچ باسی لێوه ناكرێت چونكه ئه‌وه‌نده ڕه‌ش ودزێوه بۆباسكردن نابێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌وی به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆمیشه‌وه خاپورنهبێت و،ئهگهرتێكدانی ژینگه‌وسروشتی خۆرسكیش نه‌بێته هۆكاربۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی دووچاری كاره‌سات ببێت ا ،ئه‌وا بهروپێشڤهچونی ته‌كنۆلۆجی وئهندازهسازی زینده‌وه‌رزانی وتوخمات وتهكنیك سه‌ری مرۆڤ ده‌خوات و،چینێكی ته‌وه‌زه‌ل ودهستهبژێر وكهمینهیهكی حوكمڕان ده‌بنه سه‌ردارو، دورنیه زیره‌كی دهسكردیش نمونه‌یه‌كی ئاوێته له‌مرۆڤی زینده ته‌كنۆلۆجی وادابهێنێت كه خودی مرۆڤ ،وه‌ك مریشك بخاته كولانه‌وه!
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیه‌كانی تری له سه‌رمرۆڤایه‌تی وه‌ك چه‌كی ئه‌تۆمی وڤایرۆس ،((ستیڤن هۆكینگ)) زانای به‌نامێی فیزیایی بیردۆزه‌یی و گه‌ردوناسی مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌وه بوو كه له ئاینده‌دا زیره‌كی ده‌سكرد ئیراده‌یه‌ك په‌یدا بكات دژی به‌رژه‌وه‌ندی خودی مرۆڤ بێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ئه‌ندێشه‌ی ئێمه‌دا سه‌باره‌ت سیستمی جیهانی وگۆی زه‌وی وشێوازی ژیان جێگیربووه ، یاخودبههۆی هاككردنی بیركردنه‌وه عه‌قڵی ئێمه‌ی مرۆڤه‌وه له‌لایه‌ن هێز و حكومه‌ت وكۆمپانیازه بهلاحهكان ومیدیاوه به‌هۆی فاشیه‌تی عه‌قڵانی وخاوه‌نداریه‌تی ((داتابه‌یس)) له‌لایه‌ن هێزهگهورهكانهوه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه یه كه له فلیمێكی ((هۆلیود)) دا هه‌یه ،نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده گوزه‌رێت و له‌ئاینده‌دا چاوه‌ڕوانمان ده‌كات .
ئه‌وه‌ی لهندێشه ماندا وێناكراوهسهبارهت ئه‌وجیهانه‌ی كهگوندێكی پێكه‌وه‌گرێدراوی كۆك وئارامه ،له ڕاستیدا وێنه‌یه‌كی دروستكراوی مه‌جازیه وبهشێوازێكی تر‌و وه‌ك دیوهزمهیهك بوونی هه‌یه .
زۆرپێشبینی كراوبووه كه ڕوداوێك یان ڤایرۆسیك هه‌موو ئه‌م سسته توشی شۆك بكات وفشۆڵیهكهی ئاشكرابكات .
((جان بۆدریار)) سه‌باره‌ت ڕوداوه‌كانی یانزه‌ی سێبته‌مبه‌ر له‌كتێبی ((رۆحی تیرۆر)) دا ساڵی 2002 بوو كهنووسی ((فشۆڵی ئه‌م سیستمه گه‌یشتۆته ئاستی كامڵبوون )).ئه‌و نه‌ژیا ومه‌رگ رێگای نه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م درامایه ببینێت، كه‌چۆن ڤایرۆسێك ڕاستی قسه‌كه‌ی سه‌لماندووه .
((یۆرگ سورنسن )) پسپۆرێكی دانیماركی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه ، كتێبیئَكی داناوه به ناونیشانی ((چاوخشاندنه‌وه به سیستمی جیهانی نوێ‌دا)) باسی سێ مه‌رج ده‌كات كه بریارله پێشكه‌وتنی سیستمی جیهانی ده‌ده‌ن .یه‌كه‌میانی به ((فشۆڵی )) له قه‌ڵه‌م داوه .
فشۆڵی له وهزیاترچیه كه ڤایرۆسێكی بچوك ده‌وڵه‌ت ونه‌ته‌وه وسهراپای شارستانیه‌تێكی كردۆته كونه‌وه وكۆتای به‌ئه‌فسانه‌ی گونده نمونه‌یه‌كه‌ی جیهانگیری دێنێت؟!.
رۆزنامه‌ی ((لۆمۆند))ی فه‌ره‌نسایی له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ((یۆرگن هابرماس))ی فیلۆسوفی به‌نامێی ئه‌ڵمانیی دا كردووه .هابرماس ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كان ئهقڵَی خۆیان داوه‌ته ده‌ست پزیشك وڤایرۆسناسهكان وئه‌وانیش هیچ نازانن!
زمانی حاڵی ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت، له‌باره‌ی ئێستا‌و ئێرهمانهوه كه‌س هیچ نازانیت!
ڕاستی وانیه و زۆرشت هه‌یه كه بێگومان پێش ئێمه هابرماس ده‌یزانێت ئه‌وسا خه‌ڵكی تر‌و ئێمه‌ش ده‌یزانین. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤایه‌تی به‌ئاقارێكی خراپ دا ده‌برێت وئهوسیتمهی ئێستا جڵه‌وگیری گۆی زه‌ویه سیتمی جهنگك وچاوچنۆكیه .
له‌هه‌مان چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی لۆمۆندا هابرماس ده‌ڵێت ((پێویسته تێ‌بكۆشین بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نیولیبرالیزم)) .ئه‌م قسه‌یه‌م لاپه‌سه‌نده، به‌ڵام كێشه‌كه‌ش هه‌رئه‌وه‌نیه .ئه‌ی سه‌باره‌ت دێوێكی سوری وه‌ك ((چین)) چی ده‌كه‌یت ،كه ئێستا ده‌یه‌وێت وه‌كو خواوه‌ندێك ڕه‌فتاربكات ؟!
باسی جه‌نگی ئه‌تۆمی وبایلۆجی وتێكچونی ژینگه‌ت بۆناكهم وبه‌ته‌نها سه‌رنجت بۆ یه‌كێك له‌داهێنانه زیرهكهكۆمپیوتهری وخواریزمیهكانی چین ڕاده‌كێشم .
هیچت له‌باره‌ی سیستمی زامنی كۆمه‌ڵایه‌تی چینیه‌وه بیستووه؟!
به‌پێی ئه م سیستمه كه‌له ساڵی 2017 وه له چین كاری پێده‌كرێت هاوڵاتیان خاڵیان بۆدادهنرێت. ئه‌گه‌ر كاری چاكیان كرد خڵهكانیان زیاد ده‌كات و،ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیان كرد خاڵه‌كانیان كه‌م ده‌كات. تائێستا به‌هۆی ئهوسیستمهوه زیاتر لهنۆملیۆن هاوڵاتی چینی ده‌سبه‌سه‌رن ومافی ئه‌وه‌یان نیه كه‌ته‌نانه‌ت لهناوڵاتی خۆشیان دا سه‌فه‌ربكه‌ن ..
كێشه كه سه‌راپای سیستمی جیهانیه كه له‌سه‌ر بێدادیهكی گه‌وره دروست بووه .هه‌ربه‌ته‌نها ئێستا ئه‌وه‌نده‌مان به‌س نیه دروشم بهرزبكه ینه‌وه بۆڕوخاندنی نیولیبرالیزم .
لهمهوبهردژی نازیزم وفاشیزم وته‌نانه‌ت ماكسیزمیش ئه‌م دروشمانه به‌رزكرانه‌وه وبهڕاستیش كۆتایی بهونموونانه هات ،به‌ڵام له‌ڕه‌حمی ئه‌وانه‌وه شتێكی باش نه‌هاتۆته ده‌رێ .
له‌سه‌رزاری سكترتێرهكهی ((غاندی)) وه قسه‌یه‌كی بهتوێكڵی ئه‌و باس ده‌كرێت كه‌وتویه‌تی ((سه‌رچاوه‌كانی گۆی زه‌وی به‌شی ههموومرۆڤایهتی ده‌كات ، به‌ڵام به‌شی چاوچنۆكیان ناكات )).
به‌ڕاستی كێشه‌ی گه‌وره‌و ده‌ردی گه‌وره ((چاوچنۆكی)) یه ،به‌داخه‌وه سه‌رتاپا زانست وبیركردنه‌وه وتوانای داهێنه‌رانه‌ی مرۆڤ له‌سایه‌ی نیولیبرالبرالیزمهوه خراوه‌ته خزمه‌تی ئه‌م چاوچنۆكیهوه !
چاوچنۆكی مرۆڤ به‌ڕاده‌یه‌ك سنوری تێپهڕاندووهكه گۆی زه‌ویش به‌شی ناكات .
له‌كۆتایی ژیانیدا ((ستیڤن هۆكینگ)) پێی وابوو كه ئهگهروابڕوات مرۆڤ كه‌ڵك بهبهرزهویهوه ناهێلێت ،بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبدات هه‌ساره‌ی تر بدۆزێته‌وه بۆ ژیان !
ئه‌مه‌قسه‌ی زانایه‌و من ناتوانم هیچ لهسهربهها زانستیه‌كه‌ی بڵێم ،به‌ڵام ده‌توانم بپرسم هه‌ساره‌ی تر بدۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی بكات ،یاخود وه‌كو زه‌وی وێرانی بكات؟!
جارێكیان ((یوفال نوا هه‌راری)) كه زۆربایه‌خ بهگۆڕانكاریهمێژوویهكانی ئاینده‌دات ، كه‌ناڵی ((ئه‌لجزیره))ی ئینگلیزی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كرد و ئه‌ویش پرسیارێكی گرنگی وروژاند .
باشه ئێمه وه‌ك گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌عه‌ره‌ب وكوردوفارس وتوركهوه رۆِڵمان چیه ؟!
له‌ڕاستی دا ئه‌مه پرسیارێگی زۆر گرنگه‌و زۆریشم له هه‌گبه‌دا یه بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ،به‌ڵام باله جنسی پرسیار‌و گفتوگۆكه‌ی خۆیه‌وه قسه‌یه‌ك ههڵهێنجم وبڵێم .
له ئێستادا مه‌سه‌له‌ی بهڕۆل وكاریگه‌ری له‌م جیهانه‌دا ،تهواوچارهنوسسازه وئێمه له‌به‌رامبه‌ر دۆخێكی ته‌واو ئاڵۆزداین كه په‌یوه‌سته به بوون ومانه‌وه ن.
سیستمێك سروشتی زه‌وی هه‌تك كردووه. زانست وسامان وسه‌رچاوه‌كانی كۆنترۆڵكردووه وچه‌ند هێزێك كهكهمینهیهكی كه‌می مرۆڤن، له‌رێگای ته‌كنیك وكۆمه‌ڵه یاسایه‌كه‌وه مرۆڤایه‌تیان خستۆتهبهرژهوهندی خۆیانه‌وه وههمووشتیان كردوهبهقوربانی چاوچنۆكیهكی نه‌خۆشانه‌ی خۆیان . بههاوئاكاری مرۆڤیشیان له سروشتی مرۆڤبوون نامۆكردووهو ،ده‌ره‌نجامیش باجی ئه‌م كۆمه‌ڵه نه‌خۆشه ده‌بێت هه‌موومان بیده‌ین وبینهقوربانی ئه‌م گونده‌ی كه‌بۆ قازانجی خۆیان دروستیان كردووه وبه گه‌مژه‌ی وسهرشێتیشیان بهسهرههمووماندا وێرانی ده‌كه‌ن !
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئهولێدوانهكهی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ((برۆكینگ)) كه‌ده‌ڵێت ،مێژوو ئه‌وانه ده‌ینووسنه‌وه كه‌به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌رده‌كه‌ون !
بێگومان ئه‌و مه‌به‌ستی له‌وه نیه كه ئه‌مریكا ده‌دۆڕێت ،چونكه له‌سۆنگه‌ی ئهوهاوبیرهكانیهوه ئه‌مریكا هه‌میشه ده‌بێت بیباته‌وه .
مه‌به‌ستی لهدۆڕاوهكان ته‌مه‌نداران وهه‌ژارو ڕه‌شپیست وئه‌وانه‌ن كه به‌هۆی باری گوزه‌رانیانه‌وه وه‌ك تاك ووه‌ك كۆمه‌ڵ ، كۆرۆنا دروێنه‌یان ده‌كات.
ئه‌مه‌ی ((جۆن ئێڵن)) ده‌یڵێت له گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ((هیتلر)) دا هیچ جیاوازی نیه.
پاش ده‌یان هه‌زارساڵ له‌ژیان كردنی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه ،شارستانیه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت كه‌سێك له‌پله‌و پایه‌ی به‌ڕێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌كو ((برۆكینگ)) دا ڕوی بێت بڵێت ،مێژووسهركهوتوهكان ده‌ینووسنه‌وه ، ئه‌وا ئهمهبهسه كه بزانین ئه‌م سیستمه مرۆڤایه‌تی به‌چ جۆره وه‌حشی گه‌رییه‌ك گه‌یاندووه.
ساڵی پار دیبه‌یتێك له‌نێوان ((سلاڤوای ژهژهك )) ی بیرمه‌ندی به‌نامێ و((گوارد پیته‌رسۆن)) ی زانای ده‌رونناسی كه‌ندی دا ڕێكخراو فۆكهسێكی زۆری خرایه سه‌رو ((بهدیبهتی سه‌ده )) ناونرا .(ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وانه‌بوو) له‌وێدا ژیژه‌ك سه‌باره‌ت به‌ئاینده ی مرۆڤایه‌تی ده‌ربڕینێكی جوانی به كارهێناو ده‌ڵێت ؛
ته‌نها تروسكایی له‌كۆتای تونێله‌كه دا ، تونێلێكی تره !
له‌ڕاستیدا من خۆم له‌به‌ره‌ی ڕه‌شبینه‌كان نیم و كه‌چی ههرگیزلهبهرهی گهشبینهكانیدا خۆم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه . له‌م بارۆدۆخانهدا هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی سادهوخۆڕسكم هه‌یه كهسهرچاوهكهیان چیرۆك وحیكایهت نیه‌و به‌ڵكو تێڕمانی سروشتی په تیه وئه‌وه‌ش وام لێده‌كات له‌دۆخی هاوشێوه‌دا بڵێم ؛
وه‌ك چۆن باوه‌ڕم به گه‌مژه‌یی مرۆڤایه‌تی هه‌یه ،به هه‌مان شێوه‌ش باوه‌ڕم به حیكمه‌تی مرۆڤایه‌تیش هه‌یه .
له ڕاستیشدا هێندێك له حیكمه‌ت ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ بههه موو بۆچوونه كانماندا بچینه‌وه.و ته‌نانه‌ت جارێكی تریش پێناسه‌ی به‌های بۆچوونه زانستیه‌كان بكه‌ینه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی جیهان به‌ڕیوه به‌ده‌به‌ن پێیان وابێت سه‌ركه‌وتوه‌كان مێژوو ده‌نووسنه‌وه و،به‌ڵگه زانستیهكهشیان ((داروین)) بێت كه بیردۆزه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ((به‌هێزه‌كان ده‌مێننه‌وه )) ،من له‌وانه‌م كه پێیان وایه ((داروین)) مه‌به‌ستی له‌وه بووه كه له‌كۆتایدا ((چاكه‌كان)) ده‌مێننه‌وه .
زۆربه‌رله ئێستا ((ئه‌فلاتون)) ووتویه‌تی((پێویسته مه‌عریفه‌ت به بێ دادوه‌ری به پلانگێڕی ناوبنێین ،نه‌ك به‌حیكمه‌ت)).
ماویه‌تی.
20/04/2020
وتارەکانی تری نوسەر