یادی سێیه‌من ساڵه‌ی كۆچی ((مامجه‌لال))له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای پایزێكی نوێ دا به‌غه‌مباری به‌سه‌رسلێمانی وكوردستاندا تێ ده‌په‌رێت .
كه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ده‌نووسم له‌په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌مه‌وه ماڵی سه‌رۆك مامجه‌لالم لێد یاره .پۆلی كۆتر له‌خوارگه‌واڵه هه‌وره‌كانه‌وه به‌سه‌ردارسنه‌وبه‌ره‌كانی ده‌باشاندا ده‌فڕن و،نازانیت ئاخۆئه‌وكوترانه ڕازی چ زه‌مانێكی بێ‌ناز بۆئه‌وپیاوه ده‌هۆننه‌وه كه‌ناوی ((جه‌لال تاڵه‌بانی)) یه .
یه‌كێك بوو له‌گرنگترین پیاوه‌كانی مێژووی نوێ كورد.به‌داخه‌وه حزبایه‌تی نه‌ریتێكی هێنده ناشیرینی داهێناوه وه ته‌نانه‌ت كاتێك ده‌ته‌وێت به شێوه‌یه‌كی زانستی وبه‌بێ لایه‌نگیری وته‌نها بۆبه‌ها میژوویه‌كه‌ی هه‌ق به‌كه‌سێك ،یان بابه‌ت وڕوداوێك بده‌یت ،دووچاری تانه‌وپلاری بێ واتا‌و ئه‌رزش ده‌بیته‌وه .به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێت ببێته ڕێگرله‌به‌رده‌م ئه‌وهه‌وڵه‌دا كه بۆكلتورومێژووی ئێمه بایه‌خی ژیاری مه‌زنی هه‌یه.
باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه‌یه‌كه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه به كوردی بیربكه‌ینه‌وه .به‌داخه‌وه ئه‌م ڕێگایه‌ش زۆردورودرێژو سه‌خته .ئ ه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌لێره دا به‌ڕاگوزه‌ری له سه رهێندێكیان ئیستێك ده‌كه‌م .
یه‌كه‌م :
ده‌ستبردن بۆبابه‌تی ناكوردی له ئه‌ده‌ب وهونه‌رومێژووو ماریفه‌تیشدا لێی ئاسانترنیه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لانی ترسه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێب وئه‌رشیفی كه‌ڵه‌كه‌كراویان هه‌یه. له‌كاتێكدا تۆ بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هه‌رشتێكی كوردی به‌ریت پێویسته خۆت قوڵببیته‌وه وبه‌دوای سه‌رچاوه وبناواندابگه‌ڕێت،ئه‌مه‌ش كارێكی قورسه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌من ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئاوها ئه‌رك وكارده‌ده‌ن .
دووه‌م؛
مێژووی درێژی په‌رتبوونی خه‌ونی كوردی ونه بوونی قه‌واره‌و داگیركاری وژێرده‌سته‌یی كه له‌دووهه‌زارساڵ زیاتره، وای كردووه مرۆڤی كورد له‌نه‌ستی خۆی دا باوه‌ڕی به‌خۆی نه‌بێت .هیچ شتێكی خۆی لابایه‌خدارو گرنگ نه‌بێت وبه‌چاوێكی كه‌م سه‌یری هه‌مووشته‌كانی خۆی بكات . ئینجا بزانه دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی كوردستان به‌سه‌رچه‌ند چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا دابه‌شكراوه، چ ماشێنێكی سیاسی گه‌وره له ئارادابووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بێ باوه‌ڕیه له‌لای مرۆڤی كورد زیادبكات .
سێیه‌م؛
ئه‌زموونی نوێگه‌ری كوردی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا وتائێستاش كه‌من له پرۆژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سۆسیوسیاسی دا به ((پوچنوێگه‌ری)) ناودێرم كردووه ،له‌سه‌رئاستی سیاسی وڕۆشنبیریش ته‌نها له‌سه‌رئه‌وه‌كاری كردووه كه كوێرانه ڕابردوو ڕه‌ت بكاته‌وه .به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت . شێتیگرانه‌ش سه‌رسامی ئه‌وه‌بێت له ده‌ره‌وه هاورده‌كراوه. له كه‌ره‌سه‌ی فكری وكلتوری وزانستی وئاینی .
چواره‌م ؛
ده‌ردی هه‌ره‌گه‌وره كه‌شاده‌ردی ده‌ردانه ئه‌وه‌یه ،ئێمه له ڕێگای كلتوری ده‌وڵه‌تی ئه‌ونه‌ته‌وه سه‌رده‌ستانه‌وه خۆمان ده‌خوێنینه‌وه كه‌داگیریان كردوین . سه‌رنج بده‌ن ڕه‌سه‌نایه‌تی چاكه‌خوازی كوردی له‌پێش هه‌رسێ دینه ئیبراهیمیه‌كه‌دایه ، كه‌چی گه‌لانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان له‌ناو ئاینی ئیسلامی دا ده‌دۆزنه‌وه . رۆشنبیرانی ئێمه‌ش لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌نه‌وه .
جابزانه باره‌كه‌مان چه‌ند سه‌خت وگرانه .
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ده گه‌ڕێم بۆئه‌وه‌ی كاتی تربچمه‌وه سه‌ری و،دێمه‌وه سه‌ریادی ئه‌م جوامێره‌ی كه به‌مام جه‌لال ده‌یناسین .جابزانه به‌دۆست ودوژمن ویارویاوه‌ر وبنه‌ماڵه‌شه‌وه چ غه‌درێكی گه‌وره‌یان لێكردووه .
با لێره‌دا چه‌ند دیمه‌نێك بخمه‌به‌رچاوت .
دیمه‌نی یه‌كه‌م :
مامجه‌لال نه‌خۆش كه‌وتبوو قسه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كراو بارودۆخی ململانێ حیزبیه‌كانیش ئه‌وه‌نده ناشیرین بوو ،بێزاری ده‌كردی .
من ساڵانێكی زۆربوو سه‌روسه‌ودام له‌گه‌ڵ هێرۆخانی مامۆستابرایم ئه‌حمه‌ددا هه‌بوو .نان ونمه‌ك وله‌به‌ینماندا هه‌بوو .خه‌مخۆری بۆكاروباری كلتوری زۆركۆی ده‌كردینه‌وه.بۆهه‌واڵی مام جه‌ل سه‌ردانم كرد . به‌درێژی بارودۆخی نه‌خۆشیه‌كه‌ی بۆباسكردم وله‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌شزانم كه‌سێكی ڕاستگۆیه باوه‌ڕم به‌گێڕانه‌وه‌كه‌ی هه‌یه.
سندانی لێدات ئه‌و ((نورمالكی)) یه كه سفره‌دڕو بێ مره‌وت بووبه‌رامبه‌ركوردی چاكه‌خواز، مامجه‌لالی له‌سه‌رداواكاریه ڕه‌واكانی كوردوستان توڕه‌كردبوو ،به‌وه‌ش بوه هۆكاری نه‌خۆشكه‌وتنی ودوایش هه‌ربه‌هۆی ئه‌ونه‌خۆشیه‌وه به‌جێی هێشتین .
دیمه‌نی دووه‌م؛
ساڵی 1997 ماڵی مامجه‌لال له سه‌ر گردی ماڵی پارێزگاری سلێمانی بوو ، نیوه‌ڕوانێك میوانی بووم . یادی به‌خێربه بیجامه‌یه‌كی سه‌وزی قه‌رسیلیه‌وه به‌ره‌وپیرم هات و كه‌وتینه گفتوگۆ.
پێش چه‌ند ڕۆژێك من نووسراوێكم بۆناردبوو سه‌باره‌ت به‌پارتی كرێكاران وباسی ئه‌وه‌م كردبووكه ئه‌مانه پسماممان چی باشه بۆیان ده‌كه‌ین، به‌س ئه‌وه‌ش ڕاست نیه تۆتوركیات لێ هاركردوین.
مام له‌وگفتوگۆیه‌دا كوردێكی نه‌ته‌وه‌ی بوو منیش واده‌رده‌كه‌وتم كه‌وانه‌بم، به‌ڵام بۆچوونه‌كانی په‌سه‌ند كردم وتی تۆڕاست ده‌كه‌یت.
باسی دیمه‌نی ترناكه‌م باسی وتارێك ده‌كه‌م كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا نووسومه‌و به‌هۆیه‌وه كاك ((نه‌وشیروان موسته‌فا)) زۆرلێم دڵگرانبوو .
((به‌ری دره‌خته‌كه‌ی مامم )) ناوی وتاره‌كه‌یه ، من له‌وێدا باسی بایه‌خی ئه‌وهه‌نگاوه‌م كردووه كه مام جه‌لال بۆكۆتای پێهانانی شه‌ڕی ناوخۆناویه‌تی و،كاك نه‌وشیروانیش وای لێكدابووه گوایه ئه‌مه ستایشی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی یه‌كێتی وپارتیه .
له‌وتاره‌دا باسی ئه‌وه‌م كردبوو كه ڕۆژێك مامجه‌لال م بینی خۆی وشۆفێرێك ده‌چوو بۆ سه‌ری ڕه‌ش .
دوای ئه‌وه وتیان جه‌لال تاڵه‌بانی چۆته لای دایكی كا ك مه‌سعود وتۆبه‌ی كردوه !
وتایان جه‌لال تاڵه بانی خۆی فرۆشتوه !
هاوڕی هه‌ره‌نزیك ودۆست وته‌نانه‌ت حزبه‌كه‌ی خۆشی به‌ئاشكراونهێنی وتیان ئه‌م كابرایه له به‌ركورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ،ده‌سبه‌رداری هه‌مووشت بووه!
قسه‌كان هیچی وانه‌بوون ئه‌وانه بێ مروه‌ت ونه‌زان وبێ ئاگابوون له‌وه‌ی مامجه‌لال وله‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی دا ، به‌زمونی خۆی فێری شتێك بووه كه‌پاشان مێژوو به‌ئاوی ئاڵتوون بۆی ده‌نووسێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ترۆپكی كامڵی فكری نیشتمانی كوردی دابوو . شمشێرێكی ڕوبه‌ڕوی مێژووی خۆی هه‌ڵگرتبوو ،هه‌مووشتی كۆتای پێده‌هێنا ، بۆسه‌ره‌تایه‌ك كه خه‌ونێكی بچوكه به‌ناوی هه‌رێمێك وله‌ئاینده‌دا ده‌بێته شتیێكی گه‌وره‌تر .ئه‌و كۆتای به شه‌ری ناوخۆ‌و مێژووی چه‌واشه هێنا وبه‌ردی بناغه‌ی بۆنیشتمان سازی دانا .
من نازانم كێ دزو درۆزنه، كی سامان ده‌بات و باكی به‌نیشتمان نیه . من له‌به‌ره‌ی ئه‌وانه‌نیم . بۆچه‌ند موڵك وماڵێك ،مێژویه‌ك له‌بیرده‌كه‌ن ،به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌تای خه‌ونی نیشتمانی دامه‌زراند .
سه‌باره‌ت گله‌یه‌كانی كاك نه‌وشیروانیش كه گوایا من ستایشی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی پارتی ویه‌كێتی ده‌كه‌م وتم :
له‌ڕاستی دا شه‌ڕی ناوخۆكوردستانی دابه‌ش كردبوو شه‌رعیه‌تی به‌دزی وتڵانیش نیش دابوو ،خوێنی مناڵی كوردیش بێ په‌روا ده‌ڕژا، ئه‌وڕێكه‌وتنه‌ی پارتی ویه‌كێتی هیچ نه‌بێت كۆتایی به‌وخوێنڕشتنه هێنا وله‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه دزی وتاڵانیش كرابێت ناشه‌رعی بووه.
وه‌ك هه‌ركه‌سێكی ترده‌كرێت بوترێت له‌كاروانه‌درێژه‌كه‌دا ،قۆناغی چه‌وت هه‌یه وڕه‌خنه هه‌ڵده‌گرێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌وپیاوه بچێته مێژووی كورده‌وه ئه‌و هه‌نگاوه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه كه پاشان زه‌مینه‌نه بۆئه‌وه خۆش ده‌كات ،پرۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان به دانپیانیانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاراببێت .
سه ربورده‌ی ئه‌وپیاوه‌ی كه‌ناوی مام جه‌لاله ،له‌هیچه‌وه ده‌ست پێده‌كات وده‌بیێته هه‌مووشت. چیرۆكێكی كوردی ڕه‌سه‌نه ، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت نه‌بیت ،تۆكۆڵ ناده‌یت له‌خۆسه‌لماندن وبوون.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته وه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پیاوه زۆرشتی له‌دوای خۆی جیهێشتوه بۆئه‌وه‌ی سودی لێ وه‌ربگیرێت .به‌ڵام به‌داخه‌وه نه حیزبه‌كه‌ی ونه‌ئه‌وانه‌ش خۆیان به شوێنگره‌وه‌ی ده‌زانن وناوشۆره‌تی هه‌ڵگرتوه ،په‌ی به‌وه ده‌به‌ن ونه‌ده‌شزانن ته‌نانه‌ت فكری ئه‌وبخوێننه‌وه.
بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له((جه‌لال تاڵه‌بانی)) ده‌مێنێته‌وه ئه‌و((سه‌رۆك مامجه‌لال))ه‌یه،كه كۆڵی نه‌دا هه‌تا له‌رێگای گه‌له‌كه‌ی دا بووبه ((مام)).