به‌شی پانزه‌هه‌م
كێشه‌و گرقته‌كانی مرۆڤ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیان نیه، هه‌موو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك، كێشه‌ی تری به‌دوادادێت، چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كان وگه‌یشتن به ئاستی سفری نه‌بوونی كێشه، له‌هه‌ره درۆ گه‌وره‌كانه كه سه‌دان هه‌زارساڵه كۆمه‌ڵێك مشه‌خۆرله پیاوی ئاینی وسیاسی و واعیزو ده‌سه‌ڵاتدار، گوتاربیژوخوێنده‌وارو فیلۆسوف خه‌ڵكی پێێ ته‌فره‌ده‌ده‌ن، له‌په‌نای ته‌فره‌دانی ئه‌واندا سامان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌رمایه یه كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن. به‌شێك له باڵاده‌ستی وخاوه‌نداره‌یه‌تی جیهان و ئاڕاسته‌كردنی كه‌به‌م ئێستا‌و ئێره‌یه گه‌یشتووه، ئه‌مانه‌ی له‌پشته‌وه‌ن كه بوونه‌ته خاوه‌نی هۆنینه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌و ئاڕاسته كردنی بیركردنه‌وه‌و ڕوانگه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
من ناویی فیلۆسوفانیشم خسته ڕیزی ئه‌وانه‌ی كه ته‌فره‌ده‌رن، به‌ڵام بێگومان فه‌لسه‌سه‌فه وفیلۆسوفان، له‌هه‌موو خراپه‌كاران كه‌مترخراپه‌ده‌كه‌ن وله‌هه‌مووتاوانباره‌كانیش كه‌مترین تاوان ده‌كه‌ن، منیش پێم واده‌بێت له‌پێشه‌نگی چاكه‌خوازاندابن. له‌سه‌روبه‌ندی گه‌رمی كه‌ڵه‌كه‌كردنی نه‌خۆشانه‌ی سه‌رمایه‌و به‌بازاڕكردنی جیهان و به‌كاڵاكردنی به‌هادا، ڕاوبۆچونێك ئاراببوو كه ده‌یووت "ئیترباوی فه‌لسه‌فه نه‌ماوه".
((ستیفن هاوكینگ )) له‌و زانا به‌نامێیانه‌یه كه نا‌توانیت رێز بۆ بڵندی پایه‌ی زانستی دا نه نێێیت، له پێشه‌كی كتێبی ((پێداگری مه‌زن ))دا ده‌ڵێت "فه‌لسه‌فه مردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه هاوتای پێشكه‌وتنی زانستی بێت، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی به‌ره‌و داكشان چووه"، ئه‌م قسه یه پڕ ڕاست ودروست ده‌بوو ئه‌گه‌ر زانست یه‌خسیری به‌رژه‌وه‌ندی بازاڕ نه‌بووایه.
((ئالان دۆ بوتون)) فیلۆسوفێكی به‌ریتانیاییه و زۆر سه‌رسامی((ڕۆڵان پارت))ه وده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر ئه‌م جوامێره فه‌ره‌نساییه نه‌بووایه ،من هه‌رگیز وه‌ك نووسه‌رنه‌ده‌بووم"، ئه‌و كتێبه‌كانی ئه‌وه‌نده پڕفرۆشن سه‌روسامانی نیه، له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا ((به‌هاو بیانوی فه‌لسه‌فه)) وه‌ك داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت له‌فه‌لسه‌فه خۆی نمایش ده‌كات، به‌ڵگه‌ی زۆرده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت له‌سه‌رده‌می به‌ترۆپك گه‌یشتنی زانست وته‌كنۆلۆژیاشدا فه‌لسه‌فه به‌هانامانه‌وه دێت وبڵێت به‌های بایه‌خداری هه‌یه.
له‌وتارێكی دا سه‌باره‌ت ده‌رده كۆرۆنا ((ئالان دۆبوتون)) باس له‌وه ده‌كات كه بیروباوه‌ڕی سه‌ده‌ی ((ڕۆشنگه‌ری )) گوزراشته له‌وه‌ی كه زانست وته‌كنۆلۆجیا به‌سه‌ر سروشتدا زاڵ ده‌بن!
ڕامكردنی سروشت و كۆنترۆِڵكردنی ترۆپكی پێگه‌ی زانسته، به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌ئایا چۆن زانست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشت دا ده‌كات ؟!
ئه‌گه‌ر ڕۆشنگه‌ری بریتیبێت له‌باڵاده‌ستی زانست به‌سه‌رسروشت دا، ئه‌وا ئێمه له زه‌مه‌نی كۆرۆنا دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه زانست خراپه‌كاری گه‌وره‌ی دژی سروشت كردووه، به شێوازێك كه ده‌بێت له سه‌رپێناسه‌ی ڕۆشنگه‌ری ڕابوه‌ستین سه‌باره‌ت به‌زانست !
پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئایا ((رۆشنگه‌ری)) له‌زانست نه‌گه‌یشتووه، یاخود تێگه‌یشتن له‌زانست خیانه‌تی لێكراوه ؟!
به‌ڕاوبۆچوونی كه‌م بایه‌خی من زانست بۆته ئامڕازو كه‌ره‌سه‌یه‌ك به‌ده‌ست بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه هیچ به‌هایه‌كی نه‌مێنێت و ته‌نها سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ قازانج و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌دا بكات.
به‌م شێوازه‌ی ئێستا ده‌یبینین زانست به‌سه‌رسروشت دا زاڵ نه‌بووه، به ڵكو به‌ڕاده‌یه‌ك شێواندوویه‌تی به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێت كه ژینگه‌ی بوون و ژیانی مرۆیی ببێته ((ناژینگه))، یاخود ((ژینگه‌یه‌كی پێچه‌وانه)) كه‌تێدا مرۆڤ دووچاری نامۆبوونێكی ژیاری وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و به‌م ئاوه‌هاش زاڵبوونی زانست به‌سه‌رسروشتدا واتای خۆی له‌ده‌سده‌دات، چونكه سروشت به جۆرێك شێوێندراوه كه‌نه‌ك هه‌ر له‌دژی مرۆڤه، به‌ڵكو گومانێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌رچه‌مكی ((مرۆڤبوون)) دروستكردووه، به وشێوازه‌ی ڕۆشنگه‌ری پێناسه‌ی مرۆڤی پێ كردووه !
(( ماركس و ئه‌نگلز)) پێش هه‌مووان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه سیستمی سه‌رمایه‌داری جگه له وه‌ی وزه‌ی كۆمه‌ڵگه دووچاری زیانی چینایه‌تی ده‌كه‌ن، سروشت و ژینگه‌ش له‌به‌هاوبوونی خۆیان داده‌ماڵن.
لێره‌وه چرای فه‌لسه‌فه گه‌رم داگیرساوه‌ته‌وه، به‌ها واتای په‌یدا كردووه، واتاش ڕه‌هه‌ندی زۆری بۆدروست بووه .
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌رده‌كۆرۆنادا زۆرترین بیرمه‌ندو شاره زایانی فه‌لسه‌فه به‌گه‌رمی هاتوونه‌ته‌وه كایه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ره‌ت به به‌های ((واتا)) .
پێده‌چوو زمانی حاڵی سه‌ده‌یه‌ك له پێشڤه چوونی زانست بڵێت "فه‌لسه‌فه هه‌رهیچ نیه" به‌ڵام ئێستا كه‌دووچاری نه‌هامه‌تی بووین و به‌ڵای گه‌وره به‌رۆكمان پێده‌گرێت، وه‌ڵامی تروه‌رده‌گرینه‌وه سه‌رباره‌ت ئه‌وه‌ی ئێمه پێویستمان به فه‌لسه‌فه‌یه .
ناوی زۆرم پێ ڕیزناكرێت، به‌ڵام جگه له وانه‌ی بیرمه‌ندن و سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه، بازاڕه‌كه بۆ فه‌لسه‌فه‌و بیركردنه‌وه به ڕاده‌یه‌ك گه‌رم بووه، ئه‌وانه‌ش كه هه‌ر بایه‌خیان به فه‌لسه‌فه نه‌ده‌دا ، به‌شوێن به‌های فه‌لسه‌وه بن.
كتێبه‌كانی كلتوری ماركس به‌جۆرێك ڕه‌واجیان په‌یدا كردووه كه نازانیت له‌به‌رئه‌وه‌یه وه‌ڵام سه‌باره‌ت چاره‌سه‌رده‌ده‌نه‌وه ، یان له‌به‌رئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌كه‌یان بریتیه له وه‌ی چاره‌سه‌ریان پێشنیاركردووه ؟!
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م پرساره هه‌رهیچ بایه‌خیشی نه‌بێت ده‌نووسم " له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پێشبینی ده‌ردو به‌ڵایان كردووه".
ده‌رده‌كۆرۆنا شكۆی بۆفه‌لسه‌فه وبیركردنه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌ب و به‌ها ی كۆمه‌ڵایه‌تی گێڕایه‌وه. جیهان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا به‌هه‌موو تراژیدیا گه‌وره‌كانیه‌وه، زۆرشاعیریانه‌ترو زۆر فه‌لسه‌فه‌یانه تر، چرای بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌رئاستی جیهان داگیرساندوه.
ئه‌م تێزه‌بیركردنه‌وه نوێیه‌ش گرنگی و به‌های له‌وه‌دا یه كه‌باس له‌وه‌ناكات چاره‌سه‌ره‌كان ئارا‌و به‌رده‌ستن.
نزیكه‌ی بیست و پێنج ساڵێك زیاتر به‌رله ئێستا له‌گه‌ڵ هاورێكانم گۆڤاری ((بوون)) مان ده‌رده‌كرد كه تایبه‌ت بووبه بیری نوێگه‌ری، بێگومان هه‌مووشتێك له‌ڕابردووی مرۆڤ دا باش نیه، به‌ڵام ده‌شێت ڕابردو وشتی باشی تێدابێت. له یه‌كێك له ژماره‌كانی ئه‌و گۆڤاره دا كه‌تایبه‌ت بوو به (( ڕه‌خنه گرتن له ماركس))، باسم له‌وه كردووه ((ماركس)) شرۆڤه كارێكی مه‌زنی مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه، به ڵام ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كه‌ی دا جێگای ڕه‌خنه لێگرتنه له‌وه بریتیه، كه چاره‌سه‌ری پێشكه‌ش كردووه !
هه‌مان ڕه‌خنه‌ی ئه‌و ده‌مه‌م ڕه‌خنه‌كه‌ی ئێستامه سه‌باره‌ت ئه وبیرمه‌ندو فیلۆسوفانه‌ی كه پێیان وایه چاره‌سه‌ری ماركس، ئیكسیری ده‌ردوو دوی ئه‌م زه‌مانه‌یه!
له‌ڕاستیدا زۆر فیلۆسوف و بیرمه‌ندا كه له سایه‌ی ده‌رده‌كۆرۆنادا هاتوونه‌ته‌وه ئارو په‌نایان بردۆته‌وه به‌رفه‌لسه‌فه، له‌وسۆنگه‌یه‌وه گفتوگۆیان گه‌رم كردۆته‌وه كه گوایا ماركس، یان فه‌لسه‌فه چاره‌سه‌ره ی پێیه. منی بێ سه‌رو سه‌ودا كه به‌كوردی بیرده‌كه‌مه‌وه و هه‌موو ژیانم بۆ دامه‌زراندنی پرَۆژه‌ی ((بیركردنه‌وه به كوردی)) ته‌رخان كردوه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌م و پێم وایه چاره‌سه‌ر به‌شێكه له میتافیزیك و درۆ و ئه‌فسانه‌یه !
ساڵانێكی زۆر خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ پرۆَژه‌گه‌وره‌كه‌ی ((پیره‌مێرد)) فیلۆسۆفی كورد ته‌رخان كردووه كه‌په‌نده‌كانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵه سه‌باره‌ت به((شێوازی ژیان))، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ئاین ومیتافزیكای تێپه‌ڕاندووه و هاوتای زانستی ژیاریه، به هه‌موو واتا نوێگه‌ریه‌كانیه‌وه و له‌پوچی ونه‌زانی ئێمه‌وه‌یه كه په‌یمان به بایه‌خ و قوڵی نه‌بردووه !
سه‌رنجی قوڵی ئه‌م په‌نده بده ؛
ئه‌وه‌ی ڕازی بوو به‌و شك وبه‌ته‌ڕ
ناویان لێناوه پاشای به‌حر وبه‌ڕ!
له‌ڕاستیدا جگه له شاندانه به‌ركێشه‌و گرفت، جگه له قایل‌بوون به‌وه‌ی ئێمه كێشه‌مان هه یه، هیچ چاره سه‌رێكمان نیه.
به‌بێ شان دانه به‌ر كێشه‌و گرفت و هه‌ڵكردن له گه‌ڵ ئازار‌و نه هامه‌تی دا، مرۆڤ بوون واتای نیه !
چاره‌سه‌ر نیه ، جگه له شان دانه به‌ری گرفت ونه هامه‌تی ، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رنیه ، ئه‌وه خه‌بات وبه‌هاداری بوون وژیانی مرۆییه، ئه‌مه‌ش گێلیه‌تیه، گه‌وجی وگێلیه‌تیه كه والێكی بده‌ینه‌وه ،ناكرێ جیهان باش بكه‌ین وچاكتری بكه‌ین و به‌ها وواتاداری تێدا بدۆزینه‌وه!