به‌شی شانزه هه‌م
خراپترین جۆری سه‌وداو ومامه‌ڵه‌له‌كردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ چمكی (( هیوا )) دایه.
زۆرێك تاوده ده‌نه خۆیان، هه‌رچی هه‌یه‌و نیه به چرای ئومیدو هیوادا هه‌ڵی ده‌واسن!"ئێستا هه‌رهیچ نیه، ئاینده پڕ دره‌وشاوه‌ییه"
نۆستۆلۆجیاو گه‌ڕانه‌وه‌ش له ده‌ردودوه ئایدۆلۆجیه‌كانی سه‌رده‌مه، ((یوڤال نۆح هه‌راری)) مێژوونووسی ئاینده‌یی له‌وتارێكی دا جوان گوزارشت له‌م پاشه‌كشه ئایدۆلۆجیه ده‌كات كه خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر نائومێدبوون به‌ڕه‌وتی ئێستای ته‌كنۆلۆجیاو ڕه‌وتی لیبرالیزمدا، چۆن بێ هوده بۆچاره‌سه‌ری ئاینی ومیتافیزیكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه!
من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وو هاوڕایانی دا داكۆكارێكی سه‌رسه‌ختم له‌وه‌ی كه خراپی ئێستا به‌وه چاره‌سه‌رنابێت،كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو،به‌تایبه‌تیش مه‌به‌ستم له ((ڕابردوو)) ئاین و میتافیزیكایه، به‌ڵام سه‌رسه‌ختانه‌ش تێده‌كۆشم و باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه مێژوو و ڕابردووی ئه‌زمونی ماریفی بایه‌خداره‌و دورنیه تمونه‌ی ئه‌زمونی ((شێوازی ژیان)) له‌ڕابردوودا به‌هێند وه‌رنه گیرابێت و بۆ ئێستا‌و ئاینده ئه‌و ئه‌زموونه سودی زۆری هه‌بێت.
هیوا پڕگرنگه، به‌بێ بوونی هیوا، واتاداری ژیان بایه‌خی نیه.
(( مارك مانسۆن )) كتێبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به (( هیوا)) یه‌و به‌ناونیشانی ((وێرانه))یه، له‌مانگی پێشودا چاپێكی نوێم له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی به‌غدا له‌گه‌ڵ خۆم هێنایه‌وه بۆ كوردستان،كۆڵی به‌م چاپه نوێیه دڵخۆشبووم، له فڕۆكه‌كه‌دا ئامبازی خوێندنه‌وه‌ی بووم، چیرۆكێكی گرنگ له وكتێبه ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌وده‌لێت
"باپیره‌یه‌ك م هه‌بوو تا مرد نه‌ده‌چووم به‌ده‌نگیه‌وه، سه‌روسه‌وداشم له‌گه‌ڵی دا نه‌بوو، به‌ڵام له‌دوای مردنی هه‌ستم به‌غه‌مباری ده‌كرد، بۆیه بڕیاڕم دا له‌مه‌ودوا هه‌ركارێك ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتووبم تێیدا، بڵێم باپیرم چاوی له سه‌رمه‌و به‌یادی ئه‌وه‌وه شتی باش ده‌كه‌م ))!
ده‌شێ بۆخه‌ڵكێكی زۆر قسه‌ی واشتی پڕپوچ بێت، به‌ڵام ئه‌مه لای من واتای گرنگی هه‌یه!
چۆن هیوا دروست ده‌كه‌ین؟ له‌ناو ئه‌م هه‌موو نائومێدیه‌دا چۆن به‌ها ده‌هۆنینه‌وه‌و و بره‌و به‌واتا ده‌ده‌ین ؟!
خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌بوون به‌درێژی مێژوو بیروباوه‌ڕی ئایدۆلۆژی و ئاینی وفه‌لسه‌فیان هه‌بووه، به‌ڵام بوونه‌ته مایه‌ی نا ئومێدی وده‌ردو كه‌سه‌رو شكست، هه‌شبوون پیان وتوون كه‌ڕه‌واڵه‌و په‌راوێزنشین وبێ سه‌روسه‌ودا، به‌ڵام شێوازێكی ژیانی ساده‌و ساكاریان هه‌بووه و له‌سایه‌ی ئه‌وه‌دا گوزه‌راندوویانه‌و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س لێان ئاگاداربێت ژیانێكی پڕواتایان به سه‌ربردووه!
له‌من بپرسیت كێ براوه‌یه ده‌ڵێم "ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نگ واتای بچوكه‌وه‌ن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی هیوایان به شتی پڕپوچ هه‌ڵبه‌ستووه".
به‌ڵێن و وا ده‌ی زۆر، زۆرترین پڕپووچی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ هیوادا وانه‌یه‌كی ژیاری گرنگه‌و ئێمه نابه‌كام وه‌ری ده‌گرین.
ساڵانێكه سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ی كتێبی (( شۆَڕش، یان گۆڕانكاری؟!)) یم، چواربه‌شم ته‌واوكردووه وبه‌شی پێنجه‌می زۆرپه‌یوه‌ندی به ئاینده‌و داهاتوو هیواوه هه‌بوو، ئه‌م ده‌رده كۆرۆنایه داهات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر قاڵتربم و ئه‌گه‌ر ئاو له‌دووی بێڵم هات به ئه‌زمونێكی قوڵتره‌وه به‌شی پێنجه‌م ته‌واو بكه‌م و كتێبه‌كه به‌ته‌واوی به‌رچاوی تۆی خوێنه‌ربخه‌م.
كه‌سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی كتێبی ((شۆڕش، یان گۆڕانكاری بووم)) بۆم ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی شۆڕشگێڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چه‌وت وچه‌وێڵ سه‌روسه‌ودا له گه‌ڵ چه‌مكی (( هیوا )) دا ده‌كه‌ن!
خراپترینی هه‌موو خراپه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه به‌ڵینی ئه‌وه ده‌به‌خشنه‌وه، گوایا به‌هاردێننه سه‌رچۆكان و هه‌مووان ده‌به‌نه سه‌ر كانیاوی به‌هه‌شت، به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌نه پڵپڵه‌و خۆشنوودی به‌به‌به‌رۆكی بوونه‌وه، وه‌ك گه‌ردانه هه‌ڵده‌واسن ـ
به‌ڵێنی گه‌وره‌و ئومێدی گه‌وره وهیوای زۆر، ده‌ره‌نجام نائومێدی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه!
ئه‌گه‌ربمه‌وێت سه‌رنج تۆماربكه‌م ده‌بێت هه‌ربه‌ته‌نها ڕه‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی گوتاری حوكمڕان نه‌بم، به‌ڵكو گوتاری ئۆپزسیۆنیش به‌رتیغی ڕه‌خنه بده‌م.
بڕوانه له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی دا، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئۆپزسیۆن بوون سه‌ربه كلتوری ((ئیخوان موسلمین)) نن. ئه‌مانه عه‌یامێكه دژ‌و پێچه‌وانه‌ن، هه‌رچی هه‌یه‌و نیه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كه دێنه كایه هه‌رنازانیت چیان ده وێت؟!
به‌ڵێنی گه‌وره‌و مه‌زن ،هه‌رهیچی لێ سه‌وزنابێت، بڕوانه ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت "جوانترین وباشترین و گرنگترین دێنمه كایه"، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت "به‌هه‌شتان بۆچێ ده‌كه‌م" چۆن له‌هه‌مووان زیاتر له‌دۆزه‌خی نائومێدی وبێ هیوایی نزیكترمان ده‌كاته‌وه!
بۆیه باسی به‌هاری عه‌ره‌بی وسه‌روسه‌ودای شۆڕه‌كانیم وروژانده‌وه ،چونكه هه‌موویان ئومێدیان ده‌به‌خشی و هیوایان سه‌باره‌ت به‌ئاینده ده‌هۆنیه‌وه، به‌ڵام ئێستا كاتێك گفت‌و گۆله ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كه‌یت كه‌هیوای زۆریان هه‌بووه، خۆزگه به‌ڕابردوو ده خوازن !
من خۆم له‌وانه نیم خراپی ئه‌م ڕۆژگاره وام لێ بكات بڵێم، به‌چۆكدا بێم و به‌باڵای ڕابردوودا هه‌ڵبده‌م و بۆی بلاوێنم و بیهۆنمه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌م كه لایه‌نگری ئه‌وه‌م باش له ئێستا تێبگه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا په‌شیمان نه‌بینه‌وه‌و و فرمێسك بۆڕابردوو نه‌ڕێژین.
زۆربه‌داخه‌وه‌م كه له‌زه‌مانی ده‌رده كۆرۆنا دا گه‌وره‌ترین بیرمه‌ند وفیلۆسوفانی سه‌رده‌م، له‌وانه‌ی كه‌به هه‌ق وحسابی بازاڕ، منی كوردی بێسه‌رو سه‌ودا سه‌رم به‌تۆزی چمكی كه‌واكه‌یان ناگات، بۆڕابردوو ده‌گه‌رێنه‌وه، ڕاسته ئه‌وان بانگی ئه‌وه ناده‌ن كه هیوای ئێمه له ئاین و میتا فیزیكادایه، به به‌ڵام زۆرپه‌ڕگیرنین بۆ ئه‌و زانسته‌ی كه هه‌موو هیووای مرۆڤایه‌تیه‌و پابه‌ندی ئاكاری به‌رزی مرۆییه!
با بێ ویژدان نه‌بم و به بێ ئاگاش له قه‌ڵه‌م نه‌درێم، كه‌سانێك هه‌ن له بیرمه‌ندوو زانایان داكۆكی له‌م بیر‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن.
هیوا وه‌هم و ئه‌فسانه نیه، هیوا دروست ده‌كرێت چونكه، به‌هاو واتایه و خوڵقێنرانه‌یه، چرای بوونی پێوه هه‌ڵده‌واسرێت.
ئه‌وه‌ی وام لێده‌كات سه‌باره‌ت به ئاینده به هیوابم ئه‌وه‌نیه كه به ته‌نها، زانست ده‌یباته‌وه، ئه‌وه‌ی نائومێدیشم ده‌كات ئه‌وه‌نیه وه‌هم و خورافه‌و ئاین و میتافیزیكا باڵاده‌ست ده‌بن ،ئه‌وه‌ی وام لێده‌كات به‌رده‌وام بم ئه‌وه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوانه دا ورده‌و ورده خه‌ڵكانێك دێنه سه رئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه هیواله ((شێوازی ژیان)) دا بدۆزنه‌وه . من به‌مه خۆشنوودم كه ده‌زانم ڕه‌گ ورێشه‌ی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی ژیان به كوردی زۆرده‌وڵمه‌نده و منیش له هه‌مووان زیاتر لێی نزیكتربوومه ته‌وه.
خه‌نی له‌وانه‌ی كه ئوستادی پێشڕه‌وی منن و له مه نزیك بوونه‌ته‌وه، خه‌نی له‌من به‌دوای ئه‌واندا شوێن پێهه‌ڵگرم و خه‌ریكه نزیك ده‌بمه‌وه .
چیرۆكی هیوا، سه‌باره‌ت شێوازی ژیانه و زۆری ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی ئه لف وبێكه‌ی بهۆنینه‌وه.