نۆ مانگ پێش ئێستا له هه‌وڵێكی نیشتمانی چاكه خوازانه دابووم. له گفتوگۆدا یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان كه هیچ گومانم له نیشتمانپه‌روه‌ریه‌تیه‌كه‌ی نیه وتی "ئه‌م ئه‌زمونه‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وده‌بینه ئاردی ناو دڕك و،جیهانیش پێمان ده‌ڵێت كورد ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن" ڕوی پرسیاری له‌من كردوو وتی "به‌ڕای تۆ بۆچی وامان به‌سه‌رهات؟!"
ئاخێكم له‌تونی قوڵی ده‌رونه‌وه هه‌ڵكێشاو ئاوه‌ها وه‌ڵامم دایه‌وه:
ئیماره‌تی بابان دووسه‌دو په‌نجا ساڵ حوكمی كرد، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو جلخواره‌كان كه‌سێكیان هێناو له شوێن ئه‌ومیرانه كردیانه قایمقامی سلێمانی !
خاتو ((بلاسخارت)) نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌گوێی ده‌سته‌بژێری سیاسی كوردستانی دادا ووتی "به‌ته‌مانه‌بن تا سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌تان بۆبمێنێت))، هیچی نوێ نه‌خستۆته سه‌رئه‌و قسانه‌ی كه ئێمه له ساڵی 1991وه ده‌یكه‌ین.
وه‌ڵامه‌كه‌ی من بۆئه‌و سه‌ركرده سیاسیه له‌م گوزارشته‌ی خواره‌وه‌دا چڕده‌كه‌مه‌وه :
وڵات به خوێنده‌وارو به دانشمه‌ند وئه‌قڵ بونیات ده‌نرێت،ده‌وڵه‌تمه‌داری پرۆسه‌یه‌كی فیكریه، به چه‌ك وخێڵ وپاره ویاری هه‌واڵگری چێ نابێت!
نیوه‌ی ته‌منم داگیركاری به‌عسیه‌كان بردیان، نیوه‌كه‌ی تری ته‌مه‌نیش ئه‌م مۆدیله له سیاسی وسه‌ركرده‌یه بردیان، كه من هه‌رگیزگومانم له نیشتمانپه‌روه‌ریان نیه و، هه‌رده‌م كێشه‌م له گه‌ڵیاندا ئه‌وه‌بووه، كه ئه‌وان پێیان وابووه، ده‌توانن به‌بێ په‌نابردنه به‌رئه‌قڵ و، به‌بێ سه‌روه‌ری بیركردنه‌وه‌و، به بێ خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و، به پشتیوانی فاكته‌ری ده‌ره‌كی وهیمه‌تی زۆرینه‌ی نه‌خوێنده‌وارو خێڵه‌كی ونه‌ریته‌وانی ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی باو، سه‌ربكه‌ون!
ڕۆژگاردێت و ده‌ڕوات، لۆجیكی ئه‌وان واده‌رده‌كه‌وێت سه‌رده‌كه‌ون و، لۆجیكی من و چه‌ندین سه‌ده له‌وانه‌ی من خۆم به میراتگریان ده‌زانم و وئه‌هلی خوێندنه‌وه‌وكتێب و خامه‌و قه‌ڵه‌م و بیركردنه‌وه‌و بیروباوه‌ڕن واده‌رده‌كه‌وێت، ده‌دۆڕین وپشتمان له‌زه‌وی ده‌درێت!
بیرمه‌ندی مه‌زنی كورد مامۆستا ((مه‌سعود محمه‌د)) له‌كتێبۆچكه‌یه‌كی دا سه‌باره‌ت زمانی كوردی كه له ژێرنێزه‌ی به‌عسیه‌كاندا نووسیویه‌تی ده‌ڵێت
" هه‌مه‌دانمان له‌ده‌ست دا، خاكی زۆرمان له ده‌ست دا، به‌ڵام گره‌وی زمانمان برده‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌مانه‌ونیمانه‌و سه‌روسامانمانه، ئه م زمانی كوردییه"!
ئێمه وه‌ك كورد كه ماوینه‌ته‌وه، به‌هێزبووین و نه‌تواونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه كلتور‌و فه‌رهه‌نگ وزمانمانمان هه‌یه.
داخم ناچێت كه بڵێم له سی ساڵی ڕابردوودا،ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دا به‌رامبه‌ر به فه‌رهه‌نگ و كلتورمان كراوه، نه ڕۆم و نه‌عه‌جه‌م و نه به‌عس كاری وایان پێ نه‌كردووین !
من له باوانمه‌وه له هاوشاریانی سلێمانیم، نه‌سل ونه‌سه‌بم به‌شێكی له‌م شاره‌دایه، له‌م ماوه‌یه‌دا له گفتوگۆیه‌كدا ڕایه‌كم ده‌ربڕی، زۆریان هاندام بیكه‌م به نووسین، وا لێره‌ده‌دا به چه‌ند دێرێك گوزارشتی لێ ده‌كه‌م .
"دوژمن و داگیركه‌ران باكیان به‌وه‌نیه ئێمه ئاپارتمان دروست ده‌كه‌ین و شه‌قام ڕۆشن ده‌كه‌ینه‌وه و دیوه‌خان گه‌رم ده‌كه‌ین وكه‌یف و سه‌فا ده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌مانه هه‌مووی شتی ڕواڵه‌تین و كارله سه‌رفه‌رهه‌نگ و كلتورمان ده‌كه‌ن،ئه‌وان كه سلێمانی ده‌كه‌نه ئامانج و كارله‌سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن فه‌رهه‌نگ و كلتور‌و زمانمان ده‌كه‌نه ئامانج ، كه پیلان له سه‌ر سلێمانیه، پیلان له سه‌رشاندو كلتور‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه هه‌یه ، به‌ڕاستی ئه‌وان براوه‌و ئێمه دۆڕاوین"!
ده‌یان هه‌زارساڵه سه‌نگه‌ری مانه‌وه‌ی ئێمه كلتور‌و فه‌رهه‌نگ وزمانمانه ، تایبه‌تمه‌ندی سروشتی بوونی خۆمان پاراستوینی، پوچنوێگه‌ری سیاسی كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكدا كه بایه‌خ به ئه‌قڵ وبیركردنه‌وه نادات، كوردبوونی ئێمه‌ی دووچاری قه‌یرانێكی مه‌زن كردووه!
هێندێك ڕوداوی دراماتیكی كه‌له ناوچه‌ی سلێمانی ڕوی دا بیره‌وه‌ری منی خرۆشاند بۆئه‌وه‌ی سه‌رتاپا دیمه‌نكه بخوێنمه‌وه.
به‌ره‌به‌یانێك كوڕه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی په‌لاماری ئامۆزاكه‌ی خۆیاندا و قه‌ڵه‌مڕه‌وه گریمانه‌یه‌كه‌یان بچوك كرده‌وه كه ده‌ركه‌وت، سۆشیال‌میدیا ته‌فره‌ی دابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌زانی جیاوازی له‌نێوان جیهانی ڕاسته‌قینه‌و جیهانی گریمانه‌یی دا بكات، بوو به په‌ند !
له ڕاستی دا ئامۆزا دۆڕاوه‌كه، دۆِڕاوترنیه له ئامۆزا براوه‌كان ، چونكه هه‌ردوولا دۆڕاوسه‌ركه‌وتووی گریمانه‌یین ، دۆڕان وسه‌ركه‌وتنی ڕاسته قینه گریمانه‌یی نیه وله سه‌رئاستی ژیانی ریاڵ و واقعدا به‌رجه‌سته ده‌بێت !
جارێكیان سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ناو چه‌ند كه‌سێكدا ڕوی ده‌می كرده‌م من وپرسیارێكی لێكردم و وتی:
"ئه‌و ڕۆژگاره‌ی تۆله ڕۆژنامه‌ی ((كوردستانی نوێ)) ده‌تنووسی نه‌ك هه‌ر ڕۆژنامه‌كه پڕفرۆش بوو، به‌ڵكو كتێب فرۆشه‌كان ده‌یانووت وتاره‌كان كۆپی ده‌كه‌ین و جارێكی تر ده‌یان فرۆشینه‌وه، ئه‌ری به‌ڕاست ئێستا بۆچی ڕۆژنامه‌كه‌وه‌های لێقه‌وماوه" ؟!
وتم "جه‌نابی سه‌رۆك، ئێمه كه له‌وێ ده‌مانووسی نووسه‌ربووین، ئێستا چایچیه‌كان بوون به نووسه‌ر"!
سه‌رۆك وتی "مه‌كسیم گۆركی پێڵاوی بۆیاخ كردووه وبۆته نووسه‌ر"
منیش وتم " جا خۆ من خۆم عه‌یامێك شاگرد ته‌نه كه‌چی بووم ، به‌ڵام ئێستا نووسه‌رم"!
ده‌بێت نووسه‌ربیت كاری تربكه‌یت ، نه ك كاری تربكه‌یت و بت كه‌ن به‌نووسه‌ر!
مه‌به‌ست له‌وه‌بوو بڵێم "هه‌موو كار‌و پیشه‌یه‌ك، هه‌موو پله‌و پۆستێك ده‌بێت بۆئه‌وانه‌بێت كه تێیدا شاره‌زاو كارامه‌ن"
كه له گفتوگۆكه بووینه‌وه یه‌ك دوانێك وتیان"كوره ئه‌وه تۆچیت كرد، گوایه پیاوی ئاقلیت و ئه‌و بێ ئه‌قڵیه چی بوو، له ڕاستی ئه‌و سه‌رۆكه‌دا كردت ووات وت "؟!
وتم "ئێوه هه قتان نه‌بێت، ڕۆژێك دێت، ئێوه‌ش ئه‌م قسه ڕه‌قه‌ی من دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كاروا ناگوزورێت و ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌شتێك ده‌زانێت، كه‌سێك نه خرێته جێگاكه‌ی كه‌لێی نازانێت"
ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئه‌وه‌ی دوو گوێچكه‌ی هه‌یه‌و هێشتا هه‌ستی بیستنی ماوه، گوێ له قسه‌ی ره‌ق و خه‌مخۆرانه بگرێت و بزانێت ئاوهاو به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا بڕۆین دووچاری شكستێكی گه‌وره ده‌بین!
باشی قسه‌ی ڕه‌ق و ناقۆڵا ئه‌وه‌یه كه‌دڵسۆزانه‌یه، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئه‌وه‌ن درۆبهۆننه‌وه ماڵمان وێران ده‌كه‌ن !
ده‌وڵه‌تمه‌داری و بونیاتنانی وڵات به فه‌رهه‌نگ و كلتوربایه‌خدان به پرۆژه‌ی بیركردنه‌وه چێ ده‌بێت،نه‌وه‌یه‌ك بیانه‌وێت پیان بوترێت سه‌ركرده، ده‌بێت پڕقوڵ بن وكتێب بخوێنه‌وه ، واناكه‌ن ده‌بن به په‌ندو، ئێمه‌ومانان كه مێژوو ده‌نووسینه‌وه، گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ین .
((حه‌مدی)) گه‌وره‌ترین ڕۆشنبیری زه‌مانی خۆی بوو، هه‌رده‌م به‌تفه‌نگێكه‌وه ده‌رباری ئه‌زموونی حكومه‌تی ((شێخ مه‌حمود)) بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌گری ئه‌وپرۆژه‌یه بووه .زۆری كردووه و كه‌می بۆنووسراوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت خه‌ڵك پڕزانیاری بن بۆئه‌وه‌ی له‌ڕیگه‌ی ((حه‌مدی)) یه‌وه زه‌مانی مه‌لیك مه‌حمود بخوێندنه‌وه .
بۆخوێندنه‌وه زۆرشت هه‌یه بیڵێین ، كه‌مترینیان ئه‌و شیعره‌ی حه‌مدیه كه‌ده‌ڵێت :
وه‌ك تریشقه ئاگر ئه‌گرن هه‌وری ره‌حمه‌ت ناگرن
ئه‌ژده‌ها ده‌گرن به‌قه‌د دێوێك وعیبره‌ت ناگرن
من له داخی میلله‌تی كورد له‌ت له‌ته جه‌رگ و دڵم
سه‌ركه ئه‌گرن بۆ كوته‌ك داوێنی ده‌وڵه‌ت ناگرن!