هەواڵ و کۆمێنت

بەرزان عوسمان

 „GEH' IN DEIN SCHWEINE-LAND ZURÜCK"

Polizist beleidigt Mann rassistisch

بگەرێرەوە بۆ وڵاتە بەرازەکەت،

پۆلیسێک بە وشەی

نەژادپەرستیی سوکایەتیی بە بێگانەیەک دەکات،

 

Polizeipräsident: „Ich versichere Ihnen, dass

mich die Videosequenz betroffen mach"

فەرماندەی پۆلیس :”

  بۆتان دوپاتدەکەمەوە  ئەو گرتە ڤیدیۆیە کاری تێکردم .

 

دوێنێ دوای بڵاو بونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ،کە نازانرێت چ کات و رۆژێکە و ئەفسەرێکی پۆلیس لە شاری گیسن (   Gießen)سەر بە هەرێمی  هیسن  Hessen ی دۆیچلاند(ئەڵمانیا)، بە وشەی نەژاد پەرستیی سوکایەتی بە پیاوێکی  بێگانە دەکات و پێی دەڵێت "بڕۆ لاچۆ و  بۆ دەرەوە ،دەنا خۆم ناگرم ،بڕۆرەوە بۆ وڵاتە بەرازەکەت” ، بێرند پاول  فەرماندەی پۆلیسیش لەگەڵ بێزاریی خۆیدا. لە ئاست ئەو قسانە ، رایگەیاند "ئەو گرتە ڤیدیۆیە کاری تێکردم ".

ئێستا پۆلیس ئەفسەرەکەی ناسیوەتەوە و بەدوای ئەو هاوڵاتییەدا دەگەڕێت  تا سکاڵا تۆمار بکات ،پۆلیسیش ئەرکە قانونییەکانی خۆی بەرامبەر ئەفسەرەکە جێبەجێ بکات .

پاول ئەوەیشی رونکردەوە بارودۆخەکە هەرچۆنێک بوبێت ،  ئەو جۆرە قسانەبەهیچ جۆرێک قبوڵ و پەسەند نییە، دیارە دواتریش راستییەکان بە جوانیی روندەکرێنەوە

تا ئێرە هەواڵەکە بو .

کۆمێنتەکە ئەوەیە ، ئەو ئەفسەری پۆلیسە  تەنیا بەقسەیەک کە بۆنی رایسسیزمی لێ دێت  ،کەوتۆتە ئەو گێژاوەوە ، دامەزراوەی پۆلیس بەدوای کەسەکەدا دەگەڕێت تا سکاڵا تۆمار بکات ،بۆ ئەوەی پۆلیس کاری  قانونی خۆی بکات ،تادەستور و قانونەکان پێشێل نەکرێن .

من ناڵێم با عێراق و هەرێمی کوردستان  وەک دۆیچلاند بن ،بەڵام با لانی کەم شتێکی زۆر کەم لە فەرهەنگ و کلتوری پۆلیس ، ئاسایش وهێزە ئەمنییەکانی تر لەوان بچن .تا روداوی شەق و تێهەڵدانەکەی رۆژی دوشەممەی دادگای گەورەی سلێمانی و ئەوانی رابردو دوبارە نەبنەوە  .

 بەهۆی دیمەنی قێزەونی لەو جۆرە و رەفتاری ئەفسەر و پۆلیس و ئاسایشێک هەمو ئەو هێزانە بەراورد نەکرێن بە سەربازانی سەدام حسێن و جاش و جەیشی شەعبییەکان  ،لە هێزێکی قانون چەسپێنەرەوە نەبنە سەرکوتکەر و داپڵۆسێنەر .

با ئەو هێزانە قانون بە حوکمی جلوبەرگی رەسمییان ،بە حوکمی رەفتار و هەڵسو کەوتی قانونیی و رەسمیی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن ،نەک بە ئارەزو و میزاجی خۆیان کە توڕە کران ئیتر  کۆنترۆڵ لەدەست بدەن . تەنانەت لە ئێران و تورکیای دراوسێش پۆلیس زۆر بە ئەعسابی ساردەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکان دەکەن ، بەندە  هەڵس وکەوتی پۆلیسی هەردو وڵاتم بینیوە کە هیچ خۆیان تێک نادەن بە (نەمیشیە ،ئۆڵماس) کۆنترۆڵی بارودۆخەکە دەکەن .لە کاتی ئاشوب و پاشاگەردانییەکانیشدا لە چوار چێوەی ئەو قانونەی بۆیان دانراوە  و رێگەیان پێدراوە،بەگژ ئەو کەسانەدا ئەچنەوە کە هێرش دەکەنە سەریان یا رێگەی هاتوچۆی خەڵک و جادەکان دەگرن .

لە ئەوروپا و ئەمریکای شارستانیی و مەدەنییەتیش ئەوە هەموان دەزانین کە چۆن بە وردیی ودیقەت پۆلیس  قانون ئەچەسپێنن(دیارە لەوێش شت روئەدات بەڵام زۆر کەم(.

لەو روداوی شەق تێهەڵدانە لە مرۆڤێک  لە بینای دادگا زۆر نیگەرانیی تر بەبیرمان هاتەوە ، هەمو بەتوندی  مامەڵە لەگەڵ روداو و حاڵەتەکاندا دەکەین .

 

دادوەرەکان بە توڕەو تڕۆکی و بەفیزەوە قسە دەکەن تەنانەت لەگەڵ شایەتەکانیشدا چ جای تۆمەتبار .

پیاوانی ئاینیی سەر بە مەدرەسە جیاجیاکانی هێزە ئیسلامییەکان بە توندی قسە بە ژیانی مەدەنیەت ئەڵێن ،مێرد و باوک  و برای ژنان و کچانی بێحیجاب،بەر نەفرەت و جنێوی ناشرین دەدەن تا رادەی فتوا دان بۆ کوشتنیان ،بێ ئەوەی کەس بوێریی هەبێت رایان بگرێت!

لەسەرەی نان وەرگرتندا یەکتر دەکوژن !،لە رێگەو بان  بەتیژڕەوی و بە مێشکی گەرم و توڕەییەوە ئۆتۆمبیل لێدەخوڕین !، ئەوەش لەوێ بوەستێت کە پێشنیاز بۆ حکومەت و پەرلەمان دەکرێت هەر بە زمانی شەق و توڕەیی وەڵام دەدەنەوە!خۆ حزبەکان هەر هیچ کەس ناتوانێت بڵێت فڵانە حزب و فیسارە جوڵانەوە  گەردو تۆزی گەندەڵیی ،نادیمکراسیی،کەللەرەقیی ،موزایەدە لە خۆتان بتەکێنن!

هەموان بەزمانی شەق و توندوتیژیی و توڕەیی مامەڵە لەگەڵ یەکتر دا،مامەڵە لەگەڵ  پێشهات و بارودۆخەکاندا دەکەن ،با کەمێک بەخۆدا و بە مامەڵەی پۆلیس و ئاسایش یشدا بچینەوە ،تا ئابڕو بردنی تر نەبینینەوە  .


16/06/2022



وتارەکانی تری نوسەر