ئیسلامییەکان ھەر خۆیان ھەڕەشەی سەرەکیین لەسەر ژیانی سیاسیی‌و مەدەنیی

بەرزان عوسمان

ھەفتەی  رابردو لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی کوردستاندا لەکاتێکدا پەرلەمانتارێک  قسەی  بۆ  میدیاکان دەکرد  پەرلەمانتارێکی ریشداری سەر بە تاقمێکی  ئیسلامیی( کە  بۆ نەگبەتیی  و کڵۆڵی  گەلەکەمان  لەترسی ئەوەی  خەڵکی زیاتر  کۆمەڵکوژ نەکەنەوە  وەک  خێڵی حەمە، بەشداریی  پرۆسەی سیاسییان پێ ئەکرێت)، وەک  پیشەی  ھەمیشەییان بێ روخسەت وەرگرتن، دەستدرێژیی  کردە  سەر  مافی ئەو پەرلەمانتارەی تر و ،قسەکەی  پێ بڕی  وەک ئەوەی ھەر ھەق لای خۆی بێت و   بە ھەمان  ئسلوبەکەی   (حەماس  و حزب اللە و کەتایبی سەید شوھەدا و ....ھتد)  خۆی  بە مەزڵوم و غەدرلێکراو نیشان دا  گوایە  پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سەوز   و خاوەن نەریت  و  مۆراڵی مەدەنیی    ھەڕەشەی  لێکردوە. کەگوێم لە قسەکانی ئەو ئەندامەی  جەماعەتی ئیسلامیی گرت ،لەلایەک  پێکەنین ،لەلایەکی  تر  گریانم ھات .پێکەنیم  چونکە  ئەو بە قسەکەی  خۆیدا  دەریخست کە  ئەندامەکەی  فراکسیۆنە  نەیارەکەی  درۆکەی بۆ راستکردۆتەوە کە پێی  وتوە  "عەیبە درۆ مەکە تۆ بە حساب مەلایت" ،چونکە  ریشدارە واعزەکەی  لەمەڕ  پەرلەمان ،    لابردن یا  روخاندنی ئەو بینایەی کە  لەتیف سەلەفیی  خاوەنی  مزگەوتی  بەھەشت  لە سلێمانی  وەک دەستدرێژیی و بە کەڵەگایی   بە ناوی مزگەوتەوە  بە زیادڕەویی دروستی  کردوە  ، ناو ناوە( مزگەوت  روخاندن) .گریانەکەشم بۆئەوەیە کە  دەستبەجێ  دوای  ئەم  ھەڕەشە عاتیفیی و وروژێنەرەی پەرلەمانە  ریشدارەکە  خەڵکی  ساویلکە  چونە سەر دینەکەی  و دەستبەجێ باوەڕیان  کرد  و  پەرلەمانتارەکەی  فراکسیۆنی  سەوزیان  تاوانبار کرد ،دور نییە  حزبەکەی  سەرکۆنەیشی  نەکات  . ئەم  تاقمە  ئیسلامییانە  لە سەرتاسەری دنیای ئیسلام بە ناوچەکەی  خۆشمانەوە  بۆیان لواوە  ھەمیشە بە ناوی  دینەوە   بۆ  جێبەجێبەجێ بونی پیلان  و مەرامەکانیان مەسەلەیەک دێننە  کایەوە  ئەیکەن بە  ھاتوھاوار و  سەرنجی رای  گشتیی  بۆ  خۆیان  مسۆگەر ئەکەن  تا پیلانەکەیان سەر ئەگرێت  . ئەوەتا   قسەی  خێری  ئەو  پەرلەمانتارە  مەدەنیخوازەی  کردوە  بە ھەڕەشە کەوتویەتی " عەیبە  درۆ مەکە  ئەوەی  شارەوانیی  سلێمانی  ئەیکات  مزگەوت  روخاندن نییە "،کەچی ئەم  (بەحساب مەلایە)   کردویەتییە  پڕوپاگەندە و   موزایەدەیەک تا  دەستدرێژییەکەی  لەتیفەکەی  مزگەوتی بەھەشت(  کە  تێرۆریستی تیا  پەروەردە  ئەکرێت)،  سەربگرێت و  دەسەڵاتدارانی  سلێمانی  ناچار بن  و بۆئەوەی وەک بەزمەکانی   پاکستانی  لێ نەیەت!، مل کەچ  بن  و  دەستدرێژییەکەی  لەتیف  سەلەفی  سەر بگرێت .  دەبێت  بەو  کابرایە  بوترێت  نە ئەو پەرلەمانتارە ،نەحزبەکەیشی   زاتی  ئەوەیان نییە ھەڕەشە لە تۆ و نمونەکانی تۆش بکەن ، زۆر نەرمن بەرامبەرتان و شارێکی  وەک سلێمانیان بۆ تەخت کردون ئێوەش کردوتانە،بە   ئەفغانستانی  تاڵیبان . ئەوە  ئێوەن  کە   لە ژێر عەبای دیندا  ھەزار  ناوتان  لەخۆ ناوە وھەزار  چەشنەن ،   ھەڕەشە لە ژیانی مەدەنی ئەکەن ، بێ سڵەمینەوە  بەگژ  ھەر دەنگێکدا دەچنەوە  و ریسوای  ئەکەن  کە  بچوکترین رەخنە  لە  دەقەکانی  دەستور  وشەریعەتەکەتان بگرێت ، ئەوە ئێوەن بۆ رێگرتن لەھەر  جوڵەیەک کە  لە بەرژەوەندییەکانتان بدات  ،بۆ،تۆقاندنی  خەڵک  و نیشاندانی  ھێز ، لەسەر جادە  سەفی نوێژکردنی رێویانە و   ئیعلامیی  ئەبەستن و ھاتوچۆ و ژیان لەخەڵک تێک  ئەدەن  ، ئەوە  ئێوەن  ھەڕەشە ئەکەن و   مەرامتانە  دیموکراسیی  بکەنە  بەردەبازێک  بۆسەپاندنی بیری وشک و ژەنگاویی  سەدەکانی ناوەڕاست  لە سیستمی  پەروەردە دا دوای ئەوەی   لە زانکۆ  و کەرتی  تەندروستیدا  باڵادەستبون(لە کاتێکدا  ھەرگیز  بڕواتان  بەدیموکراسیی نییە ). ئەوەئێوەن ھەڕەشە ئەکەن لە  ئیسلامی کوردەواریی و جنێو  بە عەلامە و موفکیرەکانی  کورد ئەدەن و لەجیاتی کاک ئەحمەدی  شێخ ،مەلای گەورە ،  نەجمەدین مەلا ، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، شێخ محمد قەرەداغیی (خەتیب ی سلێمانی)،سەدان زانای تر ،تێرۆریستەکانی وەک سەید قوتب ،حەسەن بەنا، قەرزاویی ،ئەنەسی کوڕی مالک ، بن لادن و ئەبوبەکر بەغدادیی   و مەدخەلی و کێ و کێ بسەپێنن و بیان کەن بە سیمبول. لە ھەموی  سەیرتر   قسەکەی  کۆتایی  ئەو  پەرلەمانتارە ریشدارە  بو کە  وتی  ئێمەمیراتگری  سەدام نین  !  ئەو قسەیە  زۆر جێی گاڵتە جاڕییە ، ئەوە ئێوەن  تا ئێستاش   رەحمەت  بۆ رۆحی ئەو دیکتاتورە  خوێنمژە ئەنێرن ،ئەی  ئێوە نەبون لە ھەورامان ،  زەرقاوی  و بەغدادیی و سەدان تێرۆریستی ترتان داڵدە دابو کە ئەمانەتی    سەدام بو لاتان ؟! ،ئەی ئێوە نەبون تادوا ھەناسەش  دەست لەملانی  جند الاسلام و  ئەنساری ئیسلام بون ؟!. ئێوە  زادەی حەملەی ئیمانەکەی  سەدام حسێنن، بۆیە  ھەرکەسێک  باسی سەدام  بکات  ھەق  نیە ئیسلامییەکان  باسی بکەن  . ئەوە ئێوەن  کە فرسەتتان ھێناوە   گەندەڵیی   حکومەتتان  قۆستۆتەوە  (لە کاتێکدا خۆشتان بەشێکن و لە سەد لاوەشەبەقی  گەندەڵیی لە  عەباکانتانەوە دەرکەوتوە)بەڵام بۆ شاردنەوەیان ، بە  ئارەزوی  خۆتان دەستدرێژی ئەکەنە  سەر  ئازادیی  خەڵک  و بە ئارەزوی  خۆتان جنێو ئەدەن  بە خەڵک  بێ  ئەوەی  ھیچ  دەزگایەک  زات  بکات  لێپێچینەوەتان   لەگەڵ بکەن ،ئەوھەمو کەناڵە  دینییە لە زۆنی  سەوز  کە بەوپەڕی  بێ مۆڕاڵییەوە  بەسەر  ئازادیی  مرۆڤ  و پێشککەوتنا  ئەڕشێنەوە  نمونەیەکە ، ھەمو رۆژی ھەینییەک لە مینبەری  مزگەوتەکانی  پێگەیاندنی تێرۆریست  جنێو بارانی ژیانی مەدەنیی و ئەقڵ و فیکر  ئەکرێت ، تەڵاقی  نیوە زیاتری  پیاوانی  کوردتان خستوە ،تۆمەتی بەد رەوشتیی (بەحسابی  دینە ئیخوانیی و وەھابیی و سەلەفیی و چی وچیەکانتان)ئەدەنە پاڵ  نیوە زیاتری ژنان و کچان،   نەک  لێپێچنەوە لەو ھەڕەشە  و دەستدرێژییانەتان ناکرێت ،بەڵکوئەگەر گێلێکی  روناکبیری وەک ئێمەومانان قسەیەک بکەین،  مەراییتان  بۆ ئەکرێت  و لێتان  ئەپاڕێنەوە  کە  ئێوە  زیور نەبن.    ئەوە  ئێوەن  ھەڕەشە  ئەکەن لەوەی کەس بۆی ئەپاڕێنەوە  کە  ئێوە  زیور نەبن.    ئەوە  ئێوەن  ھەڕەشە  ئەکەن لەوەی کەس بۆی  نییە  بە تاقمێکی  وەک  داعش  و ملا  کرێکار و و ھاوبیچمەکانی  بڵێت  تێرۆریست ، بۆ جارێکیش  ھیچ تاقمێکتان  ناوی  داعشتان بە تێرۆریست  نەھێنا .بۆیە  ئێوە  ھەڕەشە  و مەترسیترین گیاندار  و بیروباوەڕن  لەسەر  کوردستان و پرۆسەی سیاسیی وەک چۆن ھێزە ئیسلامییەکان و ھاوشێوەکانی موقتەداوسەدر و قەیس خەزعەلیی  و ئەوانیتریش  لەسەر عراق و پرۆسەی  دیموکراسیی ھەڕەشە و مەترسیین .لە کۆتایی  قسەکانیدا  پارلەمانتارە ریشدارەکەبە دەق وتی" کە پێویستە مەلھا و شوێنی بدرەوشتییەکان  بڕوخێنرێت  نەک مزگەوت" ، ئەم ئیسلامییانە  چەندین ساڵە  ئیدعا ئەکەن کە  کوردستان پڕە  لە  مەلھا و یانەی  شەوانە ،کەچی  دیار نییە  لە کوێن و کێ بەڕێوەیان ئەبات ،تا  باجیان لێ وەربگیرێت ھیچ نەبێت موچەی  مانگانەی حزبەکەی ئەم پەرلەمانتارەو حزبەکەیی  پێ دابین  بکرێت !

11/07/2021



وتارەکانی تری نوسەر