ژنانی کورد و فێمێنیزم

هاوژین زیبا

خەباتی ژنان و هەوڵەکانی ژنان لە پێناو یٔازادی و ڕزگاربوون لە کۆتو بەندی پیاوسالاری مێژوویەکی زۆر دوورو درێژی هەیە بە درێژای ژیانی مرۆڤایەتی و دروستبوونی شارستانییەتەکان ژنان بەرامبەر بە ستەم و توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری بێ ڕۆڵ و کاریگەر نەبوون و بە یٔاسانی یٔەم زیهنیەتە نەیتوانییوە ببێتە کەلتورو سیستەمی کۆمەڵایەتی ژیانی مرۆڤ. لەگەڵ یٔەوەی هەموو دەزگا، سیاسەت، بیرو باوەڕ و یٔایینە تاک خوداییانەی رەوایەتی بەم زیهنیەتە داوە و بەردەوامن، بەڵام هێشتا ژنان لە هەوڵدان دانەبڕاون و هەمیشە کاریانکردووە بۆ شکاندن و راستکردەوەی هەڵەکان کە بەرامبەریان کراون و دەکرێن لە جیهاندا و یٔەگەر ژنانی وڵاتانی ڕۆژیٔاوا بە نموونە وەربگرین، یٔەو بزوتنەوانەی کە لەماوەی سێ نەوەی دوا لەدوای یەک لە دەیەی ١٨٥٠ تا دەیەی ١٩١٠، بوونیان هەبوو، بەگوێرەی بارودۆخی سەردەمەکانیان یٔامانج و پلان و پرۆگرامی تایبەت بە خۆیان هەبوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک سەبارەت بە خراپی دۆخی ژنان. لەگەڵ یٔەوەشدا یٔامانجێکی بنەرەتی هەموو چالاکوانانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە یٔەویش: ژنان دەبێت یٔامانجی خۆیان هەبێت لە ژیانیاندا و توانای بڕیاردان و کۆنترۆڵکردنی خۆیان و ژیانیان لە دەستی خۆیاندابێت. یٔەم داواکارییە سەرەتاییە بنەڕەتیانەی ژنان لەو مێژووەوە کە دەستی پێکردووە تا ڕۆژی یٔەمرۆش کە لە سەدەی ٢١ دا دەژین ناتوانین بڵێین لە بەشێکی بچوکی یٔەم سەرزەمینەشدا ژنان گەیشتبنن بە یٔەو ژیانەی کە سەربەخۆو  یٔازادبن و ژن بوونیان نەبێتە بەربەست لەبەردەم کارەکانیان یان رەفتارو خواستەکانیاندا.

لە هەرێمی کوردستان ژنانێک زۆر ماندوون و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان و باشترکردنی ژیانی ژنان دەدەن وە بەرهەمیشیان هەبووە. بۆ نموونە یٔەوەی کە یٔێستا یٔێمە دەتوانین لە هەندێک ڕووەوە باشتر بژین لە نەوەی پێش خۆمان بەرهەمی هەوڵەکانی ژنانە، نەک یٔەوەی دیارییەکی دەستی پیاوان بێت و بە ژنان بەخشرابێت. لەگەڵ یٔەوانەشدا هەوڵەکانی ژنان بەبێ رەخنە نین و ناتوانین بڵێین کاری زۆر باشکراوە، بێگومان یٔەمەش هۆکاری خۆی هەبووە. بە بڕوای من هۆکارێکی سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ یٔاشنانەبوون بە فێمێنیزم  و چەمکی فێمێنیزم و دروستبوونی کەسایەتی فێمێنیست لەناو ژنانی کوردستاندا.

فێمێنیزم لە كۆمەڵی  كوردیدا نوێیە، وەك چەمك لەلای كورد، چوار دەیەیە كاری پێدەكرێت و پێشتر بە یٔەدەبیاتی سیاسی و كۆمەڵایەتیمان نایٔاشنا بووە. جۆرێك ناتێگەیشتن لەم چەمكە دەبینین، سیستمی پیاوسالاری چەمکی فێمێنیزم وەک فکرەکەی بە بزوتنەوەیەكی دژە پیاو پێناسە دەكات لەحاڵێكدا بەپێچەوانەی یٔەم بیركردنەوەیەوەیە فێمێنیزم دژ بە زیهنیەتی پیاوسالاری و یٔیمتیازەکانی پیاوسالارییە کە بەخشراون بە پیاوان بۆ پەراوێزخستنی ڕۆڵ و کەسایەتی ژنان.

یەکێکیتر ترلە  كێشەكانی بەردەم بزوتنەوەی فێمینیستی لە كوردستان كێشەی تیۆرییە. بەو ماناییەی فێمێنیزم و بزوتنەوەی فێمینیستی لە كوردستان لە هەژاری تیۆریدایە وژنانی کۆمەڵی کوردستان نەیتوانییوە خۆیان وەك بزووتنەوەیەكی گشتگیر و بەهێزی فکری بخەنەڕوو و تەنانەت لەوەش دەترسن بە خۆیان بڵێن فێمینست لەکاتێکدا فێمێنیست بوون واتای ناڕازی بوون بەو ژیانە سەپاوەیە کە ژنان تیایدا بێ ناسنامەو بێکەسایەتی سەربەخۆن

بەشێک بڕوایانوایە مادام فێمێنیزم و قوتابخانە فێمێنیستییەکان بەرهەمی بیری ژنانی ڕۆژیٔاوایە، کەواتە یٔەم بیرۆکەیە ناگونجێت لەگەڵ کەلتورو داب و نەریتی کۆمەڵگای کوردستاندا! کەسانێکیش هەن کە هەر لە بنەڕەتدا پێیانوایە سروشتی ژن بۆ یٔەوە نابێت هەموو یٔەو ماف و دەرفەتانەی پیاو هەیەتی پێی بدرێت یٔەمجۆرە لە بیرکردنەوەش بەشێکی لە یٔاینی یٔیسلامەوە سەرچاوە دەگرێت. جیا لەمانەش کەسانێک هەن کە پێیانوایە مافی یەکسانی ژن لەگەڵ پیاو دژایەتی هەیە لەگەڵ کۆمەڵی کوردستان چونکە یٔاینی یٔیسلام لەم کۆمەڵگایە پێڕەو دەکرێت و داخوازی فمینیستەکان و مافی یەکسانی دژایەتی لەگەڵ هێڵە سەرەکییەکانی دینی یٔیسلام هەیە، چونکە بەبڕوای یٔەوان یٔاینی یٔیسلام هەموو مافێکی یەکسانی بەخشیوە بە ژنان و پیاوان!

یٔەم هۆکارانە و چەندین هۆکاری دیکەش وایکردووە هەستی ناڕازی و هەوڵەکانی ژنان دژ بە زیهنیەتی پیاوسالاری و سیستەمی باڵادەستی نێرانە لەناو کۆمەڵ و داب و نەریت، سیاسەت، زمان، میدیاو حزبەکاندا زۆر بەهێز نەبێت و هەوڵەکانی ژنان لە چوارچێوەی چالاکی و یادکردنەوەی بۆنەکان و بەشداریکردن لە کۆڕو سمینارەکاندا بممێننەوەو نەبن بە ڕێگەچارەیەکی ڕیشەیی بۆ چارەسەری دۆخی ژنان و دروستکردنی ژیانێک کە مرۆڤەکان تیایدا یٔازادبن و ژنان خاوەنی کەسایەتی و ناسنامەی سەربەخۆی ژن بوونیان بن.

27/07/2021



وتارەکانی تری نوسەر