نامەیەکی کراوە لە عوسمان زیندانییەوە بۆ سەرۆکی حکومەت مسروور بارزانی

عوسمان زیندانی

 
خۆتان بەبەرپرسیار دەزانن لە لەسوێند و بەڵێنەکانتان؟

خۆتان نەتان ووت کار بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێ کردنی دەکەین؟

بیرتانەچیتان ووت لەکاتی هەلبژاردنەکاندا بۆ خزمەتی تێکۆشەرانی نیشتمان؟

بیرتانە چۆن و لە کوێ وە بەپاڵپشتی کێ هاتوون بۆ سەرکورسی دەسەڵات؟

بیرتانە لە ساڵی هەفتاکان و هەشتاکان و نەوەدەکان لەکوێ بوون ؟

پێم خوشە هەندێ بیرەوەریتان بیر بخەمەوە تا تۆزێ ویژدانتان بجوڵێ ؟

هیچ بڕوایەکم پێتان نیە بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنەکانتان بۆسوێند خواردنتان لەبەردەم گەلدا

یەک شتم پێ بڵی لە قسەکانتان بۆ تێکۆشەرانتان ئەنجامدا بێ نموونە (زیندانیە سیاسیەکان) ۰ دێن لەکاتی قەیران و بڵاو بوونەوەی نەخۆشیدا منحەکانمان دەبڕن ۰
ووتان خزمەتی تێکۆشەران دەکەین و سەروەریەکانی گەل پیرۆز ڕادەگرین 

بەڵام لە یادی ڕاپەڕیندا مینحەی زیندانیەسیاسیەکانتان بڕی لە کاتێکدا تا ئێستا نیوەی مافەکانتان دزیووە و نەتانداوە بە تێکۆشەرانی ناو زیندان و ئیهانە بەڕاپەڕین دەکەن و یادەکە نەک پیرۆز ناکەی لەو یادەدا منحەی تێکۆشەرانی لایەنە سیاسیەکان دەبڕیت۰ 

ئەو کاتەی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە لەناو سیا چاڵە کانی بعپدا بوون لە( ابوغریب و موسڵ و نووگرە سەلمان) زۆربەی ژیانتان لە تاراوگە و وولاتان بوون بەهۆی ئاڵوگۆڕی سیاسی جیهانی وناوەچەی و ڕاپەرینی خەڵکەوە هاتنەوە و دواتر بەهۆی تەزویری هەڵبژاردن و مساوەمەی موخیل و شەڕی ناوخۆ و تنازل کردن بۆ ئەم دەوڵەت و ئەودەوڵەتی تریان هاتنە سەر حوکم و دێژەتاندا بەدەسەڵاتدارێتی و بوون بەخاوەنی ملیۆنان دۆلار ۰

بەڵام هاتوون بە ناوی جێبەجێ کردنی یاساوە مافی خەڵک پێشێل دەکەن لە کاتێکدا هەر یاسەکەی هەرێم خۆی پێشێل کردنی مافی زیندانیە سیاسیەکانە و ۱۰ ساڵە نیوەی مینحەی زیندانیە سیاسیەکانتان نەداوە بەپێ یاسای عێراقی فیدراڵ کە بۆ زیندانیانی سیاسی جیبەجێکراوە ۰

ئاوا دەتانەوئ چاکسازی بکەن ؟
ئاوا دەتانەوئ دەوڵەت دروست بکە ن ؟

بە پێشێل کردنی یاسا و بێ وەفای بۆ قوربانیەکانی ناو زیندان دەتانەوئ درێژە بەحوکمی ستەمکارانەتان بدەن؟

بو ناپرسن وەک ناپرسن ئەی ناترسن لەبەرامبەر سوێندی گەل و لەبەرامبەر مافی خەڵک و لەو هەموو ئەزموونەی گەلان چۆن دەسەڵاتە تاکڕەو خۆ پەرست و گەندەڵەکان و نانبڕەکانیان ڕووخان وکورسی و دەسەڵاتەکانیان خستنە ناو زبڵدانی مێژووەوە ۰ ووتەیەکی ڕووسی هەیە دەڵی هیچ کاتێ دەرەنگ نیە فەرموون دوای ئەم بیرخستنەوەیە بەبڕیارەهەڵە وناحەقیەکانتاندا بچنەوە و بەپێی بڕگەکانی دەستووری عێراقی فیدڕاڵی منحەی زیندانیەکان بدەن و ناکرێ هاوزیندانیەکانمان لە عێراق (۲۵ ساڵ وبۆهەر مانگێک ۱ ملیۆن ۲۰۰ هەزار دینار) وەربگرن بەڵام زیندانیانی سیاسی کوردستان نیوەی ئەو مینحەیە وەربگرن و؟لەگەڵ ئەوەشدا ببڕێت و ئەوەیان پێ ڕەوا نەبیین . ئێوە بیری دایکی ئەولەسێدارەدراوانەتان هەیە کە بەعس اعدامی کردن لەسەر گەل لە سەر نیشتمان و بەهۆی پەیوەندی و کارکردنیان لەگەڵ حزبەکانی ئێوەدا ۰هیچ بیرەوەری زیندانیەکتان نەخوێندۆتەوەکەچۆن و بەهۆی بەهەڵویستی و دانەنان بەنهێنی کاری ئێوە و پاراستنی هەڤاڵ و هاوڕێکانی ئێوەو لەژێر ئەشکەنجەدا هەنێکی گیانیان لەدەستداوهەنێکی تووشی کەم ئەندامی و ئازاری بەسوێ و حوکمی هەتاهەتی بوونو زۆربەی لاوێتیان لە ناو زینداند بەسەر برد ۰ ئەی سەرۆکی حکومەتی بێ منەت و جێگرە بێ دەنگ وسەنگینەکی سەرۆک وەک دەڵێن وەزیرە بەرێزەکان وتایبەت وەزیری شەهیدان وانفال وزیندانیانی سیاسی هەردەڵێی دانراوە بونان بڕین هیچ کەسوکارێکتان هەیە ڕۆژێ لەڕۆژان چووبێتە سەردانی بەغداد و موسڵ و انبار و بەسرە وکرکوک بۆ دیداری کوروکچە زندانیەکانیان تووشی چ چەرمەسەریەک وچ سوکایەتی و هەژاری و نەداریەک دەبوونەوە؟ هەستی ئەو دایک وباوکانە دەزانن ساتێ کچەکانیان ڕاپێچی بەردەم جەلادە بێ ڕەوشت ودڕەندەکانی بعپ دەکران ؟ پێتان وایە کەمن ئەوانەی خویندن و ژیانێکی ئاسایی وکارو کەسابەتیان لە خۆیان حەرام کرد لە پێناو ڕزگاری گەلەکەیان و دروست بوونی حوکمی خۆماڵی کەبڕوا ناکەم هەیچ کەسێ پەشیمان بێت لێی و بۆ ئمتیازات کردبێتی ،خەڵک لە چاوەڕوانی مەرگی سەربەرزانەدابوون بەڵام کاتێ دەبینن دەسەڵاتدارێتی کوردستانی هەیە و دەستووریش مافی بۆ دیاری کردوون مافمانە بەدەنگی بەرز داوای منحە نەداروەکانمان بکەین وداوای جێبەجێکردنی دەستوور ویاسا بکەین و چونکە هەمووان دەزانین چەندە داهات هەیە لەناوخۆ و لەدەرەوە بەبەر چاوی هەموانەوناعەدالەتی دەبینێرت کە چ جیاوازیەکی زۆری ژیانی ئێوەی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ و ئێمەی زیندانیکراوی دوێنی دەستی بعپ و نانبڕاوکراوی دەستی ئەمڕۆی ئێوە ۰ سەرۆکی حکومەت وجێگر دەبێت وەڵامتان هەبێت زیندانیانی سیاسی بەبێ جیاوازی بیروڕای حزبی وسیاسی لێتان قبوڵ ناکەن داوای مافی خۆمان دەکەین وهەموو ڕێگەیەکی یاسایی و مەدەنی و کاری تێکۆشەرانە دەگرینەبەر بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆمان ومناڵ و خانەوادەکانمان .

لەکۆتایدا جەخت دەکەمەوە کەناکرێت وەڵامی ئەو هەموو یاداشتنامەو داواکاری لیژنەی بەدواداچوونی مافەکانی زیندانیانی سیاسی و تایبەندمەندی زیندانیانی سیاسی حزبی شیوعی و مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی ،و یاداشتی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستان و دوا یاداشتنامەی فراکسیۆنی ئازادی پارلمانی کوردستان لە ۲۰۲۰-٤-٤و چەند داواکاری پارلەمانتاری لیستەکانی تر پشت گوێ بخەن هەر گوێ لە چەند کەسێکی دەوری خۆتان بگرن و پێتان وابێ بەحساب نەکردن بۆ ئەم هەموو داواکاریە یاساییە و شێوازە مەدەنی و دیموکراتیانە بەئاسانی تێپەڕ دەبێت و چارەسەری قەیرانەکانتان بە بڕنی ئەونیوە منحەیەی زیندانیانی سیاسی کوردستان وەریان گرتووە چارەسەر دەبێت. دڵنیابن زیندانیانی سیاسی بێ دەنگ نابن و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە دەنوێنن وەک چۆن لەڕابوردوودا سەلماندوویانە .


24/04/2020



وتارەکانی تری نوسەر