ئەمن باپیری ئەو بۆریس جۆنسۆن-ی سەرەک وەزیرانی
ئێستای بەریتانیا-م ، کاتێک جۆنسۆن-ی نەوەم لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بانگەوازی
بەرگری مێگەل«مناعة القطيع»رادێرا و داوای لە ئینگلیزەکان کرد کە ماڵئاوایی لە ئازیزانیان
بکەن ، ئەمە وەسیەتی من بوو جێبەجێیکرد کە زۆر باش لێیتێگەیشتبوو.
من شەرمەزاریەک بووم بەسەر خیزانەکەمانەوە هەروەکو
باوکم پێی دەگوتم ، چوونکە لەخوێندنی پزیشکی و ئایینی و هونەریدا فەشەلم هێنا! زۆر
هۆگری لێکۆڵینەوەی بوونەوەرە زیندووەکان لە ڕووەک و ئاژەڵ و هەتا مرۆڤ بووم ، لە
ساڵی١٨٣١ گەشتێکی پێنج ساڵەی دەریاییم دەسپێکرد و چوومە شوێنە دوورەدەست و نادیارەکان،
کارێکی زۆرم لەسەر هەموو ئەو بوونەوەرانە و توێکاریکردنیان و لێکۆڵینەوەکردن لەسەریان
کرد و ، گەیشتمە کۆمەڵێک بیردۆز لەوانە: کە هەمەجۆرە سەرەکیەکان لە شیردەرەکان و
ماسی و خشۆکەکان بنەچەیەکی هاوبەشیان هەیە، هەروەها گەیشتمە ئەوبیردۆزەش کە مانەوە بۆ ئەو بوونەوەرەیە کە گونجاوە لەگەڵ ژینگەکەی«البقاء
للانسب» ، نەک هەروەک دەڵێن ئەوەی بەهێزە دەمێنێت ، ئەگەر وابا داینەسۆرەکان قڕنەدەبوون!
لە کۆندا داینەسۆرەکان نەگونجان لەگەڵ دەورووبەریان.
من ئاگام لێیە کە جیهان تووشی ج جۆرە ترس و هیستریایەک
بۆ چۆنیەتی مامڵەکردن لەگەڵ ئەو ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتەوە! ، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئێوە
تا ئێستا باجی پێشکەوتن دەدەن کە لەکتێبەکەمدا
باسمکردووە ، سرووشت زۆر تووندە و بەزەیی بەکەسدا نایەتەوە و گوێی لێ نیە و بایەخ
بە خواست و هەستەکان و خۆگرتنمان بە ژیان و خەونی مانەوە و بەردەوامیمان نادات و ،
ئەوە من بووم هاوکێشەی پێشکەوتنم نووسی کە نهێنیەکەی بە هەموو تووندی و پابەندیەکانم
ئاشکرا کرد و ، گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە ئەوەی ڕوودەدات بریتیە لەوەی کە درەختی ژیان
گەڵا بەسەرچووەکان فڕەدەدات وەکو ئەو کەشتیەی ژیان وایە کە بارە قورسەکەی کە لێی زیادە
لەکۆڵخۆی دەکاتەوە و ، ئەوانە فڕەدەدات کە لەگەڵ سروشت ڕانایەت.
ئەمانەم لە کتێبەکەمدا«ڕەچەلەکی جۆرەکان-اصل
الانواع» لە ساڵی١٨٥٩دا باسکردووە ، ئەم کتێبە جیهانی هەژاند و سەرئێشەیەکی زۆری بۆ
دروستکردم ، هەموو پیاوانی ئایینی جیهان چی نەما پێم نەکەن قەشەیەکی گەورەی مەسیحی
، پێی گووتم
:«ئایا تۆ دەچیتەوە سەر مەیمون لەڕێگەی دایک و باوکتەوە؟» بە بێدین و
کافریان دانام ، بەڵام زۆر بەختەوەر بووم کە لەسەردەمی پاپا« بیوس» ی١٢ ئەوەی ڕاگەیاند
کە بیردۆزی پێشکەوتنی تشارلز داروین لە هێنانی
بۆ جەستەی مرۆڤ ڕاستە ، ئەمە لە ساڵی ١٩٥١ بوو.
من دەزانم بۆ ڕقیان لێمە؟ چونکە تەمەکانم لەسەر
چاوان لابرد و واملێکردن ڕووناکی ڕاستەقینەی تاڵ ببینن.
ئێستا ئێمە واخۆمان زۆر قایم کردووە بەرانبەری
هەر گۆڕاوێکی کۆڕۆنا و ، با هەندش گوێ نەدەینە قسە هەڵگێر و وەڕگێرەکانی سەرۆکی ریکخراوی
تەندروستی جیهانی کە لەبەر قوورسی ناوەکەی پێم لەبەرناکرێت و هەمو جارێک هەترەشی مرۆڤ دەبات !دیارە
ناوبراو لەبیری چووە کە بەپێی ئڕاپۆرتی پسپۆرانی تەندروستی کە بڵاوبۆتەوە
دەڵێت: بەپێی بیردۆزی هەڵبژاردنی سروشتی«الانتقاء الطبيعى» ڤایرۆسەکە تەنها جیناتەکانی
خۆی بۆ نەوەکانی دادێ دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر بمێنت و بڵاوببیتەوە و بەمە
کوشندیی ڤایرۆسەکە قۆناخ بە قۆناخ سووکتر دەبێت و ژمارەی قوربانیان کەمتر دەبن و ، ئەگەر هاتو ئەو ڤایرۆسە چووە ناو کەسێک
و کوشتی بەمە ڤایرۆسەکەش دەمریت و بڵاونابیتەوە ، تەنها ئەگەر کارگەیەک هەبێت زۆر و زیادی بکات ، بۆیە ئێستا بەقسەی شارەزایانی تەندروستی ڤایرۆسەکە کوشندیی کوشتنی کەمبۆتەوە وەکو ئەوەی
ئێستا ئۆمیکرۆن کە بە قسەی هەندێک پسپۆرانی تەندروستی کوشندەییەکەی کەمترە لە گۆڕاوی
دەلتا ، بەم شێوەیە گونجان لەگەڵ ڤایرۆسەکە دروستدەبێت و لەدوا جاردا لە پەتاوە دەگۆڕێت
بۆ نەخۆشی و وەکو ئەنفلۆنزا مامڵەی لەگەڵدا دەکەین ، بەڵام پێویستیشە وڵاتانی دەوڵەمەند
ئەوە بزانن بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە پاریزرا و ڕزگار ببن دەبێت ڤاکسین ببەخشنە
وڵاتانی هەژارنشین.