کوشتن لە دوورەوە

محەمەد خۆشناو

لەگەل پێشکەوتنی تەکنیکی سەردەم و تەکنۆلۆجیادا ، کوشتنیش گۆرانکاری بەسەدا هاتووە ، کوشتن لە دوورەوە ئاسان بووە و شێوازی پێشکەوتوی بەخۆوە بینیوە ، ئەمرۆ دوو جۆرە کوشتن ، کوشتنی بایالۆجی و تیرۆری مەعنەوی لەئارادایە ، ئەگەر لە کۆندا مرۆڤ بە بەرد یا چەقۆ و شمشێر و تیر و تفەنگ و بارود بەکار هێنابا بۆ ئەوەی پێی بکوژێت ، بەلام کارەکە لە زەمەنی جەنگی بایەلۆجی و ژینگەدا بەرەوپێشچووە بۆ چەکی کیمیایی و ڤایرۆسات.

ئەگەر لە کۆندا پروپاگەندە شێوەی سەرەتایی و دواکووتوانەی بەخۆوە بینیبا ، ئەوە ئیمرۆ هەنگاو بە هەنگاو ئامرازەکانی پروپاگەندەکردن پازدانی بەخۆوەبینیوە و ، لەو سەردەمەی ئیمرۆ بۆتە کارگە و پیشەسازی و تیرۆری موعنەوەی ئەنجامدەدات و گەل و ولاتان دەروخێنێت.
دەشێت بکوژی ئەمرۆ بریتی بێت لە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان« دۆرۆن» ، لەوانەیە بکوژەکە لە بانێژی خانووەکەتدا  ، کەسێک ئاراستە بکات کە هەزاران کیلۆمەتر لە توەوە دوورە ، وەک ئەوە وایە کە یاری گەمە بە مۆبایلەکەی بکات ، کوشتن لە رێگەی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و مۆبایل ، لە سۆشیالمیدیا و ، بە بەکارهێنانی« تویتەر» وەک گۆرەپانێکی پاکتاوی سیاسی ئەنجامدەدرێت ، پرۆپاگەندەی ژەهراوی زۆر فەتاکترە لە هەموو ئامرازەکانی کوشتن ، بە یەک توتیت ئابرووی نەیارەکەت  ببەوبیکوژە تا بەسەریدا زال ببیت و ، مێژووەکەی سەرببرە ، ئەمە زۆر ناخۆشتر و بەئازارترە لە کوشتن بە گوولە ، جەنگی ئێستا جەنگی نەوەی چوارەمە  کە هەندێک ئامراز بەکار دەهێنێت وەکو قونبەلەی هێشوییە کە گەلێک بەتەواوەتی دەژینێت و لەناوی دەبات ، بە ئامانجی تیرۆر کردنی مێشکی گەنجانە و نەوەکانی ئایندە و کۆنترۆلکرنیان، کە بەزەربەیەکی کەم دەتوانیت کۆنترۆل بکەیە سەر عەقل ، ئێستا ئەنتەرنێت زۆر بەهێزترە لە مووشەکی بالیستی. 

پروپاگەندە لە فەرهەنگی کۆنی خۆمان ووشەی« بوختان»مان پێدرگووت ، ئێستا بوختانکردن کارگەی ئەلکترۆنی و میلیشیای هەیە ، بۆ نموونە پروپاگەندەیەک فرەبدە بازار و بلێ فلانە چێشتخانە شاگردەکانی کۆرۆنایان هەیە ، بۆ کارگەی شیر و ماست هەمان پروپاگەندە بکە ، ئەوە بە یەک تویت بازرگانیەکی گەورە دەکوژیت و لەناویدەبەیت ، بەو پرۆپاگەندیە کارگەیەک دەروخێنیت.

پروپاگەندە ئامرازێکی میکاڤیلیانەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی خەراپ ، کە تێیدا دەتوانیت زەرەرێکی گەورە لە میللەتێک یا ولاتێک بدەیت و ، نەوەیەک لە رقوکینە بە دروستکردنی کەشێکی گووماناوی دروستبکەیت ، بۆ ئەم مەبەستە باندی مەشقپێکراو بە چەکی تێکدەرانەی پروپاگەندە لەبەردەمماندایە ، کە گەنجان بەرەو نائومێدی و بێهوودەی و وورەبەردان دەبات یا چەکداریان دەکات ، بە بیروبۆچوونی تیرۆرستی ، کە ترسناکیەکەی لە مادەی تەقینەوە زیاترە ، کە لەکۆتایدا دەبنە پرۆژەیەکی گەورەی کوشتن و تەدمیرکردنی ولاتەکەیان.
بەداخەوە لەکن ئێمە ، پروپاگەندە نزیکترە لە راستی ، وەکو ئەو سێوە جوانە وایە کە پەلکی دەرەوی دەبریسکێتەوە و لەناوەوەش هۆرمۆنی تێکراوە  و ، دلەکەی  بەو ڤایرۆسە دەبێتە ژەهرێکی کوشندە ، کە مێشک دووچاری گومان و تێکچوون و سەرلێشێوان دەکات و توانای بەرگریکردن تێکوپێک دەدات و ، وا لە مرۆڤەکە دەکات لاواز بێت ، نەتوانێت بەرانبەر تەحەدیەکانی ژیان خۆی رابگرێت.

ئێستا دۆرۆن سنوورەکان دەبەزێنێت ، دەیان کردەوەی پێ دەکەیت ، ئێستا توویتی مەبەستدار زۆر کوشندە ترە لە هەموو ئامرازەکانی کوشتن.

30/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر