هاوسەرۆکان، یەکێتی و کوردستان بەرەو کوێ دەبەن

دییە عەلی

یەکێتی کەلە1975ەوە دامەزراوە، لەو رۆژگارەدا یٔومێدێکی گەورەبوو بۆ کۆمەڵانی خەڵک، بەڵام زۆری نەبرد یٔەو یٔومێدە پێچەوانە بووەوە، چونکە یەکێتی دەرگیری دەیەها کێشەی ناوخۆیی بوو، هەروەها بەرەیەکی فراوانی شەڕی لەدژی هەموو هێزە کوردستانییەکان کردەوە، جیابونەوەی گۆڕان لە یەکێتی و دواتریش کۆچی دوایی مام جەلال زەربەی گەورە و کاریگەر بوون لەو حزبە. 
لەکۆنگرەی چواری یەکێتیدا، کەهەڵایەکی گەورەی راگەیاندییان لەسەر سازکرد، بۆ گۆڕانکاری لەیەکێتیدا، بەڵام یٔەوەی دەرکەوت گۆڕانکارییەکە زیاتر لە روخساردابوو وەک یٔەوەی لە جەوهەردابێ. 

بۆنمونە یٔەنجومەنی سەرکردایەتی لە نزیکەی 50 کەسەوە کردووە بە لە 121 کەس، مەکتەب سیاسی کرد بە یٔەنجومەنی باڵای سیاسی، کە یٔەنجومەنێکی بێ رۆح و گیانە و لەیەک سەرۆکیشەوە کردی بەهاوسەرۆکی، کەیٔەم سیستەمەش زیاتر لە حزبە کۆمونیستییەکان هەبوو، بەڵام لەکوردستان و بزات لەناو یەکێتیدا هەڵگری دەیان یٔیشکاڵی قوڵە بەتایبەتی یٔاراستە وجەمسەرە دژەکانی یەکێتی، لەلایەکیترەوە دابەشکردنی رۆڵە، بەڵام پێدەچێ هاوسەرۆکان نەتوانن هاوسەنگی بپارێزن و یٔەدای خۆیان لەم ڕوانگەیەوە بکەن.

 یٔاراستەی لاهوور شێخ جەنگی کە لەلایەن پارتیەوە وەک خیانەتکاری 16ی یٔۆکتۆبەر  ناسراوە و تاهەنوکەش یٔامادەنین دان بەسەرۆکایەتییەکەیدا بنێن.

هەرچی لاهور شێخ جەنگیشە سڵی لەهیچ یٔامرازێکی ڕاگەیاندن نەکردووەتەوە بۆململانێی پارتی، زۆرجار وادەردەکەوێ کە کێشەی لاهور شێخ جەنگی یٔەوەیە کە هەموو کارێکی بۆ یٔەوەیە پارتی دان بەسەرۆکایەتیەکەیدابنێ، وەک چۆن پێشوازی لەبافڵ تاڵەبانی دەکەن. 

هەرچی پارتیشە دەرگای یٔاوەڵایە بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی، بەتایبەتیش بافڵ و قوباد و پشتیکردووەتە لاهور شێخ جەنگی، یٔەم جەنگە دەرونیەی پارتی لاهوری کردووەتە یٔاراستەی دژ بە پارتی و حکومەتی هەرێمیش. 

لەماوەی پێشوودا لاهور شێخ جەنگی چەند کارتێکی وەک هەڕەشە دژی حکومەت و پارتی بەکارهێنا، لەوانەش مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەغدا و دواتریش لامەرکەزییەت، کە یٔامانجەکەی روون و ڕەوان دیار بوو، یٔەم کارتانە تەنیا و تەنیا کاردانەوە بوو لەبەرامبەر یٔەو دانپێدانەنای پارتیدا. 
 
پێشتر یٔاراستەکەی لاهور شێخ جەنگی کە لە سۆشیاڵ میدیادا بەهێزبوون، فشارێکی زۆریان لەسەر قوباد تاڵەبانی دروستکردبوو
بەبیانوی لێدان لە حکومەتی هەرێم، بەشێوەی جۆراوجۆر هێرشی توندیاندەکردە سەر قوباد تاڵەبانی، تاکار بەوە گەیشت کە قوباد تاڵەبانی بڵێ من یەک برام نیە و دوو برام هەیە، یٔەوانیش کاک بافڵ و کاک لاهورن، بەڵام یٔەوەش واینەکرد هێرشی میدیاکانی لاهور شێخ جەنگی لەدژی راگرن. 

دواتریش هەربەردەوامبوون، بەڵام یٔەمجارەیان پێشهاتێکی تر هاتە پێشەوە، کەلەماڵپەڕی لڤینەوە کە چەندساڵێکە لەلایەن باڵەکەی لاهور شێخ جەنگییەوە کڕاوە لەڤیدیۆ ڕاپۆرتێکدا، هێرشی توند دەکاتەسەر بافڵ تاڵەبانی و دەڵێت، یٔەو خیانەتی 16ی یٔۆکتۆبەری یٔەنجامداوە کەچی پارتی لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار. دەکەن. 

یٔەوەی خوێندنەوەی هەبێ و لەسیاسەت بگات، دەزانێ یٔەم پێشهاتە نوێیە جارێکی تر دەچێتەوە سەر دانپێدانانەکەی پارتی بەبافڵ تاڵەبانیدا  لەلایەک و کێشەی قوڵی ناوخۆیی یەکێتی لەلایەکی ترەوە کەبەردەوام یەکێتی کێشەکان هەناردەی لایەنەکانی تر کردووە، بەڵام دیارە هاوسەرۆکان نەفەسیان درێژ نییە و دوور نییە یٔەم پێشهاتە نوێیە جارێکی تر دەرگا بەڕووی یٔینشیقاقێکی نوێدا نەکاتەوە لەیەکێتیدا، یٔەمە هەم زیانی بۆ یەکێتی و هەمیش بۆ کوردستان هەیە، چونکە یٔاشکرایە یٔەو یٔاراستەی لاهور شێخ جەنگی هەروا دانانیشن و سود لەهەموو دەرفەتێک وەردەگرن لەدژی حکومەت. 

ڕوداوی دەستگیرکردنی سێ کادری پارتی بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر غالب محەمەدی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا، نوێترین پێشهاتە هەتا پێگە و سەنگی لاهور شێخ جەنگی و کوڕانی تاڵەبانی پێدیاری بکەین، چونکە یٔازادکردنی سێ کادرەکەی پارتی لەچەند سەعاتێکدا و 
 بەفشاری پارتی لەلایەن قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانیەوە دەرکەوت لاهور شێخ جەنگی خاوەنی یٔەو پێگە بەهێزە نییە وەک لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆیەوە بانگەشەی بۆ دەکەن، دواجار یٔەوەی بڕیاری سەرەتا و کۆتایی دەدات، کوڕانی تاڵەبانین نەک کوڕانی شێخ جەنگی.

17/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر