سروودی مه‌سیح ، نه‌فره‌ت له سته‌م ده‌کات
مه‌سیحییه‌کان سه‌ر به مه‌زهه‌بی [ کاسۆلیک کلدان ، ئه‌رمه‌نی ، ئه‌سطوری ، ئاسوری ،پرۆتستان ،ئاسوری ، یه‌عقوب ] - ن،یه‌ک
دوو خانه‌واده‌یان سه‌ر به مه‌زهه‌بی ئه‌رمه‌نی
و ئاسورین، ئه‌وانیش هه‌ر له که‌نیسه‌ی سلێمانی نوێژ و خواپه‌رستی یان ده‌کرد ، مه‌سیحییه‌کان به زمانی سریانی و کوردی ده‌دوین ، به زمانی کوردی [سروودی مه‌سیح ] ده‌ڵێن
. که هۆنراوه‌ی مامۆستا حه‌سیب قه‌ره‌داغی یه.
تورکه‌کان به چلی
کوردییه‌وه ،جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحی یه‌کانیان کردوه
له 1915 ی تورکه‌کان
دوور له هه‌موو یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی و
به‌هاکانی مافی مرۆڤ ،
درندانه 3 ملیون ئه‌رمه‌نی
و مه‌سیحی یان ره‌شه کوژ کرد وه ،له‌و کاته‌دا هیچ وڵاتێک ناره‌زای ده‌رنه‌بری ، هیچ دادگایه‌ک
ی جیهان داوای دادگایی تاوانبارانی نه‌کرد
،
رووی یاساکانی مافی مرۆڤیان زه‌رد
کرد ، مه‌سیحییه‌کان زانیان تورکه‌کان به
پۆشاک و جل و به‌رگی کوردییه‌وه ئه‌و
تاوانه جینۆسایده‌یان کردوه ، تورکه‌کان زۆر ده‌ـێکه په‌یره‌وی ئه‌و جۆره ته‌کتیکه پر له سیناریو یه ده‌که‌ن ، له‌م
ساڵانه‌ی دوایشداپه‌یڕه‌وی هه‌مان سینارۆو هه‌مان نمایش یان کرد ه‌وه ،ئه‌مانه
به‌ڵگه‌ی ته‌واون که تورکه‌کان هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان چه‌ند دڕنده‌و بیر ته‌سکن ، به‌رامبه‌ر به مرۆڤی غه‌یره تورک ، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ربه
ئه‌رمه‌نییه‌کان وکورد ، ئه‌م ره‌شه‌کوژییه وای له ئه‌رمه‌نییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان
کرد، شه‌پۆل شه‌پۆل روو بکه‌نه [سلێمانی ، کۆیه ، شه‌قڵاوه
، دیانا ، عه‌ینکاوه ، هه‌رموته ، دهۆك ، زاخۆ] له‌وانه‌ی که
روویان کردوه‌ته سلێمانی خانه‌واده‌ی [
سه‌ره‌فیان ، سه‌نه که‌ریم ، که‌سپه‌ر ، کریکۆر ، ئه‌زه‌ر عیسا. داده ماکرۆهی، گۆ
رگێن].
+له ساڵی 1932 جارێکی تر گه‌وره‌ترین قه‌سابخانه
له لایه‌ن رژێمیه‌وه دژ به ئاشورییه‌کان
له ناوچه‌ی [سومیل] کرا ، که بووه هۆی
له ناو چوونی سه‌رکرده‌که‌یان به ناوی [
مار قه‌ره‌داغ] ،
که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی
مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی
[که‌ریمی عه‌له‌که ، شه‌هید شه‌وکه‌ت عه‌زیز ، متی جرجیس ، خانه‌واده‌ی نیسان مو‌سا، نه‌جیب شه‌معون
، شه‌معون مه‌تی . سه‌رکیس اڵڵه وێردی ، قه‌شه یوسف په‌ری ، داده ماکرۆهی ،
سسته‌ر خاتونه]
له حکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک
مه‌حمودا،که‌ریم ی عه‌له‌که وه‌زیری
دارایی و مالییه بوو
که‌ریمی عه‌له‌که ناوی [عه
بدول که‌ریم ] ی کوری ئه‌لیاسه . که‌سایه‌تیه‌کی
گه‌وره‌و خاوه‌ن هه‌ستی مه‌زن و میهره‌بان بووه ، قه‌شه په‌ترۆس ی باپیری
خه‌ڵکی دیی هه‌رموته‌یه له ده‌شتی شیوا شۆک ، خه‌ڵکی شاری سلێمانی زۆریان رێز لێ
گرتووه و خۆشیان ویستووه له خۆشه‌ویستیدا [ئه‌لیاسه‌که]یان گۆریووه به [عه‌له‌که]،
چونکه زۆر راستگۆ‌و ده‌ست پاک بووه، بازرگانی کردووه ، کاره‌که‌ی په‌ره‌ی سه‌ندوه
له عیراق و ئێران ، که‌ریمی عه له‌که له خانه سوتاوه‌که کاری کردووه ، جێی بروای پیاو ماقوڵان بابانه‌کان بووه، له حکومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمودا به‌شداری
کردووه‌و وه‌زیری دارایی و ما لییه بووه ، پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی روو بدات هه‌ستی کردوه جه‌نگ و برسێتی ق قات قڕی و نه‌هامه‌تی مه‌رگ له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت ، له به‌ر ئه‌وه ده‌غڵ و دانێکی زۆرئ کریوه‌وله عه‌مباردا هه‌ڵی گرتووه .
له رۆژه ره‌شه‌کانی
جه‌نگ و دوای جه‌نگ به نرخێکی که‌م فر ۆشتویه تیه‌وه به خه‌ڵکی سلێمانی ، جگه
له‌وه‌ی هه‌موو ئێوارانێک به مه‌نجه‌ڵی گه‌وره چێشتیان لێ ناوه و به‌سه‌ر هه‌ژاران دا به‌خشیویه‌تی به مزگه‌وتی [حاچی شێخ ئه‌مین ] ؛ مزگه‌وتی ته‌کێ رووته ] [ مزگه‌وتی هه‌نزه ئاغا ] ، [
مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی]
له‌و کاته‌ی ئینگلیزه‌کان
شاری سلێمانی یان بۆردمان کرد ، خه‌ڵکی شار ه‌که‌یان چؤڵ کرد.
له گه‌ره‌کی گۆیژه ماڵی [که‌ریمی عه‌له‌که و حاجی برایم ئاغا ] له ناو شار مانه‌وه ، که‌ریمی عه‌له‌که زمانی [کوردی ، کلدانی ، فارسی ، عه‌ره‌بی ] زانیوه، ئه‌م که‌سێتییه زۆر هه‌ست
و ده‌رونیشی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه ، له ساڵی
1948 ماڵئاوایی له ژیان کردووه و له گۆرستانی[ کامپی ئه‌رمه‌ن ] له به‌شی کاسۆلیك له به‌غداد به خاك سپێراوه،کچ و کوره‌کانی له به‌غداد ده‌ژیان زۆر
ده‌وڵه‌مه‌وند ژیا‌و مرد به‌ڵام نمونه‌ی که‌ریمی
عه‌اله‌که ئه‌مه‌یه ،به کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌موومانی توشی تێرامان کر
دوه . له ویژدان وناخی هه‌موومانا زیندووه.