له روخساری دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ دا ، بێ ده‌نگی و خامۆشییه‌کی پڕله تراژیدیا ی نامۆیی ده‌خوێنرایه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س په‌ی به نهێنی چیرۆکی خه‌م وبرینی قوڵی ئازاره کپه‌کانی ناخی نه‌با ، زۆر جار له به‌ر خۆیه‌وه، به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ، کۆپله‌ویه‌ک شیعر ،یا برگه‌یه‌ک گۆرانی ده‌وت.
دکتۆر مارف له‌و رۆژه‌وه‌ی له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ست به‌رداری یه‌ک بوون و له رێژنه‌ی کچی دابڕا ، هه‌موو خه‌ون و خۆزگه‌و هیواو ئاواتێکی ئه‌وه‌بوو ، جارێك ..ته‌نیا جارێک ، بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک ، (رێژنه)ی کچی له ئامێز بگرێ، سروه‌ی خۆشه‌ویستی وحه‌سره‌تی سۆزی باوکایه‌تی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دابڕن و بارانی فرمێسکی دووری به‌سه‌رکچه‌که‌ی شیرینه‌که‌ی دا ببارێنێ، بۆ تاوێک رۆحی باوکایه‌تی ئارام بێته‌وه .
به‌ڵام گرێی ئاڵۆزی ده‌روونی نه‌رجسیه‌تی ئه‌هریمه‌نێک ، هه‌موو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و زه‌وی و ئاسمان و سنووره‌کانی له به‌رده‌م دا قفڵ کرد ،بواریان نه‌دا باوکێک به دیداری کچه‌که تاقانه‌که‌ی شاد بێێته‌وه .
چه‌ندساڵێک له مه‌و به‌ر ئێواره‌یه‌ک له گه‌ڵ سه‌ردار فه‌تاح و ئیبراهیم محێدین ،پێکه‌وه له گه‌ڵ دکتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ، له ماڵی خۆیان دانیشتبووین .
دکتۆر مارف به‌ده‌م خه‌م و هه‌ناسه و حه‌سره‌تیێکی قوڵه‌وه ،چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی نامۆیی و دابڕانی رێژنه‌ی په‌پوله‌ی بۆ گێڕاینه‌وه :
-بڵێ ی رۆژێ له رۆژان ، له دووره‌وه ، به رێکه‌وت رێژنه ی کچم ببینمه‌وه ، هاوار ی لێ بکه‌م.
رێژنه ..رێژنه، کچم ..جگه‌رم بۆ وا دووریت ، ئه‌ویش به رووه خۆشه‌که‌یه‌وه هه‌ردوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز بکاته‌وه و باوه‌شی خۆشه‌ویستیم بۆ بکاته‌وه و بڵێ :
-با به ..بابه ، زۆر ده‌مێکه عه‌وداڵی هه‌واڵێکتم ، هیچ که‌س سۆراغی تۆیان پێ نه‌ده‌وتم .
- ئای کچه شیرینه‌که‌م ، پێش ئه‌وه‌ی مه‌رگ یه‌خه‌م بگرێ ، ئۆخه‌ی ئێستا تۆ له ناو دڵ و چاو و هه‌ناسه‌م دایت ، ئۆخه‌ی نه‌مردم تاسه‌ی دابڕان و دووریت شکا .
هاوڕێیان ، ده‌یان ،سه‌دان ، هه‌زاره‌ها جار هه‌وڵم دا ،ده‌یان که‌سم راسپارد ، بۆ ئه‌وه‌ی رێژنه ببینم ، ئه‌رکی باوکایه‌تی بۆ جگه‌ر گۆشه‌که‌م جێ به‌جێ بکه‌م ، به‌ڵام ده‌ستی ئه‌هریمه‌ن چرنووکی له مێشک و جگه‌رم گیرکرد .بۆ هه‌تا هه‌تایه له یه‌کیان دابڕین .
نه دکتۆر مارف رێژنه‌ی بینی ،نه رێژنه باوکی .
بوون به دوو هیڵێ ته‌ریب ، دوو ئه‌ستێره‌ی دوور ، بوون به داوا هه‌ناسه‌ی نامرادیی و نامۆیی .