ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ، له حیزب و په‌رله‌مان وحکومه‌ت وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،ئێوه له دوای راپه‌ڕین ه‌وه ،له ده‌سه‌ڵاتی ساوایی تانه‌وه ، بۆشه‌ڕی براکان ، بۆ دوو که‌رتکردنی هه‌رێم ، بۆ له‌تکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ،بۆ حکومه‌تی سلێمان و هه‌ولێر ، له ئه‌زمونی ئه‌م چه‌ند کابینه‌ی حوکمڕانیتان ، چ پلان وبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پرۆژه‌و کارێکتان کردوه ، ببێته مایه‌ی دابین کردنی بژێوی ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان ، جگه له هێنانه کایه‌ی مۆدیلێکی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی بنه‌ماڵه‌یی دۆگمای کارتۆنی تێک شکاو.
ئه‌م مۆدیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه ، له ئه‌زمونی هیچ حکومه‌تێکی دنیا ناچێ،ئێوه به م گرێ ئاڵۆزه ده‌رونیانه‌تانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی دژیایه‌تی یه‌کتریی و سڕینه‌وه‌وی یه‌کترین ، بێ باکان له دابین کردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان .
جۆره نه‌هامه‌تیه کتان کرد به مۆدیلی عه‌قڵی ئیداری حکومه‌ته که‌تان ،هه‌رچی ئینتیهازی و جاش و خائین و جاسوسه داتان مه‌زراند ، ئه‌م نیشتمانه‌تان کردوه به دۆزه‌خ ، رۆژبه رۆژ ژیانی هاوڵاتیان له هه‌ڵدێرێکه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی تر ده‌به‌ن ،هه‌موو هیواو تروسکایه‌کتان له‌م خاکه‌دا کوژانوه‌ته‌وه .
ئێوه له‌شاخ گه‌ڕانه‌وه خاوه‌نی چی بوون ، دوای راپه‌ڕین ئه‌و هه‌مووشۆفڵ و ئامێری ویستگه‌ی جیا جیای فه‌رمانگه‌کان و هه‌موو که‌ل و په‌لی دام و ده‌زگاکانی ئه‌م نیشتیمانه‌تان ئاو دیووکرد ، بوون به بازرگانی گه‌وره سیاسی و سه‌ربازی ، ،بوون به خاوه‌نی کۆمپانیاو کێڵگه‌ی نه‌وت و گرێ به‌ستی نه‌وت و به‌نزیخانه، ئه و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و کۆشک و بانقه تایبه‌تی یانه ی ناوه‌وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، تارمایی خه‌ونه زه‌به‌لاحه کانی ئێوه‌ی نه‌هێناوه‌ته دی .
ئێوه گه‌مه به کێڵگه‌ی نه‌وت وبه گرێ به‌ستی نه‌وت و گاز وکاره‌باو ئاو وداهاتی گومرگی سنووره‌کان ده‌که‌ن ، کۆنترۆڵی هه‌موو بازاڕتان کردووه ، به رێگه‌ی قاچاخ و شه‌یتان بازاڕ، یاسای زانستی ئابوریتان پوچه‌ڵ کردووه ته‌وه .
ئێوه به و هه‌موو درۆ‌و فێڵ و ته‌ڵه‌که و سیناریۆ یانه ، سامانی نیشتمان به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن ، ژیانی هاوڵاتیانتان به جۆرێک دژوار‌و ئاڵۆزکردوه ، نیشتمانتان کردووه به دۆزه‌خ ، خه‌ڵک لێتان بێزاره ، وه‌ک ئه‌نفال چییه‌کان ده‌تانبینن ، ره‌فتاره‌کانی ئێوه ته‌واوکه‌ری هه‌مان هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی ئه‌وانه .
سه‌رکرده‌کانی کورد ، ئێوه هه‌موو سامانی ئه‌م نیشتمانه تان تاڵان کردوه و خاوه‌نی هیچ نین ، هه‌موو سامانه‌که‌تان به ناو که‌سانی ئینتهیازی ومه‌قاش وماستاوچییه‌کانه‌وه ی لای خۆتان تۆمار کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی فایلی پاکی خۆتان ده‌ربخه‌ن .
گه‌ر دادگای گه‌ل ، لێکۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له بواری سامانی نیشتمانی بکات ، ده‌یان سێبه‌ری تاوانی تاڵانی و دزی زه‌به‌لاح و ده‌رده‌که‌وێت ، ئێوه ی سه‌رکرده‌ی سیاسی و بازرگانی گه‌وره نیشتمان ، ده‌بن به تاوانباری نیشتنمان ، ئه‌م هه‌موو ملیاره دۆلاره تان له کوێ حه‌شارداوه ، ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مین وبانکی ده‌ره‌وه‌تان پڕکردوه .
گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه‌تان به جۆرێک تێک شکاندوه ، به خاک نامۆیه ، له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌ری کراون ، ،که‌سێتی تاکی کوردتان به جۆرێک بریندار وهه‌پرون هه‌پرون کردووه ،هه‌موو به‌هایه‌کی شکۆی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی تان لێ سڕیوه‌ته‌وه .
.به چ ده‌ستور ویاسا‌و رێسایه‌ک ، بێ باکانه ، گه‌مه به موچه‌ی ژیانی ساده و به‌های که‌رامه‌ت و شکۆی عیزه‌تی نه‌فسی هاوڵاتیانه‌وه ده‌که‌ن .