زۆر له مرۆڤی ئه‌م نیشتمانه ، تایبه‌تمه‌ندیی خۆپه‌رستی و نه‌رجسیه‌تیان به جۆرێکه ، له مرۆڤێکی خاکی و ئاسایی نه‌ته‌وه‌کانی تر ناچن ، ئه‌م مرۆڤانه به پێ ی زه‌مه‌ن وهه‌ل و مه‌رجه‌کانی کاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێن ، گۆڕانی ئه‌م مرۆڤانه بروسکه ئاسا به جۆرێکه ، وه‌ک هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه نه‌بن، له سه‌ر زه‌مینێکی تره‌وه هاتبن ئاوان .
ئه‌م جۆره مرۆڤانه له چرکه‌یه‌ک دا ، هه‌موو وێستگه جیا جیاکانی ژیانی رابردوو ی خۆیان له بیر ده‌چێته‌وه ،ئه‌م گرێ ده‌رونییه تایبه‌تمه‌ندییه ئاڵۆزه ، له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به جۆرێکی وا سه‌ری هه‌ڵداوه ، ده‌بێته مایه‌ی ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام .
ده‌بێت سیحری ئه‌م ته‌مه‌نه کورته‌ی مرۆڤی کورد چی بێت ، دوو مرۆڤ ، دووهاوڕێ، هه‌مووساته‌کانی ته‌مه‌نیان پڕه له یاده‌وه‌ری رۆژمێری ته‌مه‌نی ژیان ، له قۆناغێکی دیاری کراودا ، یه‌کێکیان پله‌یه‌کی حیزبی یا حکومی له دام و ده‌زگاکان وه‌رده‌گرێ .
ئیتر له‌و چرکه‌یه‌وه ، ئه‌و سه‌رکرده‌یه به جۆرێکی وا له خۆی ورابردوی و یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆی و خاکێتی هاوڕێکانی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌گۆڕێت ،که‌س ناناسێت .
وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتبێته ئه‌م زه‌مینه ، له سه‌رووی هه‌وره‌کانه‌وه به دوور بین بڕوانێته ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ،هه‌موو رابردووی خۆی و هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانی و هاورێکانی و به‌کاڵی و به بچوکی ده‌بینێت .
*یه‌کێک له‌و مرۆڤه ئینتیهازیانه بژێوی ژیانێکی دیاری کراوی هه‌بوو ،هه‌ر که کرا به‌وه‌زیرو له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی دانیشت ، موبایله‌که‌ی داخست ،دوای ماوه‌یه‌ک ژماره‌که‌ی گۆڕی ، ئه‌م مرۆڤه ماستاوچی و مه‌قاشه ئه‌له‌کترۆنی یه ، بێ هه‌ست و نه‌ستانه ، له سه‌رئه‌و کورسی یه بووه به که‌سێکی تر، خۆی به سه‌رکرده‌ی میلله‌ت ده‌زانێ و که‌س ناناسێ ، خاوه‌نی سه‌ره‌وه‌ت و سامانێکی خه‌یاڵییه ، ئه‌مانه یه‌ک و دوان وسیان نین ، ژماره‌یه‌کی زۆرن ، ژیانی ئاسایی خۆیان و رابردووی خۆیان له‌بیر چوه ته‌وه ، به جۆرێک نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی له یاد چووه ،رێز‌و به‌های هاوڵاتیانی نیشتمانه‌که‌یان له یاد کردووه ، هه‌مووبه‌هایه‌کی دنیا لای ئه‌وان بوو به نه‌رجسیه‌تی خۆپه‌رستی و بتی ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه دایناوه .
*یه‌کێکی تر له‌و مه‌سئوله په‌ڕپوتانه ، گه‌ر له‌سه‌رووی خۆیه‌وه تیلی بۆ بکه‌ن ، ده‌بێت به په‌شمه‌ک و به‌جۆرێک ده‌توێته‌وه ، ده‌بێت به ژماره‌ی سفری دوای فاریزه ،به‌ڵام گه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئاسایی ، یا هاوڕێیه‌کی تیلی بۆ بکات ،یا سه‌ردانی بکه‌ن ،پاسه‌وان و سکرتێره‌که‌ی فێر کردوه ، بڵێ له‌وێ نییه ، کۆبونه‌وه‌ی هه‌یه.
*یه‌کێکی تر له‌م لێپرسراوه بتانه رۆژی ده‌یان درۆ‌و فێڵ وسیناریۆ دروست ده کات ،ئه‌م سه‌رکرده‌یه ده‌بوایه ده‌ڵاڵی مه‌زات خانه بوایه ، نه‌ک ئه‌ندام په‌رله مان ،نه‌ک وه‌زیر،ئه‌م سه‌رکردانه قوتابیه‌کی به‌وه‌فای مۆسۆلۆنین ، رێبازه‌که‌یان به جۆرێک گرتووه ،دوای مرنیش به ری ناده‌ن .
ئه‌وه‌نده به‌وه‌فان ، تاپۆی کورسی وده‌سه‌ڵاتیان بۆ نه‌وه به‌نه‌وه و خانه‌واده به خانه‌واده و حیزب به حیزب ، پۆست به‌دوای پۆست ، ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
*یه‌کێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ، 8ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو، له‌هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان به‌قات و بۆینباخه‌وه، وه‌ک بت له ناو هۆڵی په‌رله‌مان دا دیار بوو ، یه‌ک وشه‌ی پێ نه‌بوو ،سه‌ره واوێک نازانێ ، به‌ڵام سه‌یری ده‌نگ و ره‌نگی حیزبی قائید ده‌کات ، ئه‌مانه پسپۆری تایبه‌تی ده‌ست به‌رزنه‌کردنه‌وه وده‌ست نزم کردنه‌وه‌ن، توتی حیزبن ، دوای هه‌شت ساڵه‌که کرا به‌وه‌زیز ، ئه‌م وه‌زیره ئه‌وه‌نده زانایه ،خۆی فه‌رهه‌نگه ،بڕوای به کتێب نییه .