سه‌عات 2- ی پاش نیوه‌ڕۆ ی 22 / 2 / 2020 ، بنکه‌ی روناکبیریی گه‌لاوێژ ، دیدارێکیان بۆ شاعیری عێراقی مزه‌فه‌ر نه‌واب ،له هۆڵی پرۆفیسۆر عیزه دین مسته‌فا له گراند میلینیۆم له‌سلێمانی سازکرد.
له هۆڵه‌که‌دا باڵێ خه‌یاڵ گه‌ڕاند مییه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ،دڵشاد مه‌ریوانی شیعری پاکانه که‌ی مزه‌فه‌ر نه‌وابی ، له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕا یه سه‌ر زمانی کوردی .
وه‌رگێڕانی شیعر کارێکی زۆر قورس و دژواره ،به‌ڵام دڵشاد مه‌ریوانی به زمانێکی ئه‌وه‌نده شیرین وپاراو به ته‌کنیکێکی هونه‌ری جوانی پڕله ئیستاتیکا ، پڕله روبارێک له مۆسیقای ئارامی ، هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵ دیمه‌نی ناو تابلۆ ی شیعره‌که‌دا کردبوو ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مزه‌فه‌ر نه‌واب ئه‌و شیعره‌ی به کوردی نوسیبێ یا دڵشاد مه‌ریوانی خۆی ئه‌و ده‌قه شیعره‌ی به کور دی نوسیبێ،پاکانه‌که‌ی مزه‌فه‌ر نه‌واب ودڵشاد مه‌ریوانی پڕه له هه‌ست ونه‌ست ، له ئیحساسێکی پڕله لوتکه‌ی باڵای ته‌حه‌دای به‌رگریی لۆژیکانه .
حه‌مه جه‌زا ی هونه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه ، ئه‌وه‌نده به جوانی پاکانه‌که‌ی نه‌وابی وتوه ئه‌وه‌نده به هه‌ستێکی زیندو بە ئیحساسێکی شکۆماندانه‌وه ، هۆنراوه‌که‌ی وتووه ، ده‌یان ، سه‌دان ،هه‌زاره‌ها زیندانی کورد له زیندانه‌کان ، بۆ ته‌حه‌دای جه‌لاده‌کان ژیانی پڕله شه‌رمه‌زاری پاکانه‌یان ره‌ت ده‌کرده‌وه ، په‌تی سێداره‌و گوله بارانیان ده‌کرده مل و مه‌دالیای سه‌رسنگیان .
دڵشاد مه‌ریوانی خاوه‌نی چه‌ند توانایه‌کی قوڵ وبه‌ر بڵاوی له بن نه‌هاتووبوو ، وه‌ک پسپۆرێکی زمانی کوردی قوتابیه‌کانی ده‌کردووه به هه‌ڵگری رێچکه‌که‌ی ، شاعیر بوو هۆنراوه‌کانی گۆرانی سه‌ر زمانی خه‌ڵكن ، رۆژنامه نوسێکی یاخی بوو به دوای پرسیاره بێوه‌ڵامه‌کان دا ده‌گه‌ڕا ، نووسه‌ر ێکی رووناکبیریی به ئه‌زمون بوو ، ره‌خنه‌گر ێکی بوێر و چیرۆک نووس وسیناریۆ نوسێکی داهێنه‌ر بوو ، ئه‌کته‌رێکی کۆمیدیی بوو ، کێ هه‌یه قوتبه‌دینه‌که‌ی لانه‌وازان نه‌ناسێ ، به دیمه‌نێکی شانۆی دیاری کراو ،دڵشاد سه‌لماندی هیچی له ئه‌کته‌ره ناسراوه کانی دنیا که‌متر نیه ، به‌رهه‌مه‌کانی دڵشاد مه‌ریوانی له‌و ته‌مه‌نه دیاری کراوه‌دا ، له‌هه‌مووبوارانه‌کانی ئه‌ده‌ب و زمان و کلتورو هونه‌رو وه‌رگێڕان پڕن ، له هه‌نگاوی نوێ و گۆڕانکاری نوێ وداهێنان .
گه‌ر ئه‌منی سلێمانی به هاوکاری جاسوسی کورد ده‌سگیریان نه‌کرایه‌وه ، له زیندان گوله باران نه‌کرایه، ته‌رمه‌که‌یان بێ سه‌روشوین نه‌کرایه ، ته‌مه‌ن بواری بدایه ، ده‌یان به‌رهه‌می پڕله داهێنانی نوێ و شاکاری ده‌گمه‌ن ، له بیرورۆح و دڵی به کوڵی دڵشاد مه‌ریوانی له دایک ده‌بوو .
دیداره‌که‌ی مزه‌فه‌ر نه‌واب ناخی هه‌ر هه‌موومانی له هۆڵه‌که‌دا هه‌ژاند ، مزه‌فه‌رێکی پڕله دنیای شیعری جوانی وبه‌رگری وداهێنان
هه‌موو ته‌مه‌نی له هه‌ڵوێستی باڵادا بوو ، دژ به هه‌موو ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق وسه‌رۆکی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی هه‌رهه‌موی کردووه به (ق..........)
هه‌مووی ته‌مه‌نی نه‌واب هه‌ڵوێستی یاخی بوون بوو، له‌زیندانی نوگره سه‌لمان و ده‌ربه‌ده‌ریی وئاواره‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی وله شاخ و گونده‌کانی باشووری کوردستان ، له‌م وڵات بو ئه‌و وڵات له‌م شار‌و بۆ ئه‌وشار، ، هه‌موو شیعره‌کانی پڕن له خۆشه‌ویستی وئه‌وین ، لوتکه‌ی ته‌حه‌دای باڵای هه‌ڵوێستی مرۆڤ ، دژ به غه‌در وزوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ و چینایه‌تی .
مزه‌فه‌ر نه‌واب له‌ساڵی 1934 له خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌یه‌کی خانه‌دان له به‌غداد له‌دایک بووه ، ناسنامه‌ی نه‌وابی له که‌س کاره‌که‌یه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه ، له سیاسه‌تدا کاریان کردووه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی بوون ، مزه‌فه‌ر هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجی یه‌وه ، یاخی بووه له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی که چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و مرۆڤ یان به سروشتی ئاسایی ژیان و کۆمه‌ڵگا ده‌زانی.
ئه‌و له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌رستۆکراتی خێزانه‌که‌ی دا ، دوو دنیای جیاواز بوو،وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب ،له سه‌ره‌تادا ئه‌ندامی حیزبی شیوعی بوو ،له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کان له‌سه‌ر شیوعیه‌ت زیندان کراوه‌وله زیندان هه‌ڵهات.
مزه‌فه‌ر نه‌واب به‌شداری کۆڕشیعری کردوه‌و له‌و کۆڕانه‌دا ،رووبه‌رووی سه‌رکرده‌کانی عێراق وهه‌موو سه‌رکرده‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی به چه‌کی شیعر ده‌وه‌ستایه‌وه ، هه‌موویانی به شاکاری جنێوی شیعرجوان خه‌ڵات ده‌کرد ، به جۆرێک ئه‌و سه‌ۆکانه‌ی جنێو باران ده‌کرد ، له سه‌رکورسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵاته وه ده‌یهێنانه وه بۆ ناو بۆته ئه‌سڵه‌که‌ی خۆیان ، که هیچ نین .
له‌ساڵی 1959 شیعری (ریل و حه‌مه‌د )بڵاو کراده‌وه ، ئاوازی بۆ دانراو بوو به گۆرانی وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک ، یه‌که‌م دیوانی له 1959 به ناوی (ریل و حه‌مه‌د)ه‌وه چاپکراو ه ، هۆنراوه‌کانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا به به‌رده‌وامی چاپ و بڵاو ده‌کرێته‌وه .
نه‌واب له هۆنراوه‌یه‌کی دا ده‌ڵێت :
به‌وه رازی بووم به‌شم له دنیا وه‌ک به‌شی باڵنده‌یه‌ک بێ
به‌ڵام خودای گه‌وره ته‌نانه‌ت باڵنده‌کانیش نیشتمانیان هه‌یه
و بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ،
که‌چی هێشتا
نیشتمانێک که له ده‌ریاوه بۆ ده‌ریا درێژ ده‌بێته‌وه
گرتووخانه‌یه به ته‌ک گرتوو خانه‌وه
موزه‌فه‌ر نه‌واب له مه‌یخانه کۆنه‌که‌وه بۆ جنێو دان به سه‌رکرده کانی عه‌ره‌ب ،وشه ، فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل .