سه‌یران –ی خوشکم ، په‌پوله‌یه‌کی پاک وبێ گه رده ، له خۆشه‌ویستی دا باوکم ناوی ناوه کیژه.
کیژی خان و مانی خانه‌واده‌که‌مان و چرای ماڵه‌که‌مانه , نه‌ک ته‌نیا خۆشه‌ویستی ئێمه ، هاوڕێی خۆشه‌ویستی دراوسێ و هه‌موو خزمانه.هه‌ر که‌س له نزیکه‌وه بیبینێ ده‌بێت به هاوڕێ ی و خۆشی ده‌وێت ،هه‌ندێک که‌سیش ، به چه‌ند وشه‌یه‌کی نه‌شیاو په‌ڕه‌ی ناسکی هه‌ستی وه‌ک گوڵی بریندار ده‌که‌ن.
له 20 / 5 / 2013باوکم ماڵئاوایی له‌ژیان کرد ،دوای پرسه‌که ی . کیژه رووی ده‌کرده ژووره‌کان ، ژوور به ژوور به دوای باوکم دا ده‌گه ڕا ،هیچ سۆراخێکی بۆ نه‌کرا . ئێواره‌کیان له به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه وه‌ستا ، هه‌ر چاوه‌ڕوانی باوکمی ده‌کرد به‌ڵکو بگه‌ڕێته‌وه ، باوکم دیار نه‌بوو ، تا به‌ته‌واوی له شوێنی خۆی ماندوو بوو ، دوایی رووی کرده هه‌موومان .
-کوا باوکه؟..... باوکه گیان ، که‌ی د ێته‌وه ؟
له ناکاو ده‌ستی کرد به گریانێکی زۆر به‌کوڵ ، تا خه‌و به‌لای دا هێنا.
له 25 / 4 / 2018 دایکم ماڵئاوایی له ژیان کرد ، کیژه له ماڵی ئیسماعیل ی ئامۆزامان بوو ، له گوندی دێ کۆن ی خورماڵ،دوای پرسه‌که ی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه ، هه‌موو ژووره‌کان به دوای دایکم دا ده‌گه‌ڕا ،نه‌یبینی یه‌وه ، رووی پرسیاری کرده هه‌موومان :
-کوا دایه ....دایه گیان ، که‌ی دێته‌وه؟
ده‌ستی به گریان کرده‌وه ..
گریانێک... ژیر بوونه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو .....
کیژه به به‌رده‌وامی به‌دوای باوکم و دایکم دا ده‌گه‌ڕێت ،
.. بڵێ ی به ده‌باشیر ه‌که‌ی ده‌ستی له سه‌ر ئه‌و ته‌خته‌یه‌ی تابلۆکه‌ت تیاکێشاوه
(دایکم و باوکم )- ی به رۆح دۆزیبێته‌وه.......؟