(عه‌تا چاوشین )* ی هونه‌رمه‌ند ، عاشقی هۆنراوه وده‌نگ وئاوازبوو ، یاده‌ورییه‌کی پڕ له رۆمانسی تاڵی له‌بواری ده‌نگ و ئاوازدا هه‌یه، به ئیحساسێکی هونه‌ری میللی گۆرانی وهۆنراوه‌ی بۆ عه‌شق و خۆشه‌ویستی یاده‌وه‌رییه کانی وتووه .
چاوشین زوو ده‌رکی به‌وه‌کردووه ، زۆربه‌ی ئه‌و هۆنراوه گۆ رانیانه‌ی شاعیره‌کان نوسیویانه و هونه‌رمه‌نده‌کان چڕیویانه و بوون به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک ، چیرۆکێکی پڕ له عه‌شق و خۆشه‌ویستییه ، شۆخێک به نهێنی پاڵه‌وانی نێو هۆنراوه و ده‌نگ و ئاوازه‌که‌یانه ،زۆربه‌ی پاڵه‌وانی نێو گۆرانیه‌کان پڕن له هه‌ناسه‌ی نامۆیی و دابران ،ئه‌مه‌ش وای له‌چاوشین کردوه عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی نهێنی چیرۆکی گۆرانی ه‌کان و شۆخی پاڵه‌وانی گۆرانی هونه‌رمه‌نده‌کان بێت.
له 1985 -1988 عه‌تا چاوشین له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، عه‌وداڵێ بینینی هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌وێ بووه ، شار به‌شارو تۆمارگه به تۆمارگه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌ڕا، به‌دوای شریتی هونه‌رمه‌نده‌ه‌کان ، به ده‌یان شریتی لای خۆی ئه‌رشیف کرد .
رۆژێک له دوکانی شیرینی فرۆشێک ، له شاری سه‌قزبه‌رێکه‌وت ( حسین شۆخ که‌مان زی‌زی)** بینیووه ، پرسیاری سۆیبه‌ی باڵابه‌رز ی لێ کردوه ، چۆن له‌و گۆرانی یه دا ئه‌و شۆخه بوه به هێمای پاڵه‌وانی ئه‌و گۆرانی یه، بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیناسێت ، به‌ڵام ناوی له‌سه‌ر زاری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه ، برایانی زی‌زی له‌وه‌ڵام دا ئاماژه به‌وه کردووه :
-سۆیبه جوانترین شۆخ وره‌خشی گه‌ڕه‌که‌که‌مان بوو ، ماڵیان له کۆڵانه‌که‌ی ئه‌و به‌رمان بوو ، ناوی سۆیبه وجوانییه‌که‌ی وباڵابه‌رزییه‌که‌ی له ناو گه‌ڕه‌ک وشاردا ده‌نگی دابوه‌وه ، ئێمه‌ش وه‌ک گۆرانی بێژ خه‌ونمان به‌وه‌وه ده بیبینی ، رۆژێ له رۆژان سۆیبه‌ی باڵا به‌رز ببینین و گۆرانی بۆ جوانیه‌که‌ی وباڵاکه‌ی بلێین .
به رێکه‌وت زه‌ماوه‌ندێک له‌و گه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وان سازکرا ، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک وشار له‌و زه‌ماوه‌نده‌دا هه‌ڵده‌په‌ڕین و ره‌شبه‌ڵه‌کیان گرت ، له ناکاو سۆیبه‌ی باڵابه‌رز له کۆڵان ده‌رکه‌وت ، رووی کرده زه‌ماوه‌نده‌که ، جوانی سۆ یبه و باڵا چنارییه‌که‌ی ، هه‌موانی توشی تێڕامان کرد ، بوو به هۆی له دایک بوونی ( گۆرانی سۆیبه‌ی باڵابه‌رز) ،
ره‌شبه‌ڵه‌که‌ی گه‌رمتر کرد و بازنه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکیه‌که‌ی به‌ربڵاو تر کرد ، هه‌ردوو سۆیبه، سۆیبه‌ی باڵابه‌رز وگۆرانی سۆیبه‌ی باڵابه‌رز، زه‌ماوه‌نده‌که‌و گه‌ڕه‌ک و.شار وهه‌موو کوردستانی هه‌ژاند.
رۆژێک عه‌تا چاوشین له زه‌ماوه‌ندێک دا شار ،شۆخێکی تری بینی بوو ، وه‌ک سۆیبه‌ی باڵا به‌رز جوان بوو ،به‌جۆرێک هه‌ڵده‌په‌ڕی و سه‌رچۆپی گرتبوو ، ببوه هۆی هه‌ر پێنج کۆپله‌ی گۆرانییه‌که ، به‌سه‌رئه‌و (ره‌خش) ه‌دا بڵێ
به‌ڵام ..سۆیبه‌یه‌کی باڵا به‌رزی (بێ ناو....... نیشان ).
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
+ سه‌رچاوه : محه‌مه‌د مه‌ردان ، به‌رنامه‌ی فۆلکلۆر ، که‌ناڵی کوردسات .
*عه‌تاچاشین . عه‌تا ئه‌مین زۆراب له ساڵی 1962 له گه‌ڕه‌کی باخی شێخ له‌تیف له‌دایک بووه ،
له کۆتایی حه‌فتاکان خوێندنی ئاماده‌یی پێشه‌سازی ته‌واو کردوه، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکان کرێکاری کاشی بووه لای وه‌ستا کاروان ، دواتر بووه به‌وه‌ستای کاشی ،
له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌بدوڵڵا ره‌باتی دا گۆرانیان له‌سه‌ر شریت تۆمارکردوه ، له 17/ 6/ 2020 توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو ، له 22/ 6/ 2020 له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ دوا هه‌ناسه‌ی سپارد ، هه‌موو خه‌ونه هونه‌رییه‌کانی دوو توێ ی خاک بوو.
**حسین شۆخ که‌مان ناسراو به‌زیزی ، له شاری سه‌قز له‌دایک بووه ، نازناوی زی‌زی له‌وه وه به‌سه‌ریا دابڕاوه به منداڵی زمانی گرتویه‌تی ،وتویه‌تی زازا ..زازی .. زی زی ، له شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان و تا هه‌شتاکانیش به ناوی برایانی زی‌زی یه‌وه به ئامێری فۆلکلۆری ده‌ف و باڵه‌بان و دوزه‌له ، گۆرانی میللی یان ، له زه‌ماوه‌نده‌کانی شاری سه‌قزدا وتووه ، خاوه‌نی 46 گۆرانی یه له رادیۆی سنه ، کرمانشا ، قه‌سری شیرین ، ورمێ ، مهاباد، رادیۆی کوردی به‌غداد وه‌ک سۆیبه‌ی باڵابه‌رز ، فاتم ، شه‌مامه‌و خاڵ خاڵ ، یه‌کێکه له ده‌نگه ره‌سه‌ن و دیاره‌کانی گۆرانی میللی کوردییه / ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا .