سه ۆکی حکومه‌ت حکومه‌ت و په‌رله‌مان ، وه‌زیره‌کان ، په‌رله‌مانتاران ، ئه‌نجومه‌نی د اواکاری گشتی ، سه‌رۆکی حیزبه‌کان و مه‌کته‌ب سیاسی ، ئێوه که‌ی له ناو ئۆفیسی ته‌لاری ده‌سه‌ڵاته‌کانتان ، که‌ی له ناو کۆشه‌که.تایبه‌تییه‌کانتان ، دێنه ده‌ره‌وه و روو ده‌که‌نه ناو خه‌ڵک .
که‌ی روو ده‌که‌نه شه‌قام و کۆڵانی گه‌ڕه‌که میللی وناو بازاره‌کان ، له نزیکه‌وه له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌پرسنه‌وه ، خۆتان به نوێنه‌ریان ده‌زانن ، به چاوی خۆتان ده‌یان ..سه‌دان خانه‌وا ده ده ببینن ،بژێوی ژیانیان ئه‌وه‌نده دژوار‌و قورسه ، نه‌هامه‌تی و نه‌داری به‌جۆرێک تێکی شکاندون ، له پێویسته سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌رین،
به‌کوله مه‌رگیه‌کی وا ده‌ژین ، رووبه‌رووی ده‌یان کێشه‌ی ئاڵۆزی بژێوی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی بونه‌ته‌وه ، هیچ ده‌ستوورو یاسا و رێساوویژدانێک ناتوانێ ،ئه‌و ژیانه پڕ له نه‌هامه‌تیانه قوبوڵ بکات .
بازاڕه کان ..سارد‌و سڕن .. به جۆرێک مردون ، خه‌ڵک له بێزاریدا رۆژو..مانگ و..ساڵ به‌ڕێ ده‌کات،
به هۆی سیاسه‌تی نا حه‌کیمانه ی ئێوه‌وه ، به هۆی کۆمپانیا ی گرێ به‌ستی حه‌په‌لوشی و دزی ئێوه‌وه ،
هیچ کاسپی یه‌ک نه‌ماوه ، هه‌موو کایه‌کانی ژیانتان داگیر کردوه و به خۆرێک سست کردووه ، خۆڵی مردووی له سه‌ر که‌ڵه‌که بووه .
گه‌ر رۆژێ له رۆژان روو بکه‌نه ناو شه‌قام و بازاڕ و گه‌ڕه‌که میللییه‌کان ، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێ ئیش کاره ده‌بینن ، ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ده‌بینن ، خوێندنیان ته‌واو کردوه ، نه حکومه‌ت دایان ده‌مه‌زرێنێ ،نه له که‌رتی تایبه‌تی ، کارێکیان چنگ ده‌که‌وێت ، شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن ،به‌رێگای نا یاسای ، به یه‌خت له شه‌پۆله سه‌رکه‌شه‌کانی ده‌ریای ئیجه وده‌ریای ئایون ده‌ده‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌ورپا .، به‌ڵام یه‌خته‌کان نقومی ده‌ریا یان ده‌که‌ن ، ده‌بن به خۆراکی ماسی و زینده‌وه‌رانی ده‌ریا.
ئێوه وه‌ک خۆتان ناچنه ناوخه‌ڵك ، گوێ له‌وهه‌موو که‌سه لێس و هه‌لپه‌رست ومسته‌شار وکادره په‌رپوتانه ده‌گرن .رۆژانه ، به درۆی ره‌نگاو ره‌نگ ، به شان و باڵای خۆتان و رێبازه‌که‌تاندا هه‌ڵده‌ده‌ن ،کامه‌یه رێبازه‌که‌تانه ، له‌وه‌ته‌ی ئێوه سه‌رکرده‌ن ، هه‌ر ژیانی ئه‌م میلله‌ته نه‌هامه‌تی و مه‌رگه‌سات بووه .
ئه‌و ئینتیهیزیانه به درۆ‌و فیشاڵ یاری به عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌تان ده‌که‌ن ، ئه و ماستاوچیانه‌ی ده‌وربه‌رتان ، وه‌ک خۆتان له سه‌ر هه‌موو په‌ته‌کان یاری ده‌که‌ن ، ئه‌وان له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی پێش ئێوه‌ش و رێبازی ئێوه و دوای ئێوه‌ش گه‌مه‌و سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن .
رۆژانه .... ده‌یان ...سه‌دان درۆتان بۆ ده‌که‌ن ...فێڵتان لێ ده‌که‌ن..ئێوش سه‌رکرده‌کان حه‌قیقه‌ته‌کانتان لا تاڵه ..
د ڵتان به درۆ فێڵی ده‌وروبه‌ره‌کانتان ده‌کرێته‌وه ،ئێوه ده‌تان وت : کوردستان ده‌که‌ین به دوبه‌ی ، هه‌لی کار بۆ خه‌ڵک دابین ده‌که‌ن ،ئیوه به ئاشکرا بیره نه‌وته‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌رده‌هێنن دابه‌شی ده‌که‌ن و ده یفرۆشن ، نیشتمانی ده‌ریایه‌ک نه‌وتان کردوه به وڵاتی که‌شتیه‌کی تێک شکاو .
سه‌دام به نه‌وتی کوردستان ، فڕۆکه‌ی جه‌نگی و بۆمبی هێشوی . تۆپی قورسی دورهاوێژ و
ناپاڵم و چه‌کی کیمیاوی وته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌کراوی ده‌کڕی وجینۆسایدی کوردی ده‌کرد .
ئێوه‌ش فیرعه‌ونه‌کان، سه‌رکرده ی نوێنه‌ری کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، به گرێ به‌ستی نه‌وتی کوردستان ، به جۆرێکی وا نه‌وت تاڵان ده‌که‌ن وده‌یدزن ، مرۆڤی کورد تان به جۆرێک نه‌دارو برسی کردوه ، که‌سێتی تاکی کوردتان ، به جۆرێک تێک شکاندوه ، به مه‌رگێکی به‌رده‌وامتان سپاردون . تاکی کوردتان کردوه به کویله .