گه‌نج توێژێکی پێشه‌نگ و سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگایه ، پڕن له وزه و هیواو خه‌ون و خۆزگه وتوانای جیا جیا ی له بن نه‌هاتوو، رۆڵێ بنه‌ڕه‌تی و دیاریان له ئاراسته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگا دا هه یه ، ده‌ست پێشکه‌ری گۆڕانکاری و داهێنان و پێشكه‌وتنی هه‌موو بواره‌کانی ژیانن .
له 1920ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق و دوای کۆده‌تای 1958ی کۆماری عێراق ، له ماوه‌ی 71ساڵ ، تا راپه‌ڕینی ئازاری 1991 ، به هۆی بارودۆخی نائاسایی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ، گه‌نجانی کورد له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌کان بێ به‌ری کرابوون .
دام و ده‌زگا زه‌برو زه‌نگ و توندوتیژه‌کانی عێراق ، گه‌نجی کوردیان ده‌سگیرو زیندان و ئه‌شکه نجه وله سێداره ده‌دا وگوله باران یان ده‌کردن و ته‌رمه‌کانیانی له گۆڕه‌وبه کۆمه‌ڵه کان دا شوین بزر ده‌کرد .
زۆربه‌ی گه‌نجه‌کان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ،له به‌ر سته‌می داپڵۆسینی داگیرکه‌رانی نیشتمان ، روویان ده‌کرده چیاکان وده بوون به‌پێشمه‌رگه ، له نه‌به‌ردی و چالاکی و داستانه‌کان دا ، ده‌پێکران ورۆحیان ده سپارد .
دوای راپه‌ڕین و دوای نه‌مانی سه‌دام و به‌عس ، سه‌رکرده سیاسییه کانی کوردستان ، به گیرفانی خاڵی یه‌وه، له و دیووو سنووره‌کانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمانێکی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، هێز و وزه و توانا‌و هیوای گه‌نجه‌کانیان کرد به چه‌کدارو پاسه‌وانی کاروانی ئوتۆمۆبیله‌کانیان و به‌ر باره‌گا و به‌رده‌رگای ماڵه‌کانیان .
ده‌یان ،سه‌دان ، هه‌زاران گه‌نج ، به نه‌داری و به ره‌نج و ماندووبوون به‌تواناو لێهاتووی خۆیان ، بڕوانامه‌ی به‌کالرویس و نامه‌ی نایاب و باڵا ی ماسته‌ر و دکتۆرایان له زانکۆکان دا به‌ده‌ست هێناوه ، نه حکومه‌تی هه‌ریم له کایه‌کانیان دا دایان ده‌مه‌زرێنێ ، نه له که‌رتی تایبه‌تی کارێکیان چنگ ده‌که‌وێت .
زۆربه‌ی گه‌نجه‌کان بێ هیوابوون له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ونیشتمان ، له بری ئه‌وه‌ی وه‌ک گه‌نجه‌کانی پێش راپه‌ڕین روو بکه‌نه چیاکان وببن به پێشمه‌رگه‌و شه‌هید بکرێن، روو ده‌که‌نه ده‌رگای داخراوه‌کانی سه‌ر سنووری وڵاتان و رووه‌و ئه‌وروپا سه‌رهه‌ڵده‌ه‌گرن ،ره‌خته‌کان له ده‌ریای ئیجه ونیان ده‌که‌ن .
گه‌ر تویژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ، له‌و دوو دیمه‌نه جیاوازه‌ی چاره‌نووسی گه‌نجانی کورد بکه‌ین ، چاره‌نووسی پێش راپه‌ڕین له شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و ژیانی دوای راپه‌رین و نه‌مانی سه‌دام و سه‌رهه‌ڵگرتن رووه‌و ده‌ریای ئیجه و ئه‌وروپا .
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی وپه‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌ت ، به پێ ی ده‌ستوورو یاسا به‌راوردێکی ژیانی خۆیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ، له گه‌ڵ بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن ، جیاوازییه‌کان ، ئه‌وه‌نده زۆره ،هه‌موو ده‌ستوورو یاسای ئه‌م هه‌رێمه و عێراق شه‌رمه‌زار ده‌کات .
ده‌سه‌ڵات داران ئێوه ده‌ڵێ هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه نین ، له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌م خاکه ، ،وه‌ک ژیانتان له هه‌موو روویه‌که‌وه گه‌ڵ خه‌ڵک جیاوازه ، ژیانی کچ و کوڕی ئێوه له گه‌ڵ کوڕ‌و کچی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ئاسمان و رێسمانه .
سه رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان ، په‌رله‌مان ،حکومه‌تی هه‌رێم ، ئێوه تا که‌ی ئه‌و هه‌مووگه‌نجه ده‌خه‌نه په‌راوێزه‌وه ؟ تاکه‌ی هیواو وزه‌و توانا‌و خه‌ونی گه‌نج ، سه‌دام ئاسا له سێداره ده‌ده‌ن ،بۆ ئێستا‌و دوارۆژیان گوله باران ده‌که‌ن .
ئه‌و هه‌موو کچ وکوڕه ، له به‌ربێ کاری و بێ بژێوی ژیانیان ناتوانن ، ژیانی خانه‌واده‌یی دروست که‌ن ، گه‌ر کورو کچێک ژیانی خانه‌واده‌یی پێک بهێنن ، له به‌ر بێ کاری و بێ بژێوی ، له دادگا ده‌ست به‌رداری یه‌ک ده‌بن.
گه‌نج پێشه‌نگ و سه‌رکرده‌ی ئێستای و ئاینده‌و باڵاترین وزه‌و هیزی کاری ئه‌م نیشتمانه یه ، گه‌رئێوه ئاوا بێ موبالاتانه گه‌نجان بخه‌نه په‌راوێژه‌وه ، چاره‌نووسی ئێستا‌و ئاینده‌ی کورد ، له رووی سیاسیی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و ده‌روونییه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێرێکی هه‌زار به هه‌زاری تێكشکان ده‌که‌وێته‌وه .
ئێوه کۆمه‌ڵگای کورده‌واریتان ، به‌جۆرێک تێک و پێک داوه ، شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تان به جۆرێك تێک شکاندووه ،ئه‌و ئه‌نفاله‌ی سه‌دام و به‌عس ، بۆی ته‌واو نه‌کرا ، ئێوه بۆیان ته‌واو ده‌که‌ن .
ئێوه به م وپلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پرۆژانه‌تان، گه‌نجی کورد تان به جۆرێک په‌راوێزخستووه ، چه‌ند ساڵێکی تر کاردانه‌وه‌ی ژه‌هری مه‌ترسییه سامناکه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت .
هه‌رێمێک ، بێ گه‌نج ، بێ کار ، بێ هزر، بێ هیوا ، بێ وزه ، ، بێ به‌رهه‌م، نیشتمانێک له بیابانی ئه‌نفال و گه‌رده‌لولی جینۆساید‌و گۆڕی به کۆمه ڵه‌وه ، ده‌که‌ن دۆزه‌خ .