له سه‌عات 11-ی 11 / 11 / 1918 جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وه‌ستا .وڵاتانی هاوپه‌یمان بڕیاریان دا له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه ، بۆ هه‌موو گه‌لانی دنیا وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له نیشتمانه‌که‌ی دروست بکه‌ن .
له رێکه‌وتن نامه‌ی سایکس بیکۆی 1916و کۆنگره‌ی ئاشتی 1919و کۆنگره‌ی سان ریمۆ له 19-ی مایسی 1920وکۆنگره‌ی سیڤه‌ر له 10/ 8/ 1920به 3 ماده ی (62- 63-64).گرنگی به کورد.ونیشتمانه‌که‌ی درابوو، بۆ ئه‌وه‌ی مافی چاره‌ی خۆ نوسینی پێ بدرێت .
دوای ئه‌و هه‌موو رێکه‌وتن و کۆنگرانه ،کوردستان دابه‌ش کرا به‌سه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. وسوریاو تورکیا.
له 24 / 7 / 1923 له کۆنگره‌ی لۆزان ، له شاری لۆزانی سویسر له نێوان(به‌ریتانیاوفه‌ره‌نساویتالیاوژاپۆن ویۆنان ورۆمانیا وسبریا وکراواتیا وسلۆنیاوتورکیا)بۆ ناسینی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا بۆ پیا چونه‌وه به په‌یمانی سیڤه‌ر ، رێکه‌وتن نامه‌ی لۆزان ئیمزا کرا ، له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورکیای نوێ وبه‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا .
له ناو ئه‌وهۆڵه‌ی لۆزان ، ناوی کورد‌و نیشتیمانه‌که‌ی سڕایه‌وه ...
له لۆزانه‌وه تا ئێستا ، 99ساڵه کورد له نیشتمانه‌که‌ی دا کۆمه ڵ کوژده‌کرێ ده‌کرێت .
له‌و سه‌رده‌مه وه هه‌مووشۆڕشه‌کانی کورد تێکشکاون ، کورد هه‌ر خه‌ریکی خۆخۆری وشه‌ڕی برا کوژی بووه ،زۆربه‌ی له سه‌رکرده کانی کورد ، مه‌قاشی داگیر که‌ران بوون ،پێش سوپای داگیر که‌وتون ،شانازیان به خیانه‌ت وجاشایه‌تی یه‌وه کردووه .
مێژوونووس و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسه ده‌رباره‌کان ، رووداوه مێژوه‌کانیان بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی وبه چه‌واشه‌یی تۆمار کردووه .
ئه‌و زنجیره خیانه‌ت و هه‌ڵه مێژوویانه ، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی یان ،زیاتر تێک شکاند ، نیشتمانه‌که‌یان خاپوور تر کردووه .
زۆر له سه‌رکرده کورده کانی کورد، ئه‌وه‌نده خاکه‌که‌یان خۆش ده‌وێ ، کام داگیر که‌ر ،ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌رو نۆکه‌ریان بداتێ ، به‌وه‌یان هه‌راج کردووه .
ئه‌وه زنجیره تراژیدیا‌کانی 99ساڵی مێژوومان بوو، ئه‌وه ی ئێستا له نیشتمان ده‌یبینن تراژیدیایه‌کی سامناک تره ، ئاینده‌شمان ونه .