دوای 8 ساڵ جه‌نگی عێراق – ئێران وکاریگه‌رییه ئالۆزییه‌کانی دوای جه‌نگ ونه‌هامه‌تی ، دوای ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌وخاپوورکردنی ناوچه جیا جیاکانی باشووری کوردستان ،له 2ی ئابی 1990سوپای عێراق کوێتی یان داگیرکرد و کردیان به‌نۆزده مین پارێزگاری عێراق .
له 26 / 2 / 1991هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان ،سوپای عێراقیان له کوێت تێک شکاند ،راپه‌رینی شیعه‌کان له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و کورد له باشووری کوردستان به‌رپا بوو ، ئه‌مه‌ریکا بواریان بۆ سوپای عێراق ره‌خساند راپه‌رینی شیعه‌کانیان تێک بشکێنێن وکۆمه ڵ کوژبکرێن ، سوپای تێكشکاوی عێراق به هه‌ماهه‌نگی موجاهیدین و کۆپیه‌ر په‌لاماری دوز خورماتوییان دا‌و به‌ره‌و که‌رکوک کشان و گرتیانه‌وه ، ده‌یان که‌سیان له چیمه‌ن کۆمه‌ڵکوژ کرد و به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێر کشان ، چه‌ند ملوێنێک کورد کۆچ وره‌ویان به‌ره سنووره‌کانی ئێران و تورکیا کرد.
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له سه‌دام حسین کرد ،هاوکاری پشکێنه‌ره کانی چه‌کی کۆکوژی عێراق بکات ، سه‌دام به سیناریۆی جیا جیا به‌ربه‌ستی بۆ پشكێنه‌ره‌کان دروست کرد ، بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی خسته په‌راوێزه‌وه .
موخابه‌راتی عێراق به به‌رده‌وامی چه‌که کۆکوژه‌کانی له‌م لاو ئه‌ولا حه‌شارده‌دا ، په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ رێکخراوی قائیده‌و رێکخراوه تیرۆریسته‌کان دا هه‌بوو، هاوکاری وپشتگیری یه‌کتریان ده‌کرد ، مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان دروست ده‌کرد.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1441 ی ده‌رکرد ، به عێراقی راگه‌یاند :
-ئه‌گه‌رعێراق هاوکاری تیمه‌کانی پشکنین نه‌کات ،رووبه‌رووی سزای توند ده‌بێته‌وه .
له‌سه‌ره‌تادا روسیا‌و چین و فه‌ره‌نسا وئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له گه‌ڵ به‌کار هێنانی هێزدا نه‌بوون .
ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له‌سه‌دام کرد ، خاکی عێراق به جێ بهێڵێ ، سه‌دام دژی ئه‌و داوایه‌ش وه‌ستایه‌وه ، ئه‌وکاردانه‌وه‌یه وای له ئه‌مه‌ریکا کرد، کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام بهێنرێت.
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ،پشتگیری 49 وڵاتی بۆ جه‌نگی ئازادکردنی عێراق به‌ده‌ست هێنا.
له سه‌عات 2 30 ی شه‌وی 19- 20 / 3 / 2003 سوپای ئه‌مه‌ریکا به رۆکێتی دوورهاوێژهه‌موو کۆشكه‌کانی سه‌دامی له به‌غداد داگرته‌وه ،له‌و ساته‌دا هیزه‌کانی هاوپه‌یمان و هێزی ئاسمانی توانیان به‌نده‌ری ئوم قه‌سر بگرن ، له‌وێوه روویان کرده به‌سره و گاردی کۆماری و فیداییه‌کانی سه‌دامیان تێك شکان و به‌سره‌یان گرت،خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقیان کۆنترۆڵ کرد ، ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی سوپای عێراق له ئه‌نفاله‌کان دا چه‌ند دلره‌ق بوون به‌رامبه‌ر ژن و منداڵی کورد و گوله بارانیان ده‌کرد ،به‌ڵام له کوێت په‌لاماری پۆستاڵی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی یان ده‌دا و ماچیان ده‌کرد نه‌یانکوژن .
په‌رله‌مانی تورکیا بواریان به هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌دا به خاکی تورکیادا تێپه‌ڕن، هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌ره‌شوت له کوردستان دابه‌زین ،به هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه ،هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای گروپی تیرۆیستی پشتیوانی ئیسلام ، له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا ، هه‌موو باره‌گاکانیان ته‌فرو تونا کرد.
له 4/ 4/ 2003 چه‌ند تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه ناو شاری به‌غداد،ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی عێراق چه‌که‌کانیان فڕێ دا و ته‌سلیم به هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون ، شه‌پۆلی خه‌ڵکی شار رژانه سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غداد ، شادمانی خۆیان بۆ راماڵینی سه‌دام * ده‌رده‌بڕی .
سه‌عات 4ی ئێواره‌ی 9 / 4/ 2003 تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه مه‌یدانی فیرده‌وس ، سه‌ربازانی تانکه‌که سه‌قاڵی روخاندنی په‌یکه‌ره که‌ی سه‌دام بوون ، فرۆکه ی جه‌نگی ، سه‌ربازگه‌و بنکه‌ی سه‌ربازی حکومه‌تی عێراقیان له به‌سره‌و موسڵ و که‌رکوک ده‌وروبه‌ری به‌غدا دا بۆردومان کرد ، فرۆکه خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌غداد و پایته‌ختیان کۆنترۆڵ کرد .
له 10 نیسان دا هیزه‌کانی هاوپه‌یمان به هاوکاری هیزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی شاری (تکریت و که‌رکوک و به‌سره‌یان کرد.سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی به نهێنی روویان کرده ده‌ره‌وه‌ی به غدادو خۆیان حه‌شاردا .
له مانگی 12ی 2003 عوده‌ی و قوسه‌ی ومسته‌فا قوسه‌ی14 ساڵ له خانویه‌کی گه‌وره له‌شاری موسڵ ، ئاشکرابوون ،هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئابڵۆقه‌ی ئه‌و خانوه‌یه‌یان دا‌و دوایان لێکردن خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن، هه‌رسێکیان 6 سه‌عات رووبه‌رووی هێزه‌که ی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستانه‌وه ،کوژران .
ئێواره‌ی 13ی کانونی یه‌که‌می 2003 سه‌دام یان له ئۆ په‌راسیۆنی (به‌یانی سوور )له کونێکا له نزیک شارۆچکه‌ی (دور) ی تکریت ، ده‌سگیرکرد.
دوای تێكشکانی سه‌دام و کۆماری عێراقی سونه ئه‌وه 13ساڵه ده‌وڵه‌تی عێراقی شیعه به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ناکۆکن ، عێراقیان کردووه به وڵاتی کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کان ، تاکی عێراقی به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و که‌مایه‌تی و ئاینی و مه‌زهه‌به جیا جیاکانه‌وه ، تروسکه‌ی ژیانێکی ئارامیی و ئاشتی و ئاسایشی به‌دی نه‌کردووه .
• له 9 / 4 / 2003 عێراقییه‌کان په‌یکه‌ری سه‌دام یان بینی له مه‌یدانی فیرده‌وس روخا ، سه‌دامیان بینی له کونێکا ده‌سگیر کرا ،سه‌دامیان بینی په‌تی کرایه مل و له سێداره درا ، وایان ده‌زانی عێراقی دوای سه‌دام ، ده‌بێ به نیشتمانی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵ کردن .
• گروپی تیرۆریستی قائیده به به پلان و نه‌خشه‌ی کاره تیروریستیه‌کانی ده‌یان سه‌دان هه‌زاران هاوڵاتی عێراق یان تیرۆر کرد ،شه‌ڕی تائیفی یان له ناوبه‌غدادو شاره‌کانی تر هه‌ڵگیرساند، ئه‌م زنجیره پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانان بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 2014 دا داعش سه‌ری هه‌ڵدا ، عێراقیان کرد به جه‌نگه‌ڵستان .
• له 27 / 12 / 1920ده وڵه‌تی عێراق دروست کرا ، تا ئێستا 11 / 8 / 2022 ئه‌وه 102 ساڵه عێڕاق به هۆی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بیی وئاینییه‌وه،له ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماری سونه و عێراقی نوێ ی دوای گۆرانکاری 9 /4 / 2003 ی شیعه ، عێراق وڵاتی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن ویه‌کتر سڕینه‌وه و کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کانی ، ( گرتن و ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان و گوله باران وکۆمه‌ڵکوژی و زیند به‌چاڵکردن و بێ سه‌روشوین کردن و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ) .
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، لاپه‌ره‌یه‌ک له پرۆژه‌ی زنجیره کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی (سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م )، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه دانراوه ، چاپ نه‌کراوه.