سەرکردەکان

عەبدوڵا کەریم مەحمود


گەر لە دوای رووداوەکانی تراژیدیای  چاڵدێرانەوە ، بەوردی  بڕوانینە مێژووی  کوردستان   ، دوور لە مەدح و وەسف وسەنا،  دەیان تراژیدیای سەرکردەی ئەمارەتەکانی  کورد دەبینین .
گەر مێژوونووس و نووسەران و رۆژنامەنووسان لە ئاستی رەوشتی پیشە کە یان دابن ، رووداوەکان  وەک خۆی بەئەمانەتەوە  بۆ خزمەتی مێژوو تۆمار بکەن ، کار لەسەر( کات وشوین و کەسانی  ناو رووداوەکان وکەسانی دەوروبەو زنجیرە رووداوەکان ) بکەن ، دیمەنی رووداوەکان ، وەک فۆتۆیەک بە لایەنی  باشی  و بەخراپییەوە ، وەک خۆی بخەنە روو.
 زۆر لە سەرکردەکانی کورد ، لە نێو زنجیرە رووداوەکان دا  ، لە ئاستی سەرکردایەتی دا نەبوون ،ئاستی هوشیاری  و  هەڵسوکەوت و هەڵوێسیان پڕ بووە لە گیانی خۆپەرستی ، لە بڕیارەکانیان دا  گەورەترین هەڵەی مێژوویان کردوە ،  گەلەکەیان  رووبەرووی تراژیدیا کردووەتەوە.
لە و سەردەمەوە تا ئێستا ، ئەم سەرکردە دژی ئەو سەرکردە بووە  و شەری یەکتریان کردووە ، هەندێکیان   مەقاش و ئامێری داگیر کەرانی نیشتمانەکەیان بوون ، پلان و بەرنامە و نەخشەی داگیرکەرانی خاکەکەی دژ بە گەل و نیشتمانەکەیان جێ بە جێ کردووە.
لە چاڵدێرانەوە  کوردستان کرا بە دوو پارچەوە ،  بەشێکی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمان ی تورکیاو و بەشەکەی تریان کەوتە ژێردەستی  دەوڵەتی دەوڵەتی سەفەوی ئێران ،سەرکردەکانی کورد ،  لەو سنووری جوگرافیا دیاری کراودا ،شەڕی یەکتریان کردوە و کوردیان ، بە کورد بەکوشت داوە..
گرێ ی ئاڵۆزی دەروونی  سەرکردەکانی کوردبە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە  ، ،لە سەرەتای شەستەکانەوە ،تا ئێستا نزیکەی ٦٠ساڵە  ،لە سەردەمی دەسەڵاتی  کۆماری  عێراق ولە سەردەمی  شۆڕش وشاخ ، لە دوای راپەڕێن وپەرلەمان و حکومەتی هەرێم  ودوای  نەمانی سەدام و  عێراقی نوێ ی  دەسەڵاتی شیعە  ، سەرکردەکانی کورد بە پێ ی زەمەنە جیا جیاکان ، بە سیناریۆی  مەلای و جەلالی هەزران کوردیان بە یەکتریی  داوە بە کوشت .
  ئەو نەخۆشییە سایکۆلۆجییە ی سەرکردەکانی کورد بۆدژایەتی  یەکتریی و سڕینەوەی یەکتریی ، لەو  هەست بەکەمی کردنەوە سەری هەڵداوە ،دەروونی ئەوان  نە بە کورسی دەسەڵات،  نە بە هەدەردانی سامانی نیشتمان ،بەهیچ هێور نابێتەوە .
سەرکردەی حیزبە  سیاسییەکانی کورد،  وەک سەرکردەی ئەمارەتەکان  بە بەردەوامی لە سنوورێکی جوگرافیای دیاری کراودا ،  بەهاو نرخیان  بۆ یەکتری  دانە ناوە  ، دژایەتی یەکتری یان کردوەو و یەکترییان سڕیوەتەوە.
بە بڕیار و بە سیناریۆی ئەوان لە شەستەکانەوە تا  ١٩٩٨لە زنجیرە شەڕەکانیان   کوردیان بە کورد بە کوشت دەدا ، ،جوگرافیای هەولیریان  سلێمانیان کرد بە دوو وڵاتی جیاواز،دوو  پەرلەمان و دوو حکومەت .
 شاری سلێمانی باجی ململانێ ی نابەجێ ی  یەکێتی و گۆڕان و پارتی و ئەو حیزبانە دەدا کە لە پەلەمان و حکومەت دابە عەقڵێکی داخراوی حیزبایەتی یەوە هەڵسوکەوت دەکەن .  
لە  پەیمان نامەی لۆزانی ١٩٢٣ ، بەسیناریۆی بەریتانیاو فەرەنساو یەکیتی سۆڤیەت و تورکیای نوێ ی مستەفا ئەتاتورک ، مافی چارەنووسی  کوردوکوردستان  یان لە پەیمان نامەی سیڤەردا سڕییەوە ،لەلۆزانەوە تا  ئێستا ، کورد کۆمەڵ کوژو ئەنفال و کیمیاباران وجینۆساید  دەکرێ ، هەموو بیابانەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گۆڕی بە کۆمەڵی کوردە .
لە دوای راپەڕینەوە سەرکردەکانی کورد  لە بری ئەوەی ئەو زنجیرە هەڵە گەورانە ،چەند بارە نەکەنەوە ،  شەڕی کورسی دەسەڵات و جیاوازای شارەکان و جیاوازی جوگرافیای نیشتمانەکەیان دەکەن   .
  لە ١٩٢٣ تا ٢٠٢٣  دوای تێپەڕبوون  ١٠٠سا ڵ بەسەر تراژیدیا ی لۆزان،   ئەمجارە داگیرکەرانی نیشتمان بە نیازن ، لە سیناریۆیەکی تردا  کوردو نیشتمانەکەی  بەم سەرکردانەی کورد  بسڕنەوە .

04/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر