1/1 ی هه‌مووساڵی شاری سلێمانی له باوه‌شی کریسمسی سه‌وزو وه‌رزی زستان دا ،دیمه‌نێکی رۆمانسییانه‌ی جوانتر‌و رازاوه‌تر له رۆژانی تر وه‌رده‌گرێت .
باڵای دره‌خت و کۆشک وشه‌قامه‌کان وبازاڕ و گه‌ڕه‌که‌کان، له باوه‌شی چراخانی سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و شین و په‌مه‌یی وته‌واوی ڕه‌نگه جوانه‌کانی سروشت دا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان له دوای راپه‌رین و گۆرانکاری 9 /4 /2003هیچ ژیانێکی نوێ یان له سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌له‌مانی کوردستان دا نه‌بینی.جگه له شه‌ڕی کورسی ده‌سه‌ڵات و ململانێ ی نابەجێ ی حیزبایه‌تی ، داڕمانی ژێر خانی ئابوری کوردستان ، جیاوازی نێوان شارەکان و مه‌رگه‌سات ، نه‌هامه‌تیان بۆ هێناین .
حه‌زره‌تی مه‌سیح له شه‌وی 25 /1 له ئه‌شکه‌وتی [به‌یت له‌حم ] نزیک ناسره دا له‌دایک بووه . له‌و رۆژه دا ته‌واوی مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان ،کڵێسه‌و ماڵ و گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و یادی ئه‌و رۆژه پیرۆزه ده‌که‌نه‌وه.
کریسمس ئه‌و دره‌خته‌یه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشیت .
هێمایه بۆ به‌خشه‌نده‌یی مه‌سیح. که به‌رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی ئاماژه بۆ ژیانی هه‌میشه زیند وسه‌وزی مه‌سیح ده‌کات ، که‌رۆژی له دایک بوونیه‌تی
گڵۆپه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که داگیرساوه‌کان ،نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ن که له‌و شه‌وه تایبه‌تمه‌نده‌دا له ئاسمان داگیرساون . ئه‌مانه باڵای په‌یکه‌ری بچوکی حه‌زره‌تی عیسا به منداڵی و مریه‌م و یوسف و شوانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ڕازێننه‌وه،
که‌ئاماژه له‌پیرۆزیی له‌دایکبونی مه‌سیح ده‌کات.
له‌و رۆژه‌دا مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان .له گه‌ڵ موسڵمانه‌کانی دنیا هه‌ست به‌سۆزو خۆشه‌ویستی وئاشتی ده‌که‌ن.
1/1 -ی هه‌موو ساڵێ بابا نۆئێل بۆیادی رۆژێکی نوێ ،ساڵێکی نوێ،
له‌باوه‌شی ئاشتی کوردستان و جیهان ،له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ دا، هه‌موو ماڵ وشه‌قام و کۆڵان و شه‌قام و گه‌ره‌که‌که‌کانی شار به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه ودیاری جوان جوان ده‌به‌خشێت به منداڵان .
منداڵان وه‌کو په‌پوله له هه‌موو لایه‌که‌وه حه‌ز ده‌که‌ن به‌سه‌ر باڵای پڕ له خۆشه‌ویستی و پاکێتی و میهره‌بانی بابا نۆئێلی خۆیان دا بفرن . بنیشنه‌وه،ده‌سته‌کانی بگوشن ، تا گوێ له رازه پر له په‌نهانییه‌کانیان بگرێ ودیارییه‌کانی ده‌ستی وه‌ربگرن.
بابانۆئێل هێمای خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و به‌خشنده‌ییه . باوکی رزگارییه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه ئه‌وروپییه‌کان بابا نۆئێل یان کرد به داستان وهێما بۆساڵی نوێ ،تا ئستا ش هه‌ر به‌رده‌وامه ،
چیرۆکی خۆشه‌ویستی بابانۆئێل ئێستا شێوه‌یه‌کی هونه‌ری په‌روه‌رده‌یی نوێ ی وه‌رگرتوه ، که پڕاو پڕه له‌دنیای به‌فرینی منداڵان .
ساڵی نوێ و دیارییه‌کانی بابا نۆئیل پیرۆز بێت له‌منداڵانی کورد‌و جیهان
له باوه‌شی کورستانێکی پر له ئاشتی و دڵنیایی و خاوه‌ن وتاریی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
کۆتایی به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ی نەخۆشی تاک رەوانەی ده‌سه‌ڵاتی نەرجسیانەی ئه‌م سه‌رکرد کورد بێنین .نیشتمان یان کردوه به دۆزه‌خی برسێتی و نه‌هامه‌تی و گەندڵستان .