نه‌ورۆز
قوتابی خانه‌ی مامۆستایان بووم ، چه‌ند مامۆستایه‌کی نمونه‌یی خاوه ن هه‌ڵوێست وه‌ک (مامۆستا سیروان نوری ، خالید سه‌رکار ،عه‌لی جۆڵا ، سه‌دره‌دین عارف ، نازم گۆران ، محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌د ، عه‌لی رەزا ) و چه‌ند قوتابیه‌کی نمونه‌یی هه‌ر هه‌موویان به ئیراده‌یه‌کی باڵاوه ته‌حه‌دای به‌عسیان ده‌کرد .
چه‌ند رۆژێک پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزی 1976 ، هونه‌رمه‌ندی نیگار کێش وخۆش نووس ، (دیاری نه‌زهه‌ت هه‌ورامی )به دەست و خه‌ته جوانه‌که‌ی ، ئه‌م هۆنراوه‌ی له سه‌ر دیواری ناوه‌وه ی خانه‌ی مامۆستایان ، به ته‌نیشت ده‌رگای ده‌ره‌وه به گه‌وره‌یی به ره‌نگی سوور بۆ تۆمار کردم .
بڵاو کردنەوەی هۆنراوه‌که بۆ ئه‌و کات و سه‌رده‌مه ی دوای هەرەس ، هەموو وشەو رستەیەک سانسۆری لەسەر بوو ، لە و شوێنەدا بووه مایه‌ی تێڕامانی مامۆستا یان و قوتابیانی کوڕان و کچانی خانه‌ی مامۆستایان .
(ا. ج ) قوتابیه‌کی به‌عسی زۆر توندرەوبوو ،بەردەوام ناکۆک بووین ، کە هۆنراوەکەی بینی ، بە فرسەتی زانی ، راپۆرتێکی له‌سه‌رتۆمارکرد بووم ودابووی به (خالید کرێدی و عه‌بدوڵڵا حه‌سون به‌یاتی )دوو مامۆستای به‌عسی بوون ، به بڕیاری ئه‌وان و یه‌کێتی قوتابیانی حیزبی به‌عس .
هۆنراوه‌که‌یان به بۆیه‌ی سپی لەسەر دیوارەکە سڕییه‌وه ، لیژنه‌یان له‌سه‌ر گرتم ، خالید کرێدی وتی:
_تۆ دژی حیزبی قائید وشه‌ی نه‌شیاوت له‌سه‌ر دیواری خانه تۆمارکردوه ،
عه‌بدوڵڵا حه‌سون به‌یاتی وتی :
_تۆ له یاسای په‌روه‌رده و خوێندن لات داوه ، ده‌بێت سزای هه‌ڵه ی خۆت وه‌رگریت .
منیش پێم راگه‌یاندن :
_ نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی کورده، له لایه‌ن دەوڵەتی عێراقه‌وه ،دانی پیادا نراوه ، هیچ وشه‌یه‌کی نابەجێ لە ناو ئەو هۆنراوە کەدا نییه ، ته‌نیا ده‌ربڕینێکی ناخی خۆمە بۆ یادی نەورۆز .
لیژنه‌ی یەکێتی قوتابیان به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان ( خالید کرێدی و عه‌بدوڵڵا حه‌سون به‌یاتی) 10 پله سلوکیان لێ شکانم .
ئه‌وساڵه له به‌ر ئه‌و هەڵوێستە وهه‌ڵو ێستێکی تر ، لە پۆلی یەک هێشتمیانەوە ، بواریان نه‌دا ، وه ک هاوڕێکانم بچمه پۆلی دووه‌م . ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌که‌یه :
نه‌ورۆز
چاوی وشه‌ی شیعرم گڕه
کڵپه‌ی گڕێ هانی داوه
په‌نجه‌کانی ئاڵ و سووره
مژده‌ی نه‌ورۆزیان هێناوه
1976سلێمانی
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه حمود