رۆڵی سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، له ئه‌زموونی دیاری کراوی نێو حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، له نێو کایه و ئۆرگانە جیا جیاکانی ده‌سه‌ڵات ، رووبه رووی ده‌یان قه‌یرانی چه‌ق به‌ستووی ئالۆز بوونەتەوە.
ئەرکی پسپۆرەکانی بواری مێژوویی و کۆمەڵناسی ودەرونی یە ، لە هەموو ئەو بوارانەدا ، به‌دواداچوون ولێکۆڵینه‌وه و تویژینه‌وه ئه‌کادیمی ورد‌و قوڵی لەسەر بکەن ، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێک بۆ ئه‌و برینه موزمینه ، تراژیدیانه‌ی مێژووی دوور‌و نزیکی ئێستای سەرکردایەتی کورد دابنرێن.
سەرکردەکانی کورد، به هه‌مووبیرو بۆچونه جیا جیاکانی چه‌پ و راست و ئیسلامی سیاسیی ، له حیزبی کوردی و په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم .
ئەو روخسارانه‌ن ، به پلان وبه‌رنامه‌ی نه‌خشه ی داڕێژراو ، بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایان له ده‌سه‌ڵات، کۆنترۆڵی هەموو کۆیلەکانی دەوروبەریان و ئۆرگانه‌کانی حیزبیان کردووە ، هەموو کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم یان بە دەسەڵاتی نەرجسی و تاک رەوانە یان ئیفلیج کردووه .
له سه‌رده‌می شاخ وشۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی دا ، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک ، خاوه‌ن بڕیار بوون ،ئه‌وان چەندان گروپی دیاری کراویان وه‌ک سێبه‌ر ، له ده‌وری خۆیان دروست کرد بوو ، ئەو گروپانه توتی ئاسا ، هەموو بڕیاره‌کانی ئه‌وانیان جێ به‌جێ ده کرد.
دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژ اردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌و سەرکردەور خسارانەی شاخ و ئینیهازی نێوشاره‌کان ، به هه‌مان ئه‌زمونی شاخ و به عه‌قڵی دیاری کراوی مه‌زاجیانه‌ی خۆیان ، کۆکتێلی عه‌قڵی خێڵه‌کی و ئیسلامی سیاسیی ، خۆیان لەهەمووکۆنگرەکان دا ، خاوەنی دەنگی پێش هەڵبژاردن بن ،خاوەنی حیزب و خاوەنی دەنگی خەڵک و پەرلەمان و حکومەت و سامانی نیشتمان بن .
ئه‌و سەرکردانە ، نیازیانە ، وەک ئەوساو و ئێستا ، دەستاو دەستی دەسەڵات ، بۆ کوڕوكچەکانیان بێت و ئامێری به‌رژه‌وه‌ندییه کانی داگیرکه‌رانی نیشتمان بن ، دژ به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌یان .
ستراتیژی ئه‌م سەرکردانە ، بەعس ئاسا ، گەر هه‌رتاکێک ، په‌روه‌رده‌یه‌کی جوان و نمونه‌یی بێت ،خاوەنی ئیراده‌یه‌کی به‌هێزو به هه‌ڵوێست بێ ، خاوەنی راوبۆچونی لۆژیکانه‌ی زانستی بێ ، ئه‌وان هه‌موو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی ئاسمان و زه‌وی ئه‌م نیشتمانه‌یان لێ داده‌خه‌ن ،بواریان پێ ناده‌ن ، رۆڵی خۆیان ببینن ، پاشقولیان لێده‌گرن و ده‌یان خەنە په‌راوێزه‌وه .
ئه‌وسەرکردانە بە درێژایی مێژوو تا ئێساتا ، به‌دوای که‌سێتی لاواز و توتی و کاسه‌لێس و ماستاوچی و پەڕپوتی ئاست نزم دا ده‌گه‌ڕێن ، زۆربەی ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت یان پێ پڕده‌که‌نه‌وه .
پلان و به‌رنامه‌ونەخشەکانیان ، به جۆرێک دارێژراوه ، بوار ناده‌ن ، هیچ ئه‌لته‌رناتیڤ وەک سەرکردە ، له ناو حیزب و هیچ پسپۆرێکی نمونه‌یی بە توانا ، له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، رۆڵیان هه‌بێت و بوونی پسپۆڕی خۆیان بسەلمێنێت .
ئه‌وسەرکردانە ،ده‌بێ خۆیان وئه‌ندامانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه کانیان ، سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت بن ، نه‌خۆشی گرێ سایکۆلۆجی کورسی ده‌سه‌ڵات و تاڵانی سامانی نیشتمانن .
ده‌بێ ژیانی ئەو سەرکردانە بە کوڕوكچ و خانه‌وادەو بنەماڵانە کانیانەوە ، له‌و رۆژه‌وه له‌دایک بوون، تا ئه‌و ساتەی ده‌یان خه‌نه قەبرەوە ، لە گەڵ هاوڵاتیان ئاسمان و رێسمان بێت ، له مردنیشا ، تارمایی کۆشک وگۆڕه‌کان یان لە شوێنی جیاواز‌و تایبەتی بێت.