سه‌دام حسین سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های خۆی له 29 /3 / 1987به بڕیاری [160] به‌خشی به عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ی ئامۆزای .بۆ ئه‌وه‌ی به پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی وردی چڕ‌و پڕی سه‌ربازی به پاڵپشتی فه‌یله‌قی [یه‌ک و پێنچ] ی سوپای عێراق ...به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی [ ئه‌من ، ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری ...ئه‌منی عامه ...فه‌وجه‌کانی دیفاع مه‌ده‌نی ....گه‌له جاش] به ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی .... ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد بکات .
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له 20 / 6 / 1987 به بڕیاری [4008 ]له هه‌شت قۆناغی ئه‌نفال دا .له 21 / 2 / 1988 .....تا 6 / 9 / 1988 سوپای ئه‌نفال ،سه‌راپا گوند‌و شارۆچکه‌و ناوچه ئازادکراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی له کوردستانی باشوور، به خانوو ...قوتابخانه‌و ..مزگه‌وت و ...بنکه‌ی ته‌ندروستی و..بنکه‌ی کشتوکاڵی و....ئاژه‌ڵدارییه‌وه خاپور کرد ...
.کارێزو چه‌م و بیر‌و ..سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی ژه‌هر باران کرد و....به‌شۆفڵ پڕکرده‌وه .
دارستان و باخ و رووه‌کی خۆرسکیان سوتا ند ....ژن و پیاو منداڵ و پیری گوند‌و ناوچه ئازادکراوه‌کان ئه‌وه‌ی ده‌سگیر کرا ، بێ سه‌روشوێنی کردن ..
.دوا ی گۆڕانکاری 9/4/2003 له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا دۆزرانه‌وه ...
له ئه‌نفاله‌کان دا...ژماره‌یه‌کیان به‌رێکه‌وت ده‌ربازبوون .....ژماره‌یه‌کی زۆریان به ژه‌هری کیمیایی خنکان .....له رێگا‌و بانه‌کان گوله باران کران .
له‌ساڵی 1987 هه‌موو ناوچه ئازاد کراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه دانران به [ ێ لمناگق ێ‌لمحڤوره] ناوچه‌ی قه‌ده غه کراوه‌کان که [2000] گوندی ناوچه ئازاد کراوه‌کانی ده‌گرته‌وه.
.
بڕیاری خاپورکردنی ئه‌و ناوچه به‌ر بڵاوه فروانه ی دابوو .ژیانی له جوتیاره‌کان ....له ناوئاوایی و زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیان قه‌ده‌غه‌کرد ، ته‌واوی سامانی ئاژه‌ڵی و کشتوکاڵی تاڵان کرا. بنه‌مای ژێر خانی ئابووی کوردستانی لێک هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سوپای عێراق ته‌مه‌نی 67 ساڵ بوو.... خاوه‌نی 28 ساڵ ئه‌زمونی جینۆسایدی کورد و....
هه‌شت ساڵ جه‌نگی عیراق- ئێران .به چه‌کی مۆدێرن و هێزێکی زه‌به‌لاحه‌وه به‌پاڵشتی فه‌وجی جاشه سوکه‌کان گه‌یشتنه سه‌راپا شوێنه ستراتیژ‌و سه‌رسنوره‌کان .
مینیان له سه‌راپا گوند‌و کیلگه‌و لاپاڵی گردو چیا‌و رێگا‌و رێچکه‌کان دا چاند...مه‌رگ و که‌م ئه‌ندام بونیان کرد به رووداوێکی سروشتی ، هه‌موو ناوچه‌کانیان به‌گوندو کێڵگه کشت‌و کاڵییه‌کانه‌وه ..... له خه‌ڵکه‌که‌ی قه‌ده‌غه‌کرد .....
بازنه یه‌کیان به ده‌وری شاره‌کاندا کێشا ، ئه‌وه‌ی له‌و دیوی ئه‌و سنووره بازنییه وه ده‌سگیر بکرایه ، بێ سه‌رو شوین ده‌کرا، ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا له قاسمه‌ره‌ش
سه‌رپه‌رشتی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کانی سه‌راپا گه‌رمیان و... شارباژێرو... دۆڵی چافایه‌تی و...سورداش و.. ده‌شتی هه‌ولێر و... باڵه‌کایه‌تی و،،، سه‌راپا ناوچه‌کانی ده‌کرد .
..،پارتیزانه‌کان له‌و شوێنانه دا مانه‌وه که جگه له پاشماوه‌ی گونده وێرانه‌کان وقالوره‌ی گوله تۆپ هیچ بنه‌مایه‌کی ژیانی تیا نه‌مابوو.ئه‌و مه‌فره‌زه پارتیازنانه‌ی که بریاری مانه‌وه‌یان له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ .
بریتی بوون له [ حه‌مه‌ره‌ش، عوسمانی حاجی مه‌حمود ، مه‌حمودی مامه عه‌زه ،سه‌ید جه‌وهه‌ر ، شێخ که‌ریم چاوره‌ش. ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ، مه‌لائه‌حمه‌دی گه‌رمیان ، سه‌ید محه‌مه‌د ، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ] .
جیهازێکی راکاڵ لای نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بوو له قاسمه ره‌ش ، ئه‌و سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی ده‌کردن ، جیهازێکی تر له ماڵی جه‌باری حاجی ره‌شید بوو له ناو سڵێمانی ..
جیهازی سێیه‌م لای حه‌مه‌ره‌ش بوو له چیای ئاژداغ ....ئه‌و سه‌رپه‌رشتی پارتیزانه‌کانی گه‌رمیانی ده‌کرد .
هه‌موو مه‌فره‌زه‌کانیش له حه‌شارگه جیا جیاکانیان جیهازی تلفن کن یان پێ بوو له سه‌ره سه‌عات دا هه‌واڵ و گۆرانکارییه‌کانیان به یه‌ک ده‌گه‌یاند .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه به‌ختیار مسته‌فا ئه‌مین ، سه‌رپرشتی دروستکردنی جفره‌ی پارتیزانه‌کانی ده‌کرد ، هه‌موو جیهازه‌کانی ته‌کنیکی پێشکه‌وتوی ته‌کنه‌لۆژیای ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری....فه‌یله‌قی یه‌ک و... پێنج و.... ئیستیخباراتی عامه‌ی عێراق له به‌غداد .....
نه‌یانده‌توانی ئه‌و جفرانه بخوێننه‌وه ...بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی حه‌شارگه‌ی پارتیزانه‌کان بدۆزنه‌وه‌و له‌ناویان ببه‌ن......هه‌موو پسپۆره‌کانیان توشی هیستریا بوون .
رێباز‌و... حه‌سه‌ن کوێستانی و... سه‌لاح دیلمان له سنوری ده شتی هه‌ولێر وبه‌رانه‌تی وباڵه‌کایه‌تی و خۆشناوه‌تی مانه‌وه
دواتر چه‌ندان مه‌فره‌زه‌ی تر ی پارتیزانی تر به سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له سنوره‌کانه‌وه رویان کرده سنوری گه‌رمیان و دۆڵی جافایه‌تی وسورداش و شارباژێر و بادینان
[ ئازادی سه‌گرمه، مام رۆسته‌م ، کوردۆقاسم ،مه‌حمود سه‌نگاوی . غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ، کامیل نوری ، جه‌باری حاجی مامه‌ندی . سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن ، مه‌حمود ی کانی سارکی . تۆفیق ته‌مه‌ر چه‌لکی .
دواتر مه‌فره‌زه‌یه‌کی تر ی پارتیزانی به سه‌رپه‌رشتی عه‌به‌ره‌ق و دلاوه‌ر عوسمان سه‌رپه‌رشتی په‌رینه‌وه‌ی پارتیزانه‌کانیان ده‌کردو بۆ هه‌ندێ ئیش و کار خۆ‌یا ن ده‌گه‌یانده ناو شاری سلێمانی .
سه‌دام کوێتی داگیر کرد بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و سوپاکه‌ی ببن به‌زلهێزێکی تر له دنیادا .
بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای ژێرخانی ئابورییه‌کی به‌هێز پێک بهێنێت .... هه‌موو به‌رنامه‌و نه‌خشه‌وپیلانه‌کانی بهێنتته دی .، گه‌ر سوپای عیراق له لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه تێک نه‌شکێنرایه .
ئه‌وا قۆناغێکی تری ئه‌نفالی شاری [سلێمانی ...هه‌ولێر ...... دهۆک ....... که‌رکوک ] به به‌رنامه و نه خشه‌یه‌کی نوێ تر له قۆناغێکی تری ئه‌نفالی شاره‌کان جێ به‌جێ ده‌کرا ....
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو کوردی باشوور جینۆساید و بێ سه‌رو شوین بکه‌ن
له‌سه‌ر ته‌رزی بیناسازی که‌له‌پوری عه‌ره‌بی سیمای شاره‌کان بگۆڕن .
خه‌ونه‌که‌ی عه‌فله‌ق بهێننه دی
( کوردستان به‌شێکه له عێراق .....عێراق به‌شێکه له نیشتمانی عه‌ره‌بی.)
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه ، عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال