ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد .... له حیزب و په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،ئێوه له دوای راپه‌ڕین ه‌وه ،له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی ساوایی تانه‌وه ، بۆشه‌ڕی ناوخۆ ، بۆ له‌تکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، بۆ دوو که‌رت کردنی نیشتمان ، بۆ حکومه‌تی سلێمانی و.....حکومه‌تی هه‌ولێر ...
له ئه‌زمونی ئه‌م 31 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتان ، چ نه‌خشه‌و پرۆژه‌و کارێکتان کردوه ، ببێته مایه‌ی دابین کردنی بژێوی ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان، جگه له هێنانه کایه‌ی مۆدیلێکی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی ...بنه‌ماڵه‌یی دۆگمای...کارتۆنی تێک شکاو....
ئه‌م مۆدیله کارتۆنی یه‌ی ئێوه، له ئه‌زمونی هیچ حکومه‌تێکی دنیا ناچێ،ئێوه به (سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و شین و نیلی وسپی و قاوه‌یی و مۆر‌و خۆڵه‌مێش )ییه‌وه، جۆره نه‌هامه‌تیه‌کتان کرد ، به مۆدیلی عه‌قڵی ئیداری ئه‌م حکومه‌ته، ده‌یان ئینتیهازی جاش و خائین و جاسوستان له کایه‌کانی حیزبی و حکومه‌ت دا به پله‌ی جیا جیا ادامه‌زراند ، ئه‌م هه‌رێمه‌تان پرکردوه له زنجیره تراژیدیا ، رۆژبه رۆژ ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن ..هیچ هیواو تروسکه‌یه‌کیان له هه‌رێم نه هێشت.
ئێوه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌تان که له‌شاخ گه‌ڕانه‌وه خاوه‌نی چی بوون ، دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌و هه‌مووشۆفڵ و ئامێری ویستگه‌ی جیا جیای فه‌رمانگه‌کان و کاره‌باو و که‌ل و په‌لی نیشتیمانی تان ، ئاو دیووکرد ، بوون به خاوه‌نی کۆمپانیاو به‌نزیخانه‌و .بوون به بازرگانی گه‌وره سیاسی و سه‌ربازی ، ئه و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و کۆشک و بانقه تایبه‌تی یانه ،خه‌ونی زه‌به‌لاحی ئێوه‌ی نه‌هێنایه دی ،
ئیستا خاوه‌نی بیره نه‌وت و.. یاری کردن به گرێ به‌ستی نه‌وت و گاز وکاره‌باو ئاو وداهاتی گومرگی سنووره‌کانن ، کۆنترۆڵی هه‌موو بازاڕتان کردووه ، به رێگه‌ی قاچاخ و شه‌یتان بازاڕ، یاسای زانستی ئابوریتان پوچه‌ڵ کردوه ته‌وه .
ئه‌وه 31 ساڵه به درۆ‌و فێڵ و ته‌ڵه‌که و سیناریۆی ( سه‌وزو زه‌ردوسوورو شین و نیلی و قاوه‌یی و سپی و خۆڵه‌مێشی) ،له سایه‌ی به هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمان، ژیانی هاوڵاتیانتان به جۆرێک دژوار‌و ئاڵۆزکردوه ، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده لێتان بێزاره ، وه‌ک ئه‌نفال چییه‌کان سه‌یرتان ده‌که‌ن، ره‌فتاره‌کانی ئێوه‌ش ، هه‌مان هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی ئه‌وانه .
سه‌رکرده‌کانی کورد جگه له‌وه‌ی سامانی نیشتمانی به ناوی خۆتان وبه ناو نیشانی که‌سانی ئینتهیازی ومه‌قاش و ماستاوچی ده‌به‌ن بۆ خۆتان تۆمارکردوه ، هه‌موو بواری بازرگانی و بزنس ، موڵکی ئێوه‌یه ، ئه‌م هه‌موو ملیاره دۆلاره له کوێ حه‌شارده‌ده‌ن ، ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مین وبانکی ده‌ره‌وه‌تان پڕکردوه له سامانی نیشتمانی ...هه‌ر چاوتان تێر نابێت ..
به چ ده‌ستور ویاسا‌و رێسایه‌ک ....ئاوا بێ موبالاتانه یاری به موچه‌ی ساده‌ی ژیانی هاوڵاتیان ده‌که‌ن ....گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه‌تان به جۆرێک بێ هیواو تێک شکاندوه ، که‌سێتی تاکی کوردتان به جۆرێک بریندار‌و تێک شکاند وهه‌پرون هه‌پرون کردووه ، هیچ به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی تان نه‌هێشتووه .
ئێستا ئێوه به نیازن تا چه‌ند ساڵی تر ، ئاوا ئه‌ڵقه له گوێ و سێبه‌ری داگیرکه‌ران و فیرعه‌ونی ئه‌م نیشتمانه بن ، به‌م ئیداره فاشیله کارتۆنی و بێ بنه‌مایه ، به پینه‌و په‌ڕۆ، له ده‌سه‌ڵات دا بمێننه‌وه ، به‌ری ره‌نجی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه لوش ده‌ن ، قه‌ناعه‌تی ئێوه به چی پڕ ده‌بێته‌وه ، تاکه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م نیشتمانه ئاو ا ده‌که‌ن به کۆیله .