یه‌کینه‌کانی گه‌ل و هیزه‌کانی سوپای دیموکرات ....نه‌خشه و خه‌ونه‌کانی ئه‌ردوغانیان به‌تاڵ کرده‌وه ....هه‌موو دنیایان سه‌رسام کرد.
پرۆسه‌ی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی ستراتیژ ی ئه‌ردۆغان، به سوپایه‌کی 80 هه‌زار سه‌ربازی تورک و جاش و هێزی ئاسمانی تورکیا، له 7 قۆڵه‌وه هێرشیان کرده، سه‌ر یه‌کینه‌کانی گه‌ل و هیزه‌کانی سوپای دیموکرات (هه‌سه‌ده).
به‌درێژایی 660 کیلۆ مه‌تر بۆ رۆژ ئاوای کوردستان، بۆ قامیشلۆ... ده‌رباسیه ..سه‌رێ کانێ..گرێ سپی ...کۆبانی و ..چه‌ندان شوێنی تر، بۆ کۆمه‌ڵکوژی کورد‌و سڕینه‌وه‌ی جوغرافیای رۆژئاوای کوردستان ،هه‌مان سیناریۆی تراژیدیای جینۆسایدی عفرین،به به‌رچاوی کامێرای میدیاکانی دنیا، دووباره کرده‌وه.
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌ڤه‌رانه و بێ هه‌ڵوێستی ترامپ و کۆشکی سپی و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی و وڵاتانی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو، ره‌وایی و بواریان بۆ ئه‌ردۆغان و سوپای تورکیا ره‌خساند، کۆمه‌ڵکوژی کورد بکه‌ن .
سوپای پیاده‌ی ئه‌ردۆغان، به هه‌موو جۆره چه‌کێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و به هێزی ئاسمانی یه‌وه ، گهرههر شوێنێك داگیر بکه‌ن، کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌که‌ن و خاپوورو سوتماکی ئه‌که‌ن.
چاوی کامیرای میدیای بینراوی دنیا ، ئه و تراژیدیا بێ وێنه ی کوردستانی رۆژ ئاوا یان گه‌یانده هه‌موو بستێکی دنیا، ئهتاتورکهکانیان بینی، گوند و شار‌و ژیان و باخ و کێڵگه‌ی کشتوکاڵی و ئاوه‌دانیان، نوقمی باروت و ئاگرو ئاسن وقورقوشم و تێزاب کرد.
حیزبه کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، هه‌ڵوێسێکی وا یان نه‌بوو ، له ئاستی شکۆی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤان دا بێ ، دژ به‌و زنجیره تاوانه کۆمه‌ڵ کوژییه‌ی ئه‌ردوغان و سوپاکه‌ی.
به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی میدیا زه‌به‌لاحه‌کانی هه‌رێم ی کوردستانی باشوور، ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستیان شه‌رمنانه و لاواز و بێ دهسهڵاتانهبوو، جۆره رهواییهکیان به ئه‌ردۆغان و عه‌قڵی چه‌ق به‌ستووی ئهتاتورکان ده‌دا.
به‌ڵام هیزه‌کانی سوپای دیموکرات و یه‌کینه‌کانی گه‌ل له سه‌نگه‌ری به‌رگری دا، هه موو نه‌خشه‌و به‌رنامه‌کانی ئه‌ردوغانیان به تاڵ کرده‌وه، هه‌موو دنیایان به سه‌رکه‌وتنه ئهفسانییهکانیان سه‌رسام کرد.....!!!!!!!