ئازاد ره‌فیق ، باسی رێبوار مه‌حمودی هاوڕێ ی ، خه‌ڵکی باڵه‌کایه‌تی بۆ کردم ، 15 ساڵ گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بووه ،له دانیشتنێک دا ،رێبوار باسی داستان و یاده‌وه‌رییه‌کانی په‌که‌که‌و جه‌میل بایک ی ، بۆ ئازاد گێڕاوه‌ته‌وه، ئیستا لێره‌دا، یه‌کێک له‌و یاده‌وه‌ریانه ده‌خه‌ینه روو ، له‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیرییه دا ، ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌ک ئه‌فسانه‌ی نوێ ی ئه‌م سه‌رده‌مه ، ده‌گاته ناخ ورۆح وهه‌ست ونه‌ست و ویژدانی هه‌موومان ...به‌هایه که له شکۆ ی باڵای مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی . ........!
رۆژێک رێبوار مه‌حمود و جه‌میل بایک و چه‌ند گه‌ریلایه‌ک ، له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر سنوور له جه‌وله‌دا ده‌بن ، له کاتی رۆێشتن دا ،ده گه‌نه نزیک جاده‌یه‌ک ، ده‌بوایه بروسکه ئاسا ، له جاده‌که بپه‌ڕنه‌وه ، به خێرایی له‌و ده‌وروبه‌ره ، دوور بکه‌ونه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه ، رێبوار له دووره‌وه ، دوکانێک به‌ده‌ی ده‌کات ، روو ده‌کاته جه‌میل بایک ده‌ڵێ:
-بهروخسهت ، ده‌مه‌وێت ،بچم له‌و دوکانه ، هه‌ندێ شت بکڕم .
جه‌میل بایک بهسهرسوڕـانهوه پێی ده‌ڵێ:
-بۆ تۆ پاره‌ت پێ یه ؟...من ئه‌وه 27ساڵه، ده‌ستم بهرپاره نه‌که‌وتووه !
گه‌ر به‌راوردێکی ئه‌و دیمه‌نه‌ی ژیانی جه‌میل بایک بکه‌ین، له گه‌ڵ دیمه‌نه‌کانی ژیانی هه‌ندێ له‌م سه‌رکردانه ، دوو دنیا و دوو ژیانی جیاواز ، دوو گیرفان ودوو عیزه‌تی نه‌فس ی جیاواز، دوو سه‌رکرده و دوو رێڕه‌وی جیاواز ، به دووتێڕوانین و دوورێباز ی جیاواز... بۆ دووئاراسته و.. دوو هێڵی ته‌ریب...!
جه‌میل بایکی گه‌ریلا و... سه‌رکرده‌ی په‌که‌که ، له‌و چیاسهختانه ، له گه‌ڵ گه‌ریلاکانی هاوڕێ دا ، له باڵاترین به‌های شکۆی هه ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و چینایه‌تی ،له سه‌نگه‌ری به‌رگری و جه‌نگی پارتیزانی ، دژبه سیناریۆیه‌کانی تورکیا‌و.. زلهێزه‌کانی دنیا ،به ستراتیژێکی نوێ وبه ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینی گه‌ریلاوه ، رووبه‌رووی ئه‌و هه‌موو پلان و نه‌خشه وبهرنامانهی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌بنه‌وه ، پارێزگاری له بست له بستی ئه‌م نیشتمانه ده‌که‌ن .
هه‌ندێ له‌م سه‌رکرده‌کانه .......، له ته‌لاری شاره‌کانه‌وه ، بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان ، بوون به سێبه‌رو...مه‌قاش و...سواره‌ی حه‌میده‌ی داگیرکه‌رانی خاک ، هه‌ر رۆژه‌ی به سیناریۆیه‌کی بێ بنه‌ماو..په‌ڕپوت و .. به‌تاڵ ، ئاو.. وخاک و.. نه‌وت و.. دار‌و.. دره‌خت و..دارستان و.. به‌های خوێنی شه‌هیدانی نیشتمان، به ئه‌تاتورکه‌کان ، ده‌فرۆشن !